ئەگەر قەرارە بۆ حوکمڕانیی ئەم وڵاتە ھەردوو بنەماڵە بە خراپ بزانین، ئەمیان لە پاڵ خراپییەکەیدا کەریشە

ھەردوو کوڕەکەی جەلال تاڵەبانی لایقی ئەوە نین ھیچ کامیان مەسولییەتی کۆمیتەیەکیشیان ھەبێت

بارزان عەلی حەمە :

لە ماڵباتی بارزانیدا، ئەگەر شێخ عەبدولسەلام بە سەرەتا وەربگرین، ئێستا جیلی شەشەمیان حوکم دەکات. پێچەوانەی ماڵباتی تاڵەبانی، کە تازە بەم خوێن و کوشتارەی دەستیان داوەتێ، دەسەڵات کەوتووەتە دەست جیلی دووەم.

جیلی دووەمی ماڵی تاڵەبانی، ھیچ ڕەگ و ڕیشەیەکیان بە خاک و کلتور و مێنتەڵێتی کوردییەوە نییە. ئەوان تا چل ساڵی و چل و پێنج ساڵی لە ھەموو شتێکی کوردستان دابڕابوون. لە پڕ ھێنرانەوە و وتیان ئەمەیان نائیبی سەرۆکوەزیرتانە و ئەمەشیان حاکمی ھەموو شتێکی شارەکەتانە. شار و جوگرافیایەک بە توراسێکی عەشایەری و جامانە و کەتافییەوە، چ شتێک دەیبەستێتەوە بەو کلتورە لەندەنیەی جیلی دووەمی ماڵی تاڵەبانییەوە؟ جەلال تاڵەبانی یەک بە یەکی عەشیرەتەکانی کوردستانی دەناسی، ئێ بافڵ چوزانێت عەشیرەتی غەوارە و جاف و بێسەری کێن و چ شتێک موقەدەساتیانە؟

ئێ شارەزورییەک چۆن لە قوباد تێ ئەگات؟ پیاو ماقوڵی عەشیرەتێک بە چ زمان و ئیشارەیەکی كۆمەڵایەتی لە بافڵ بگات؟ کابرای پیاوماقووڵی خێڵ چووەتەلای، لە بری موناقەشەیەکی کۆمەڵایەتی، شناوی بۆ کردووە. ئادەی حاجی مەحمو، سەی دەروێش بزانم ئێوە چەند شناوتان پێ ئەکرێ؟ داماوانە دەمیان لارکردووەتەوە: وەڵامی کاک پاڤێڵ ئەمە زۆر قورسە ئێمە پێمان ناکرێ… براڕۆۆۆ کاک پاڤێڵڵ موحیمە، بەخوا بەقووەتە.

تا ساڵی ٢٠١٠ یش کەس نەیدەزانی قوباد کێیە و چییە. من بافڵم تەنیا لە نوکتەیا بیستبوو، ئەیان وت مام جەلال کوڕێکی ھەیە یاری ئاسن ئەکات.

تۆ ھەر کێیت و ھەرچی ھەیت، ئەگەر کوڕی مام جەلال بوویتایە، بەو ھەموو ئیمکانیات و پارە و دەسەڵاتەی باوکتەوە، دەبوو ئێستا چوار دکتۆرات لە چوار زانکۆی ناسراوی جیھان ھەبوایە. دەی تۆ کە تا چل و چلوپێنج ساڵی لەم وڵاتە نەبووی، بۆ ئاقڵ و خوێنەواریش نیت؟

دەی مناڵ و نەوەکانی بارزانی ئەگەر چوار پێنج ساڵیش نێردرابنە دەرەوە بۆ خوێندن، کە تەواویان کردووە، ھێنراونەتەوە کوردستان تا مومارەسەی ئەو شتە بکەن کە دەیانگەیەنێت بە سوڵتە. ئێستا ئارین و ئیدریس کە نەوەی شەشەمن باشتر سایکۆلۆژیا و مێنتەڵێتیی کورد دەناسن، تا ئەو جوتبرا موخەڕیبەی تاڵەبانی.

ئێ قوباد بە شەڕەشەق چوار پۆلی صناعەی خوێندووە. بافڵ ھەر نەخراوەتە مەکتەب! تەنیا لەوە دەزانێت کە پێش قاعە پرۆتین و گلوتامین بخورێت باشە یان دوای قاعە!

ئەگەر قەرارە بۆ حوکمڕانیی ئەم وڵاتە ھەردوو بنەماڵە بە خراپ بزانین، ئەمیان لە پاڵ خراپییەکەیدا کەریشە، ئەحمەق و بێ ئەسڵ و فەسڵیشە! بۆیە بە ھیچ شێوەیەک مناڵەکانی تاڵەبانی مورادیفی مناڵەکانی بارزانیی نین.

بۆچی دەتەوێت کە وتمان قوبە گوێرەکەیە، ئەبێت باسی پارتی و ماڵی بارزانییشی لەگەڵ بکەین؟ ماڵی بارزانی، ھیچ نەبێ ڕیشەیەکی عەشایەری و کۆمەڵایەتییان ھەیە کە لێیان تێ بگەی، بەڵام دوو کوڕە شەلاتییەکەی تاڵەبانی، لە زمانی تەقە و پارە و خواردنەوە زیاتر، ھیچی تر نازانن…

ماڵی بارزانی نەوەکانیان حازر کردووە بۆ حوکمکردن، ھیچیان کتوپڕ نەھێنراونەتە سەر حوکم، تۆ ٣٥ ساڵ زیاترە مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی وەک دەسەڵاتدار دەبینیت. کاتێک دەشگەنە ترۆپکی دەسەڵات، غەریب و نامۆ نین بۆت، جا با قەبووڵیشت نەبن، ئەوان ڕیشەیان ھەیە لەگەڵتا. بەڵام ماڵی تاڵەبانی نا، جەلال تاڵەبانی کە مرد، ھیچ لینکێکی کۆمەڵایەتی وسایکۆلۆژی لە نێوان مرۆڤێکی کورد و بنەماڵەکەیدا نەما، پارە و چەک و ماستاوچی نەبێت، ھەردوو کوڕەکەی لایقی ئەوە نین ھیچ کامیان مەسولییەتی کۆمیتەیەکیشیان ھەبێت…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button