سەبارەت بە بڕە پارەی ماوەی گەنمی جوتیاران زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێن

ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بڕە پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی ٢٠٢٠

بازمیدیا

ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی دواقۆناغی دابەشکردنی پارەی جوتیارانی ساڵی ٢٠٢٠، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،بە(بازمیدیا)ی ڕاگەیاند:بڕیارە دەست بکرێت بە دوا قۆناغی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی ٢٠٢٠.

سەرچاوەکە بۆ بازمیدیا ئاشکرای کرد:کە بڕی ‎پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 بریتییە لە بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار و بەپێی رێكارە ئیدارییەكان،لە رێگەی سایلۆ و بانكەكان لەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی كراوە.

سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵانی2014و2015و2016 لە لایەن بەغداوە کە تا ئێستا بەشێکی ماوە،موفق شێخ شھاب ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی عێراق بە باز میدیای ڕاگەیاند:وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختییانکردووەتەوە، ئەو بابەتە چارەسەرکراوە و بەمنزیکانە بڕە پارەی ماوە لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016 خەرجدەکەن.

هاوکات ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی عێراق بە بازمیدیای ڕاگەیاند :بابەتی گەنمی جوتیاران چارەسەر دەکرێت.