لەبارەی بودجە و مووچە و پلە بەرزکردنەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بودجە و مووچە و پلەرزکردنەوە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بودجە و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان و 200 ملیارەکە  و پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لێدوانی تازەی دا.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفراسێکددا رایگەیاند:”وەکو  حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی خۆمان هەیە، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر کرابوون لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە و پێشمەرگە و مادەی 140، بۆ  لایەنە سیاسیەکان جەخت لەسەر ئەو دۆسیانە دەکەینەوە، دەبێ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەو تەوەرانە بابەتی سەرەکیان بێ لە گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.”

ئەوەشی خستە ڕوو: ” بە داخەوە ئەمساڵ بەغدا تەنیا بە دووجار 200ملیارەکەی ناردووە، ئەوەی  پێویست بووە پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێکكه‌وتووە هیچ بیانوویەک نەبووە ئەو پاره نەنێردرێ، ئومێدەوارین حکومەتی نوێی عێراق پشت به دەستوور ببەستێت و ماف و شایستە داراییەکانی کوردستان بنێرێ.”

د.جووتیار عادل، ڕوونیشی کردەوە هەرکات پێویست بکات وەفدی حکومەت بۆ گفتوگۆ دەچێتە بەغدا.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بودجە گوتی: “بودجەی ساڵی 2023،پەیوەستە بە بودجەی عێراق، هەرکات لە عێراق بودجە ئامادە کرا ئەوە ئێمەش ڕەشنووسی بودجەی خۆمان ئامادە دەکەین.”

لەبارەی پلەبەرزکردنەوە گوتی: “لیژنەی پەیوەندار لە حکومەت بۆ بابەتی پلەبه‌رزکردنەوەی فەرمانبەران کاری خۆی دەکات، ئەو بابەتەش پەیوەندی بە بودجە هەیە، کە لە یاسای بودجه شایستەی دارایی جێگیر کرا ئەوە پلەبەرزکردنەوەش دەکرێتەوە.”

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *