سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوی عیراق پیرۆزبای لە مەسرور بارزانی دەکەن
ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەروەھا دوو پەیامی جیای پیرۆزبایی لە بەڕێزان قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی پیرۆزباییان لە بەرێز مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
لە بەرامبەردا، بەرێز مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان.