وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی ماڵانی بڵاو كردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی ماڵانی بڵاو كردەوە، ئەوەش دوای كۆبوونەوەیەكی وەزیری سامانە سروشتییەكان كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەم ١٧ی ئۆكتۆبەر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە كە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی بۆ چۆنیەتیی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كرد.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەزیری سامانە سروشتییەكان داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كرد، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێك ٢٠٠ لیتر بە نرخی پاڵپشتیكراو دەست پێ بكرێت. دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەكانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەكان دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت.

دابەشكردنی نەوت لە كاتێكدایە كە پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، مەسروور بارزانی بڕیاری لێ‌ دا، هاوكات ئەو نەوتەی لە كوردستان دابەش دەكرێت لە حكوومەتی عێراقەوە دەکڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button