پەکەکە لە کێشەیەکی نێوخۆی قوڵ دایە

لە ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی پەکەکە دووچاری کێشەی توندی نێوخۆیی بوەتەوە،بەرپرسە سەربازیەکانیان بەسەر دوو بەرە دابەشبوون…

بازمیدیا

ماوەی دوو مانگە لە سنوری زاخۆ و ئامێدی کێشە کەوتۆتە نێوان بەرپرسە سەربازیەکانی پەکەکە لەو ناوچانە ،بۆ یەکەمین جار (دەزگای میدیایی باز )بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە بازمیدیای ڕاگەیاند:لە مانگی ٨ی ئەمساڵەوە کێشە و ناکۆکی قوڵ کەوتۆتە نێوان بەرپرسانی پەکەکە لە سنوری ئامێدی و زاخۆ ،کێشەکەش دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانەکانی قەندیل.

بەشێکیان فەرمانەکانی قەندیل جێبەجێ ناکەن

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا سەرەتایی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێگیری نەکردنی بەرپرسێکی سەربازی بە بڕیاری قەندیل،بەھۆی ئەوەی کە فەرمانەکانی قەندیل پەکەکەی لەو سنورە توشی گەورەترین شکست کردوە،لە ڕویی سەربازی و لەدەست دانی خاک و دروستکردنی دوژمنداریەتی لەگەڵ گوندنشینەکانی ئەو ناوچانە،ھەر لە سەرەتایی دژایەتیکردنی بڕیارەکانی قەندیل لە لایەن بەرپرسە سەربازیەکەی پەکەکەوە لەنێوان خۆیانەوە دەبنە دووبەرە.

لە سنوری زاخۆ و ئامێدی بەرەی دژە قەندیل و بەرەی قەندیل دروست بووە.

بەپێی ئەو سەرچاوە تایبەتانەی کە دەست بازمیدیاوە کەوتوون ئێستا دووبەرە لەنێوان پەکەکەوە دروست بوون،کە کار گەیشتۆتە ئاستی ھەڕەشەکردن لەیەکتری و چەند بەرپرسێکی پەکەکە ناچنە ژێر بڕیاری قەندیل و ناکۆکیەکان ڕوو لە قوڵبوونەوەن .

ناکۆکیەکان بەھۆی بڕیارە ھەڵەکانی قەندیلن

بەپێی زانیاریەکان سەرچاوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارە ھەڵانەی قەندیل بە تایبەت کە لەماوەی ڕابردوو ھێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و چەند پێشمەرگەیەکان شەھید کرد ،ئەمەش زیاتر پەکەکەی خستە لیستی ڕەشی ھاوڵاتیانی كورد ، ھەروەھا بڕیاری چۆڵکردنی چەند ناوەچەیەکی زاخۆ بەبێی بەرگری قوڕس وەک ناوچەکانی( ئاڤاشین و چیایی گارە)،ئەمەش زیاتر پەکەکەی بەو ئاراستە بردوە کە ھاوکاری سوپای تورکیان بۆ پەلکێشکردنی سوپاکەیان ، بەپێی زانیاریەکان ئەم بارودۆخەی سەربازی پەکەکە و ڕادەستکردنی خاک،بازنەکانی زاخۆ و ئامێدی لەگەڵ سەروی خۆیانەوە پچڕاوە و پەکەکە وێڕای ناکۆکیەکان بارودۆخی ئابووری و سەربازیان باش نیە.

چەکدارەکانیان واز لە ڕیزەکانی پەکەکە دێنن

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا ڕۆژانە چەکدارەکانی پەکەکە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەن و چەکەکانیان دادەنێن،فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە چیای مەتینا بە بازمیدیای ڕاگەیاند لە ماوەی مانگێک ١٥چەکداری پەکەکە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە…