یاریزانانی بارسێلۆنا تووشی دلەڕاوکێ بونە

لە ژووری جل گۆڕینی یانەی بارسێلۆنا دڵەڕواکێیەک لەلایەن یاریزانان دروستبووە کە یانەی بایرن میونشن بە ئەنقەست خۆی بە دۆڕان بدات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، یاریزانانی بلاوگرانا تووشی دڵەڕاوکێ بونە و پێیانوایە لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان یانە ئەڵمانیەکە بەرامبەر ئینتەر میلان خۆی بە دۆڕان بدات، بۆ ئەوەی ئەوان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی یانەی بایرن میونشن دەیەوێت وەکو تۆلە کردنەوە بەرامبەر گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا، یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان بدۆڕێنن.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *