نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزە هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا، دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق دەستبه‌كاردەبن.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رماندەیی هێزه هاوبەشەكانی عێراق، راگه‌یاند، ئەو بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقدا هه‌یه، مه‌ترسیدارە و بووەتە هۆی سه‌رهەڵدانی گروپ و هێرشی تیرۆریستی.
ئاماژەی بەوەشكرد، له‌و ناوچانه‌ی داعش هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجامدەدات، هەماهەنگییه‌كی كه‌م له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا هەیە، بۆیە هه‌وڵدەدەین یەكێك له كارەكانی حكومه‌تی نوێ بریتی بێت له كاراكردنی دوو لیوا هاوبەشەكە و خه‌رجكردنی بودجە و مووچە بۆ ئه‌وەی لەو ناوچانەی بۆشایی ئه‌منی هەیە، ده‌ستبه‌كاربن.
پێشتریش فەرماندەی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگەى كوردستان، رایگه‌یاندبوو، له هەوڵه‌كانیان بۆ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش بەردەوامن، كه ئامانج لێی به‌هێزكردنی هەماھەنگییە بۆ روبەروبونەوەی داعش.
جه‌ختی له‌وەش كردەووە، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی هه‌رێمی كوردستاندا هەیە، پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زەرورەتێكی حه‌تمییە
وەڵامێک بنووسە