سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی حکومەتی ئەڵمانیاشی کرد .

باڵیۆزی ئەڵمانیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی بەشداریی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان لە بڕیاری سیاسیی عێراق و هاوسەنگی و سازان کردەوە.

ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *