لە سلێمانی بازاڕی زەوی و زار دابەزی

لە سلێمانی بازاڕی زەوی و زار دابەزی

دوای ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵی لە داگیرکردنی زەوی و زار لە سنووری پارێزگای سلێمانی ، لەژێر فشاری میدیایی و ھاوڵاتیان بە بڕیارێکی یەکێتی ئەو جۆرە گەندەڵیە سڕکرا، ئەمەش وایکردوە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی زەوی تەواو لاواز ببێت.

خاوەن نوسینگەکانی زەوی و زار لە سلێمانی نیگەرانن لەوەی کە بازاڕیان دابەزیوە ، پێشتر بەھۆی پارچە پارچەکردنی زەوی موڵکی گشتی و فرۆشتنەوەی زەویەکانی پێشمەرگە و کەس و کاری شەھیدان لە لایەن باندی تایبەت بەو کارە بازاڕیان باش بوو.

ماوەی چەند ساڵێكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاردەی داگیرکردن و فرۆشتنەوەی
پارچە زەوی شارەوانی و کەس و کاری
شەھیدان و پێشمەرگە گەیشتۆتە لوتکە.

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا لە تەنھا لە
پارێزگای سلێمانی بەناوی٨٠٠ شەھیدی شەڕی
داعش ، ١٢ ھەزار پارچە زەوی وەرگیراوە،ئەمە
لە کاتێکدایە کە کەمتر لە ٣٠٠ پارچە زەوی
دراونەتە کەس و کاری شەھیدانی داعش.

وەرگرتن و فرۆشتنەوەی زەوی بە شێوازی
باندە، بەشێک لە باندەکان بەرپرسانی یەکێتی
لەپشتیانن و ھێزیان ھەیە،بە ھاوکاری بەڕێوبەر
و فەرمانبەران مامەڵەی نایاسایان کردوە ، بە
مەبەستی وەبەرھێنان و پڕۆژە، زەوی
وەرگیراوە پارچە پارچە کراوە و
فرۆشراوەتەوە ، لە لایەکی دیکەوە پارچە
نووسراوێکی شارەوانی بەبڕی ٣٠٠ دۆلار بە
پێشمەرگە واژوکراوە بێی ئەوەی بزانێت ھۆکار
چیە و بۆچیە ، زەویەکە بەناوی ئەو
پێشمەرگەیەوە داگیرکراوە و مەتری بە ٧٠٠ بۆ
٩٠٠ دۆلار فرۆشراوەتەوە.