داگیرکردنی زەوی بە نایاسایی پارێزگای سلێمانی تەنیوە

داگیرکردنی زەوی بە نایاسایی پارێزگای سلێمانی تەنیوە

ماوەی چەند ساڵێكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دیاردەی داگیرکردن و فرۆشتنەوەی پارچە زەوی شارەوانی و کەس و کاری شەھیدان و پێشمەرگە گەیشتۆتە لوتکە ، بازمیدیا زانیاری نوێ لەم بارەیەوە ئاشکرا دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا لە تەنھا لە پارێزگای سلێمانی بەناوی٨٠٠شەھیدی شەڕی داعش ، ١٢ھەزار پارچە زەوی وەرگیراوە،ئەمە لە کاتێکدایە کە کەمتر لە ٣٠٠پارچە زەوی دراونەتە کەس و کاری شەھیدانی داعش.

وەرگرتن و فرۆشتنەوەی زەوی بە شێوازی باندە، بەشێک لە باندەکان بەرپرسانی یەکێتی لەپشتیانن و ھێزیان ھەیە،بە ھاوکاری بەڕێوبەر و فەرمانبەران مامەڵەی نایاسایان کردوە ، بە مەبەستی وەبەرھێنان و پڕۆژە،زەوی وەرگیراوە پارچە پارچە کراوە و فرۆشراوەتەوە ، لە لایەکی دیکەوە پارچە نوسراوێکی شارەوانی بەبڕی ٣٠٠ دۆلار بە پێشمەرگە واژوکراوە بێی ئەوەی بزانێت ھۆکار چیە و بۆچیە ، زەویەکە بەناوی ئەو پێشمەرگەیەوە داگیرکراوە و مەتری بە ٧٠٠بۆ٩٠٠دۆلار فرۆشراوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا:چەندین جار ھەڕەشە لە پێشمەرگەکان کراوە بۆ ئەوەی بێ دەنگیان بکەن ،ئەو مامەڵەکردنە لەڕێی نوسراوێکی فەرمی پارێرێزگار و شارەوانی کراوە،کە وەرگرتنی زەوی بوە بەناوی پێشمەرگە و شەھیدان دواتر فرۆشتویانەتەوە بە ھاوکاری شارەوانی و چەند کەسێکی دیکە ،زۆرینەی باندەکان بەناوی یەکێتی و بەشێک بوونە لە یەکێتی ، زیاتر لە ٦٥ھەزار پارچە زەوی لە پارێزگای سلێمانی بە نایاسایی فرۆشراوەتەوە،ھەر لەسەر ئەم بابەتە وەبەرھێنانی گشتی سلێمانی نەیشاردەوە،کە پڕۆژە ھەیە دەرچووە بەڵام تەخشان و پەخشان کراوە و کەسێک، یاخود باندێکی حزبی بڕێک پارەی داوەتە وەبەرھێنەرکە،زەویەکەشی پارچە پارچە کردوە بە نزخێکی ملیۆنی فرۆشراوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان ئەو شوێنانەی مامەڵەکردنی نایاسایی پێوەکراوە بریتن لە:بەکرەجۆ کە ١٠٠٠ دۆنمە ،گەڕەکی بیستەکان ، کانی گۆمە تا تانجەڕۆ ، خەلیفاوە ،فەرماندەیی نزیک کەندەکەوە ،گەڕەکی ڕاپەڕین و گوندی قولەرەیسی.

ئەم جۆرە قۆرغکاری و داگیرکاریە سلێمانی بەرەو لێواری داڕمان بردووە ،خەڵکی سلێمانی تەواو نیگەران کردووە،سلێمانی لە شارێکی گەورە کراوە بە گوندێکی بچووک.