١٠٠ هەزار دینار بۆ بەشێکی فەرمانبەران زیاد دەکرێت

ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دەدات لەسەر زیادکردنی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچه‌ی به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران

له نووسراوەکە هاتووە: “رەزامەندیی درا بۆ زیاد کردنی مووچەی شۆفێرانی کێڵگەمینەکان، لە دەزگای گشتی مین بەبڕی لە ٤٢٥ هەزار دینارەوە بۆ ٥٢٥ هەزار دینار.”

ئەو ١٠٠هەزار دینارە، زیادە مووچەیه دوای هەموارکردنەوەی ڕێنوێنییەکی دارایی، کە ساڵی٢٠١٩دەرکراوە.

نووسراوەکە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و دەست دەکرێ بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان.

لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنی دەزگای گشتیی کاروباری مین، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند: “دوای هەوڵێکی زۆر بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ شۆفێرانی کێڵگە مینەکان زیاد کراوە هەرچەند ئەو بڕە لە ئاست دڵخوازیی سەرۆکایەتیی دەزگای مین نییە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئێستا تواندراوە ئەو بڕە زیاد بکرێت.”

جەبار مستەفا گوتیشی: “سوپاس و دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەسەر ڕەزامەندیدان بۆ زیادکردنی مووچەی شۆفێری کێڵگەمینییەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین و، خزمەتکردنی زیاتری فەرمانبەران

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button