دوای هەشت ساڵ جارێکی تر کلاسیکۆی کوردستان لە خولی عێراق ئەنجامدەدرێت

وابڕیارە سبەی یەکشەممە ٣٠/١٠/٢٠٢٢ لە نێو یاریگای دهۆك لە کلاسیکۆی کوردستان لە خولی نایابی عێراق هەر دوو یانەی دهۆک و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

دوای نزیکەی هەشت ساڵ جارێکی تر ئەم دوو یانە یە لە خولی نایابی عێراق یاری دەکەنەوە کە تام و چێژێکی تایبەت بە خولەکە و هاندەرانی هەر دوو یانە دەبەخشێت، دهۆک بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ لە پلەی هەشتەمە و یانەی هەولێریش بەتاکە خاڵێک لە پلەی حەڤدەهەمی ڕیزبەندیەکە دێت، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی هەر دوو یانە لە یاریگا ئامادەبن و یاریەکەش کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت، مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە لە خولی نایابی عێراق بەمشێوەیە:

٤١ یاری فەرمی

١٥ بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

 ١٤بردنه‌وه‌ بۆ دهۆك

١٢ یه‌كسان بوون

یانه‌ی هه‌ولێر ٤٩ گۆڵی له‌ یانه‌ی دهۆك كردووه‌.

یانه‌ی دهۆك ٤٣ گۆڵی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌.

یەکەم یاری فەرمی نێوانیان لە ١٧/ ٧ / ١٩٨١ لە خولی یانە پلە دووەکانی عێراق بووە، دوایین یاری نێوانیشیان ١٤/٢/٢٠١٤ بووە لە خولی نایابی عێراق.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *