سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لاپەڕە٢٥٤باس لە تەقینەوەکەی زاخۆ دەکات و دەڵێت:
کاتژمێر نۆ و سێ خولەکی بەیانی
ڕۆژی٢٧ی شوباتی١٩٩٥ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری بازاڕی زاخۆ تەقێندرایەوە و زیانێکی گەوەرەی گیانی و ماددیی بەدوای خۆیدا ھێنا.لەم رودانەدا٩٥کەس شەھید و زیاتر لە ٢٠٠کەسی دیکەش بریندار بوون،یەکێتی ھەوڵێکی زۆری دا خۆی لە تاوانەکە بدزێتەوە و خۆی بێبەری و بێتاوان نیشان بدات و حکوومەتی عێراق بە ئەنجامدانی کردەوە تاوانبار بکات.بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت سەرکردایەتی یەکێتی بەرپرسە لەم تاوانە،چونکە کارەکە بە فەرمان و بڕیاری چەند کەسێکیی سەرکردایەتی یەکێتی کرا و تاوانی زاخۆ تاوان و خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی یەکێتییەوە و ھەرگیز ناشاردرێتەوە…