باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانکرا

گۆڤارێکی بەریتانی باشترین یاریزانی جیهان لە مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەکات، کە لە سەردەمی خۆی زۆرترین کاریگەریی هەبووبێت.

گۆڤاری فۆر فۆر تووی بەریتانی باشترین ١٠٠ یاریزانی جیهانی لە مێژووی تۆپی پێ هەڵبژاردووە، کە گۆڤارەکە دەستکەوتەکان و ئاست و کاریگەریی یاریزانەکانی کردووەتە پێوەر بۆ هەڵبژاردنەکە.

گۆڤاری فۆر فۆر تووی بەریتانی، لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانکردووە، گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لیۆ سەرەڕای ئەوەی کێشەی هۆڕمۆنی بە منداڵی هەبوو، بەڵام بووە یاریزانێک سەرجەم ریکۆردەکانی شکاند و مێژووێکی پڕشنگداری نووسییەوە، لەکاتێکدا تا ئێستا بەدەست نەهێنانی جامی جیهانی بە خاڵێکی لاوازی مێسی دادەنرێت.

ریزبەندیی ١٠ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ:

١- لیۆنێل مێسی

٢- دیێگۆ ماڕادۆنا

٣- کریستیانۆ رۆناڵدۆ

٤- پێلێ

٥- زینەدین زیدان

٦- یۆهان کرۆیف

٧- جۆرج بێست

٨- فرانز پیکنپاوەر

٩- فرەنچ پوشکاش

١٠- رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *