دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی،بەھۆیەوە نرخەکەی لە بازاڕەکان ڕوو لەدابەزین دەکات
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە (بازمیدیا)ی ڕاگەیاند بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو دا دەستبکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتیان،سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک دابەشدەکرێت و لەکەمترین ماوەشدا بەسەر سەرجەم خێزانەکان دابەشدەکرێت.
ھەر سەبارەت بەم باسە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت لەنوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری پەرلەمان، ئاشکرای دەکات ساڵی ڕابردوو، بڕی ١١٠ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە. کە دەکاتە نزیکەی ٥٥٠ هەزار بەرمیلی ٢٠٠ لیتری و بەشێکی دراوەتە قوتابخانەکان و نزیکەی ٥٢٥ هەزار خێزان سودمەند بوون
بەھوی دابەشکردنی نەوتی ئەمساڵیش نرخی نەوتی سپی دەست بە دابەزین دەکات و دەچێتەوە نرخی ئاسایی خۆی کە ماوەیەک بوو نیگەرانی لای ھاوڵاتیان دروست کردبوو…