بازمیدیا بکە سەرچاوەی ھەواڵەکانت.
پێش چەند ڕۆژێک بازمیدیا ھەواڵێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە سزادانی بەرپرسانی ئەمنیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، بەھۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ٧ بەپرسی ئێراندا سەپاند.
ئەو بەرپرسانەی ئێران کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزایان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە: ئەحمەد وەحید وەزیری ناوخۆ، عیسا زەریپوور وەزیری گەیاندن، حوسێن ساجیدینیا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، یەدوڵڵا جەوانی جێگری فەرماندەی سیاسی سوپای پاسداران، وەحید محەممەد ناسر سەرۆکی پۆلیسی سایبەری، حوسێن نەژاد فەرماندەی سوپای پاسداران و کەسی نزیک لە خامنەیی و حوسێن رەحیمی بەرپرسی هێزی پۆلیسی تاران.