حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی پردی تووەقوت جێبەجێ دەکات

دوێنێ کۆمپانیای ساکۆ _ سەرسیر ئەرکی جێ بەجێ کردنی پرۆژەی پردی تووەقوتی لە پارێزگای هەڵەبجە وەرگرت ، کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

دوو ساڵ پێش ئێستا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، گفتوگۆ دەربارەی هەردوو پڕۆژەی پردی تووەقوت کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدەرێت و ناوچەی پیشەسازیی خۆراك لە هەڵەبجە کرد کە دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.