دامەزراندن لە ھەولێر دەست پێدەکات

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دامەزراندنی نوێ لە هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزووی كاری هەیە ئەتوانێت سەردانیان بكات.
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی تشرینی یەكەم، لە بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هاتووە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی 11 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ ئەكادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ئەكادیمیای سویدی) لە پارێزگای هەولێر.
باس لەوەش كراوە، دامەزراندن تەنیا بۆ شۆفێری و كارمەندی پرسگە و باخەوان و خاوێنكەرەوە دەبێت، پێویستە تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت ، واتە نابێت تەمەنی لە 24 ساڵ كەمتر بێت ئەگەر بە ڕۆژێكیش بێت، وەنابێت تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر بێت ئەگەر بەڕۆژێكیش بێت .
ئەوەیش روونكراوەتەوە، ئەو كەسەی كە فۆرمی بۆ شوفێری پڕ دەكاتەوە پێویستە مۆڵەتی گشتی هەبێت، پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بێت، پێویستە بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی ئەكادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران ( ئەكادیمیای سویدی ) بكات لە گەڕەكی رووناكی پشت بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنچ.
لە دواین ڕێنوێنییەكان ئەوەش باسكراوە، پێشكەش كردنی فۆرم دەست پێ دەكات لە ئەمڕۆ تا 14ـی تشرینی دووەم دەبێت.