ئه‌نجومه‌نی وەزیران رەشنووسی پڕۆژەیاسای وەبه‌رهێنانی كانزایی دەخاتەڕوو
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە خستنه‌ڕووی رەشنووسی پرۆژەیاسای (وەبه‌رهێنانی كانزایی له هه‌رێمی كوردستان)ـە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیران، كۆدەبێته‌وە.
كۆبوونه‌وەكه له چوار بڕگه پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه له خستنه‌ڕووی رەشنووسی پرۆژەیاسای (وەبه‌رهێنانی كانزایی له هه‌رێمی كوردستان).
بڕگه‌ی دووەمیش بریتییه له خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، تایبه‌ت به به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وەزیران، سه‌بارەت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی .
بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وەی ئه‌و منحانه‌ی وەریانگرتووە له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی.
بڕگه‌ی چوارەم بریتییه له خستنه‌ڕووی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار بۆ ههمواركردنهوەی خشته‌ی ژمارە (5) له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وەزیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان.