هاوپۆل: Uncategorized

  • نوێترین زانیاری لەسەر بەشداری لاهور جەنگی لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی

    نوێترین زانیاری لەسەر بەشداری لاهور جەنگی لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی

    سالار رەواندزی؛ بڕیاری بەستنی کۆنگرەی یەکێتی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دراوە و مەرکەزییە

    فەرماندەیەکی پێشمەرگە و کادرێکی دێرین دانەبڕاوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم چاوپێکەوتنەدا بۆ بازمیدیا باس لە بڕیاری کۆنگرەی یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی دەکات و بە بڕیارێکی لەناکاو و میزاجی وەسفی دەکات، پێیوایە ئەگەر ئێستا مام جەلال زیندووببێتەوە ئاهێک بۆ ئێستای یەکێتی و گەنجەکانی هەڵدەکێشیت، لێی رازی نابێت.

    بازمیدیا؛ باوەڕتان بەم کۆنگرەی یەکێتی هەیە کە بڕیارە ئەمساڵ ببەسترێت؟

    سالار رەواندزی؛ پێشتر باوەڕمان بە کۆنگرە هەبوو، ئێستا باوەڕمان پێی نییە و نەماوە.

    بازمیدیا؛ بۆ باوەڕتان بە کۆنگرە نەماوە؟

    سالار رەواندزی؛ لە کۆنگرەی پێشوو کە بڕیار لەوە درا دوو هاوسەرۆک هەبێت، ئەم کۆنگرەیە لە فەراغێکی یاسایی دا کرا، ماوەیەکی زۆر بەسەر بەستنی کۆنگرەدا تێپەڕیبوو، هۆکارەکەش ناکۆکی و باڵباڵانی نێوخۆی یەکێتی بوو، بەڵام بە بەهانەی شەڕی داعش، شەڕی ناوخۆ و بابەتی جۆراوجۆە کۆنگرەیان نەکرد.
    ئەوەبوو دوای ساڵانێکی زۆر کۆنگرە بەسترا، بەڵام چ کۆنگرەیەک؟، خەڵک هەبوو لە کۆنگرە دەنگی باشی هێنابوو و دەرچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بەدڵی ئەوان نەبوو لابرا و کەسێکی دیکەیان دەخستە جێگاکەی، بەنموونە بەختیار کاوانی، ئەمەش دەرەنجامی ئەو باڵ باڵێنەبوو کە هێشتا هەر مابوو، ئاماژەکان روون و دیاربوون و وەک گۆشتی خێر پۆستەکان دەبەخشرایەوە، بۆیە کۆنگرە نەبوو هەر باڵە و پشکی خۆی بەرکەوتبوو، لەنێو باڵەکانیش کەس هەبووە دەنگی باشگ هێناوە دانەنراوە و کەسی دیکە خراوەتە جێگاکەی، دەرئەنجامی ئەم لەجیاتی دانانە کە بە حەز و ویستی کەسی لە کۆنگرەی رابردوو دانران فەرموو ببینن چ کارەساتێکی لێ دروست بووە.

    بازمیدیا؛ کەسی دیاریکراومان هەیە کە لە کۆنگرە بە راشکاوی غەدری لێ کرابێت و بیناسی؟

    سالار رەواندزی؛ نموونەمان زۆرن، برای بەڕێزم بەختیار کاوانی یەکێکە لە تێکۆشەرە پارتیزانەکان، بە بنەماڵەش چەندین قوربانیان داوە، ئەگەر بە بابەتی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی بڕوانین و بە رێژەی دەنگیش بێت لە کۆنگرەی رابردوودا، ئەم پیاوە دەنگی زۆری هێنا، بەڵام کەسی دیکە خرایە جێگاکەی.

    بازمیدیا؛ ئێوە بەشداری لەم کۆنگرە دەکەن؟

    سالار رەواندزی؛ من وەک خۆم نەخێر، لەبری کاک لاهور بڕیار نادەم، بەڵام وەک زانیاری پێموانییە بەشداری بکات.

    بازمیدیا؛ باس لەوە دەکرێ کە رەنگە هەمان ئەو رۆژەی بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتی نوێ کۆنگرە دەبەستێت، هەمان رۆژ لاهور جەنگی کۆنگرە بۆ یەکێتی دەبەستێت، ئەمە تا چەند راستە؟

    سالار رەواندزی؛ نەخێر شتی وانییە.

    بازمیدیا؛ ئامانج لە بەستنی کۆنگرەی یەکێتی چییە ؟

    سالار رەواندزی؛ هیچ لە دۆخی یەکێتی ناگۆڕێ، تەنیا یەکێتی بەرەو هەڵبژاردنێکی نادیار و ناچارەنووس ساز دەڕوات، ئەم هەڵبژاردنەش لەسەر یەکێتی فەرزکراوە کە لە کاتی خۆیدا بکرێت.
    پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاری کرد، بەڵام لایەنەکان لەسەری کۆک نەبوون، دیارە بە فشاری هاوپەیمانان و عێراق بڕیاری کۆتایی لە ئەمجامدانی هەڵبژاردن درا، کە دەبێت هەڵبژاردن مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٤ دەکرێت، یەکێتی دەچێتە هەڵبژاردنێکی ناچارەنووس سازەوە.

    بازمیدیا؛ ئەم کۆنگرەی کە بڕیارە پێش هەڵبژاردن بکرێت، پێتان وایە گۆڕانکاری لە دەنگەکانی یەکێتی بکات؟

    سالار رەواندزی؛ ئەم کۆنگرەیە بۆ دوو مەبەست دەکرێت، یەکەم شەرعیەتدان بە سەرۆک، کە تا ئێستا ئەم بابەتە قسە و باسی زۆری لەسەرە، کە لاهور شێخ جەنگی دەنگی یەکەمی کۆنگرەبووە کە ٩٠٢ دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی هێناوە و بووە بە هاوسەرۆکی یەکەمی یەکێتی، بۆیە دەیانەوێ لە رێی کۆنگرەی نوێوە ئەم باسە کۆتایی پێ بهێنن و شەرعیەتی بدەن بە کاک بافێڵ و وەک سەرۆک بیناسێنن، چونکە بەردەوام پرسیار لەلایەن کادران و سەکردایەتیەکانی یەکێتییەوە دەکرا بۆ لاهور جەنگی پشتگوێ خراوە؟، لەکاتێکدا دەنگی یەکەم بووە، بۆیە ئەمان ئێستا کۆنگرە لە پێناو ئەو کۆنگرە دەکەنەوە.

    -یەکێتی دەچێتە نێو هەڵبژاردنێکەوە کە خۆی و سەکردایەتی و مەکتەب سیاسییەکانیان و بافڵ تاڵەبانیش لەنێو دۆخێکی نالەباردان لە زۆنی سەوز کە هەر خۆیان ئەو دۆخەیان دروست کردووە، ئەگەرنا پێشتر وا وەسفی حزبەکە دەکرا کە قیادەشی نەبێ، بەڵام قاعیدە (جەماوەر)ی هەیە.

    بازمیدیا؛ ئێستا قاعیدەی جەماوەی یەکێتی چۆنە؟ ماوە؟

    سالار رەواندزی؛ ئێستا نە قیادە و نە ئەو قاعیدە جەماوەرییە نەماوە، چونکە هیچ کەس ناتوانێت جێگای مام جەلال ناگرێتەوە و سیاستکردنی ئەو لەگەڵ ئەمانەی ئێستا زۆر جیاوازە، چ لە رووی دیموکراسییەوە، یان خۆشەویستی کادر و نزیکایەتی لێیان.

    بازمیدیا؛ کادرانی ناڕازی یەکێتی دەڵێن کوڕانی تاڵەبانی وەک باوکیان باوەڕیان بە دیموکراسی نییە، هێندەی باوەڕیان بە خۆسەپێنی و دیکتاتۆری هەیە، چی دەڵێن لەم بارەیەوە؟

    سالار رەواندزی؛ پێشتر لەنێو یەکێتی کەسێکی دیاریکراو نەبوو بەتەنیا ئەو خۆی بە ساحیبی ئەم حزبە بزانێت، بەڵکو هەموو خەڵک خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانی، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، کەسێک خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانێ و خەبات و خوێنی ئەوانی دی وەلانراوە.
    ئێمە ناڵێین خەڵکی نوێ نەیەتە پێش، بەڵام گەورەترین هەڵە کە لەنێو یەکێتی کرا ئەوەبوو کە پێش کۆنگرەی رابردووش خەڵکە تێکۆشەر و خاوەن ئەزمونەکان نێردرانەوە ماڵەوە، ئەوە یەکێک بوو لە زیانەکان لە کۆنگرەی پێشوو.

    بازمیدیا؛ بارودۆخی یەکێتی لە دوای کۆنگرە پێتوایە چی لێ بێت؟

    سالار رەواندزی؛ من بەباشتر نایبینم، چونکە بەرنامەیان وایە ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەم بکەنەوە، بەم هەنگاوەش ئەو خەڵکە هێناویانەیە پێش و ئیستا دوریان دەخەنەوە زوویریان دەکەن، بەم کارەش هەر یەک لەوانە کە خاوەنی پێگەی جەماوەری بەهێزن و دەنێردرێنەوە ماڵەوە بۆ هەڵبژاردن زیان لە یەکێتی دەدەن و دەنگ نادەن، ناشتوانی خەڵکەکەی پێشتر کە دورخرابووبەوە بیانهێنیەوە، لەلایەک ئەوە ئێمەین ناڕازین، لە کۆنگرەش پرسمان پێ نەکراوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بڕیاری لێ دراوە، بە بێ ئەوەی ئامادەکاری بۆ بکرێت، لە کاتێکدا دەبێت بەلایەنی کەم لە ماوەی دوو مانگدا جەماوەر و کادیران لە مەکتەب و رێکخستن و مەلبەندەکان کۆبکرێنەوە و بۆچونیان وەربگیرێ، بەڵام هیچ یەک لەمانە نەکراوە.

    بازمیدیا؛ پێتوایە بەستنی کۆنگرە بە میزاجی شەخسی بووە؟

    سالار رەواندزی؛ بەڵێ، بە میزاج بڕیار لە بەستنی کۆنگرە دراوە.

    بازمیدیا؛ پێشتر ئاماژەت بەوەدا کە ئەم کۆنگرەیە لە پێناو کۆنگرە دەکرێت، بۆ ؟

    سالار رەواندزی؛ بەڵێ وایە.

    بازمیدیا؛ لەم کۆنگرەدا شەرعیەتی هاوسەرۆکی لە لاهور جەنگی وەردەگیرێ؟، شەرعیەتی سەرۆک بە بافڵ تاڵەبانی دەدرێ؟

    سالار رەواندزی؛ بەڵێ، ئەمجارە لەم کۆنگرەیەدا دەتوانن ئەمە بکەن.

    بازمیدیا؛ کە کۆنگرەی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی نەیتوانی دەنگی یەکەم و دووەمیش بهێنێت، پێتوایە بە چ میکانیزمێک ئەمجارە خۆی بکای بە سەرۆک؟

    سالار رەواندزی؛ پێشتر ئاماژەم بەوە کرد کە هیچ قسەیەک و بۆچوونێک لە کادیران مەڵبەند و مەکتەبەکان وەرنەگیراوە، کۆمەڵێک دیاریکراوە کە خۆیان هەڵیان دەبژێرن بۆ ئەندامی کۆنگرە و هەم سەرکردایەتی، ئەم سەرکردایەتییە نوێیانەی لەم کۆنگرە دەردەچن لە ژێر هەژمونی خۆیان دەبن و دەنگیان پێ دەدەن، بۆیە ئەم کۆنگرەیو مەرکەزییە.

    بازمیدیا؛ هیچ ئومێدێکتان بە یەکێتی ماوە؟

    سالار رەواندزی؛ هەموومان سەردەمانێک لە شاخ قوربانیمان داوە، بۆ ئەم گەل و خاکە، راستە لە ژێر ناوی یەکێتی بووە، بەڵام ئێمە ویستوومانە حزبەکەمان بۆ نەوەکانمان بە جوانی بمێنێتەوە، ئێستا ئەو جوانییە نابینین، بۆیە هیچ ئومێدێکمان پێی نییە، چونکە هەنگاو و هەڵوێستێک بۆ ئاشتکردنەوەی جەماوەر و کادیرانی حزبەکە نییە، ئیدی ئەمە کەی پێی دەگوترێ کونگرە؟.

    بازمیدیا؛ پێتان وایە جەماوەری یەکێتی دەنگ بە حزبە نوێیەکان بدەن؟

    سالار رەواندزی؛ حزبی نوێ دروست بووە، باوەڕ بکەن رەنگە ئەو خەڵکەی ئینتیمایان بۆ حزبەکە نەمابێ و پەنا بۆ حزبە نوێیەکان ببەن و دەنگیان پێ بدەن.

    بازمیدیا؛ بەم بارودۆخەی ئێستاوە یەکێتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، پێتوایە چەند کورسی بەدەست دەهێنێت؟

    سالار رەواندزی؛ بارودۆخی دوای کۆنگرە زۆر خراپتر دەبێت، ئەگەر ئێستا ١٨ کورسی هەبێت، ئەوا پێموایە ٨ کورسی زیاتر کەم بکات، ئەوپەڕی ١٠ کورسی بەدەست دەهێنێت.
    ئەگەر لەسەر ئەم سیاسەتە چەوتەی ئێستا بەردەوامبن و خەڵک لەخۆیان زوویر بکەن، ئەوا کادر و جەماوەر و شۆڕشگێرەکان دوردەکەونەوە.

     

    بازمیدیا؛ ئەگەر مام جەلال زیندوبێت و ئەم دۆخەی یەکێتی ببینێت، لێی رازی دەبێت؟

    سالار رەواندزی؛ رەنگە مام جەلال هەستێتەوە ئاهێک هەڵکێشێت، بڵێت چ کارەساتێکم خولقاندووە بۆ ئەو کوڕە گەنجانەی سەردەمانێک لە شاخ بوون.

  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەکات

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەکات

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەکات

    ئەمڕۆ سێشەممە ٨/٨، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد .

    سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی و هەموو پشتگیریی و هاریکارییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

    باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستانە لە پێناو مافە ڕەواکانی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان نيشاندا.

    چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو .

  • هادی عامری کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بوو

    هادی عامری کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بوو

    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هادی عامری ناوەرۆكی كۆبوونه‌وەی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیدارەی دەوڵه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڵاوكردەوە.
    ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وەی فراوانی سه‌ركردەكانی هاوپه‌یمانی ئیدارەی دەوڵه‌ت، له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له‌ به‌غدا له‌ ئۆفیسی سه‌رەكی هادی عامری و به‌ ئامادەبوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌ندەلاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژمارەیه‌ك له‌ سه‌ركردە دیارەكانی هاوپه‌یمانی ئیدارەی دەوڵه‌ت به‌ڕێوەچوو.
    به‌ گوێرەی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له‌ كۆبوونه‌وەكه‌دا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌بارەوە كرا.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوەكه‌دا ئه‌وەش خراوەته‌ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وەكه‌دا تاووتوێی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌ختیش له‌ چارەسه‌رییه‌كان به‌ پێی دەستوور و به‌رژەوەندی نیشتمانی كرایه‌وە.
    جه‌خت له‌ زمانی دیالۆگ و یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان، له‌پێناو سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرایه‌وە
    بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێـمی کوردستان  و رێککەوتن لەسەر وادەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا گفتوگۆ دەکات.
    هاوپه‌یمانی ئیدارەی دەوڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وەی رەوتی سه‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یدەر عه‌بادی و بزووتنه‌وەی بابیلۆن هێزه‌ شیعه‌كانی دیكه‌) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیادە و عه‌زم) پێكهاتووە و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوە.

  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکات

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکات

    ئه‌مڕۆ دووشەممە ٨/٧ مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤۆلکەر تورک کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری کرد.

    سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان، لە درێژایی مێژوودا ، دووچاری چەندین کۆمەڵکوژی و جێنۆساید و پێشێلکردنی مافەکانی بووەتەوە و قوربانییەکی زۆری لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی داوە ، بۆیە زۆر بە گرنگییەوە لە پرنسیپەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی دەڕوانێت و داوا دەکەین کۆتایی بە پێشێلکردنی مافەکانی گەلەکەمان بێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیمان بدات بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان و پێویستە ڕێگە بگرن لە دووبارەبونەوەی کارەسات و جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان.

    سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییە گشتگیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بە تایبەتی پلانی پەسەندکراوی پێنج ساڵەی حکومەتی هەرێم تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و توندڕۆیی و بەتایبەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان. دووپاتیشی کردەوە کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

    کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی لە بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ .

    بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتە نەرێنییە هەمەلایەنەکانی گۆڕانی کەشو هەوا لە سەر ژیانی مرۆڤ و برەودان بە هوشیاریی ژینگەپارێزی ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو

  • رەوەندی مەلا مەحمود لە کەرکووک قەبرستانی داگیر کردووە

    رەوەندی مەلا مەحمود لە کەرکووک قەبرستانی داگیر کردووە

    ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:

    رەوەندی مەلا مەحمود لە کەرکووک قەبرستانی داگیر کردووە

     

    دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە رەوەندی مەلا مەحمود باسی لەوە کرد ئیدی کەرکووک بابەتێکە بووە بە عێراقی، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانانی لە دەست پەیکەری پێشمەرگە ئەستەمە.

     

    لەمبارەیەوە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە کەرکووکییە بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛

    لە خیانەت کارانی ١٦ ی ئۆکتۆبەرە

    بۆیە رەوەند وەک جاش و خائین قسە دەکات، وە نامەرغوبترین کەسە هەم لەنێو حزبەکەمان، هەم سەرکردایەتییەکەی، هەم شارەکەمان

     

    ئەوەشی خستە روو کە رەوەندی مەلا مەحمود گەورەترین دزی کەرکووکە و زۆر سوودمەندەو بەوە بەناوبانگە کە دزە و زەوییەکانی کەرکووکیان هەمووی فەرهوود کردووە، بروام پێبکەن لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە کەرکووک قەبرستانیان داگیر کردووە کە بە قەبرستانی شێخ محی الدین ناسراوە لەشەقامی زێوێ بەرامبەر وێنەگری سبعه نيسان

    (٧ نیسان )

    هەروەها له مەدخەلی عەرەفه نايابترين زەوی داگيركردووە و خانوی لێ كردووە بۆ خۆیی و پاسەوانەکانی و دوو پارچەی تریشی بەتەنیشتەوە داگیرکردووە و بەدیواری بلۆک چواردەوری گرتووە

    ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتیشی؛

    رەوەند دەربایسی هیچ نایەت، جگە لەوەی لە سلێمانی دوو خانوی هەیەو باخێکی گەورەشی هەیە

    هەروەها  خۆیی و تەواوی خێزانەکەی جنسیەی ئەڵمانیای هەیە، نە شەهید و نە ئەنفالی هەیە، تەنیا چەند ساڵێک پێشمەرگە بووە دواتر خۆی رادەستی بەعس کردووە و بووە سەربازی سەدام.

  • ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکات هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان

    ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکات هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان

    ئەمڕۆ چوارشەممە ٨/٢ ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

    لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال و جێنۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییەی کردەوە و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە پشتیوانیکردنی مافی ئێزدییەکان دووپات کردەوە و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی کرد بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە بگیرێت ، جەختیشی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کردەوە.

    لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و دابینکردنی شایستەی دارایی مووچە و بەشە بودجەی هەرێم و ڕێڕەوی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

    سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بەم شێوەیەش، هیچ پاساو و بیانوویەک نەماوە لەبەردەم حکومەتی فیدڕاڵ کە خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم لەمە زیاتر دوابخات، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە بنێرێت.

    ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە هێز و پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ناو بودجەدا جێگیرکراوە.

    بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە بارودۆخی کارەبا وگرانیی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەمبارەیەوە، کە لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە دوو توێی ڕاپۆرتێک خرایەڕوو، ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دا بۆ چارەسەرکردنی گرانبوونی نرخی بەنزین و ئاسانکارییەکانی وەزارەت بۆ هاوردەکردنی بەنزین و هاندانی پاڵاوگەکان بۆ پاڵاوتنی زیاتری نەوتی خاو بۆ دابینکردنی بەنزین.

    سەبارەت بە کارەباش، وەزیری کارەبا ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتەکەی دا بۆ باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا و هەوڵدان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی و ئەو پڕۆژانەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ڕابردوو بەم ئاراستەیە ئەنجامدراون.

    ئەنجومەنی وەزیران وێڕای هەڵسەنگاندنی هەوڵ وپڕۆژەکانی هەردوو وەزارەت، وەزیری ڕاسپارد کە لە ڕێکار و هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان و هەموو ئاسانکارییەکيش لەم ڕووەوە بخەنەڕوو.

    لە بڕگەی کۆتاییدا، پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی پێدانی پارە بە شێوازی ئەلکترۆنی E- Payment و (پڕۆژەی هەژماری من) لە لایەن عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە هاوکارانی کە بەشدارن لە بەجێگەیاندنی پڕۆژەکە، بۆ ئەنجومەن خرایەڕوو.

    سەرۆک وەزیران وێڕای سوپاسکردنی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکە ، گوتیشی سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەم کە لە کابینەی پێشووش کاری لە سەر بە دیجیتاڵکردن کردووە ، هەروەها سوپاسی وەزیری دارایی دەکەم بۆ پاڵپشتی و سەرخستنی پڕۆژەی ( هەژماری من ). جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێ تەواوی وەزارەتەکان پشتگیری پرۆسەی بەدیجيتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە بکەن، کە ئەمە بنەمایەکە بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کە دەبێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی ئابووری، کە لە ڕێگەی کاراکردن و بەهێزکردنی بانكەكانەوە، ئابووریی وڵات زياتر پێش دەکەوێت و جموجۆڵی ئابووریش پەرە دەسەنێت. چونکە پێشخستنی سیستەمی بانکی بەپێی ستانداری نێودەوڵەتی و بەڕەچاوکردنی تازەترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە ناویشیاندا پێدانی پارە و خەرجکردنی مووچە، بنەمایەکی سەرەکی پەرەپێدان و پێشکەوتنی ئابوورییە و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و حکومەت و کەرتی تایبەتیشە.سەرۆک وەزیران هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆژەی (هەژماری من)بن بۆ ئەوەی ئەو چاکسازییەی لە بواری سیستەمی بانکییەوە دەستی پێکراوە خێراتر بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کە لە کۆتایی ساڵی 2025 تێپەڕ نەکا، تەواوی خزمەتگوزارییەکان ببنە دیجیتاڵی و مامەڵەکردن بە کاش سنووردار بکرێت.

    لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، داواش لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کرا پشتیوانی لەو ھەنگاوە بکەن و پاڵپشت بن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە. لەم ڕووەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر ئاسانکاری و ئامادەسازییەک کە لە ئەستۆی حکومەت بێت.

  • پارتی و یەکێتی لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

    پارتی و یەکێتی لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

    راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی.

    کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان ئەنجام درا. دوای تاووتوێی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی، هەردوولا تەئکیدمان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردەوە و تەواوی تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لە پێناو بژێوی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
    بە ئاڕاستەی زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان هەردوولامان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتین:

    ١_ هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

    ٢_ بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

    ٣_ بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

    ٤_ هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.

    ٥_ لە پێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

  • شکۆی هەولێر و هەولێریەکان بە هێزێکی دۆڕاوی شکست خواردوو ناشکێت

    شکۆی هەولێر و هەولێریەکان بە هێزێکی دۆڕاوی شکست خواردوو ناشکێت

    سۆران خاکی:

    لە قوباد تاڵەبانی و ماڵپەڕەکەی مەگرن هەولێر و هەولێریەکان بە جۆرێک سزایان داون بوونیان لەم شارە بۆتە مێژوو و تەنها وەک میوانێکی ڕەزا قوڕس و زۆرە ملێ ماون بۆیە هێنده تینوون بە شکستی هەولێر و خوێنی خەڵکەکەی !

    ئەوان هەمیشە بەدوای پەنجەرەیەک دەگەڕێن بۆئەوەی لەوێووە هێرش بکەنە سەر هەولێرو هەولێریەکان ئەوەش لە پێناو ڕشتنی کۆنە قینی چەند ساڵەی خۆیان وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەو شکستەی کە لە پایتەخت تووشی هاتوون، بۆ ئەمەش هەمیشە کۆمەڵێک “کەری” به کرێگیراویان بەکارهێناوە لە ڕێگەی میدیاو پەیج و ماڵپەڕەکانیان هێرشیان پێ دەکەنە سەر هەولێر و سوکایەتی بە هەولێریەکان دەکەن.

    شکۆی هەولێر و هەولێریەکان بە هێزێکی دۆڕاوی شکست خواردوو ناشکێت، بەڵکو ئەوە هەولێر و هەولێریەکانن شکۆ و کەرامەتی ئەوانیان بەجۆرێک شکاندووە تاماون جارێکی دیکە زاتی ئەوە نەکەن وەک خانە خوێ بە شەقامێکی هەولێریش دا گوزەر بکەن، مەگەر وەک میوانێکی ڕەزا قوڕسی بەزۆر نەبێت .

    هەولێر هەرگیز جارێکی دیکە حوکمی پیکاب دزین و سەرانە سەندن و تاڵانکاری و کوشتن و بڕین قەبوڵناکات ئەوە بەلای ئەوانە بووە ڕابردوو .

  • د.محەمەد خورشید: سوتاندنی شارێک بەتەواوی بەرزراگرتنی شارێکی دیکە لەلایەن میدیای یەکێتییەوە قابیلی قبوڵ نییە

    د.محەمەد خورشید: سوتاندنی شارێک بەتەواوی بەرزراگرتنی شارێکی دیکە لەلایەن میدیای یەکێتییەوە قابیلی قبوڵ نییە

    د.محەمەد خورشید: سوتاندنی شارێک بەتەواوی بەرزراگرتنی شارێکی دیکە لەلایەن میدیای یەکێتییەوە قابیلی قبوڵ نییە

    ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ دروستکردنی دژایەتی لەنێو شارەکان عوقدەیەکی نەفسییە، بابەتەکەش بەتەنیا هەولێر نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو کورد و کوردستانیانەوە هەیە، چونکە ئەگەر بیانەوێ شارێک بەتەواوی بسوتێنن و شارێکی دیکە بەرز راگرن ئەمە قابیلی قبوڵکردن نییە.

    گوتیشی؛ کاتێک لایەنێک توانا و رەنگ و دەنگی لە شارێک نامێنێت، نابێت بەشێوازێک لە شێوازەکان سوکایەتی بە خەڵکەکەی بکات، چونکە ئەوە سوکایەتی کردن بەخۆیەتی، خەڵک کەرامەتیان بەرزە و شایەنی رێزن، ئەوەی ئەوان هەیانە و پێی گەیشتوون لە سایەی خوێنی شەهیدانی ئەم خەڵکەیە، بۆیە سوکایەتیکردن بە شارێک کە پایتەختی کوردستان قابیلی قبوڵکردن نییە.

    روونیشی کردەوە کە ئەم بابەتی سوکایەتی و گاڵتەپێکردنە لە مێژە هەیە، خەڵکێی زۆر بەناوی کتێب و رۆمانەوە ویستوویانە سوکایەتی بەشارێک بکەن، نموونەی زەقمان هەیە، بۆیە ئەم جۆرانە من پێشنیاریان بۆ دەکەم پێداچوونەوەیەک بەدەرونیان بکەن، چونکە کێشەی دەرونی و بوغز نابێت پاڵنەربێ بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە خۆیان بکەن بە دوژمن، جگە لەوەش ئەم لایەنە سیاسییە (یەکێتی) ئەگەر کێشەی سیاسیە هەیە با بە گفتوگۆ چارەسەری بکات، نەک بوغز لە نێو خەڵک دروست بکات.

  • سەرکردەیەکی یەکێتی: جوتبرا دەیانەوێ پەیوەندی پتەوی نێو شارەکانیش بشێوێنن

    سەرکردەیەکی یەکێتی: جوتبرا دەیانەوێ پەیوەندی پتەوی نێو شارەکانیش بشێوێنن

    سەرکردەیەکی یەکێتی: جوتبرا دەیانەوێ پەیوەندی پتەوی نێو شارەکانیش بشێوێنن

    ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ هەولێر شارێکی خۆڕاگرە و ئێمە پێشتر بە قەڵای سەوز ناومان دەبرد، بەڵام ئێستا ئەوەی دەکرێ دورە لە پرەنسیپی حزبیمان، هەموو پارچەیەکی کوردستان پیرۆزە لە زاخۆ تا خانەقین دەبێ یەک دەنگی یەک گوتاری هەبێت، نەک سوکایەتی پێ بکرێت.

    روونیشی کردەوە کە قوباد تاڵەبانی داهێنەری هەموو ئەم نەریتە سەیرانەیە، بە جۆرێک کار لەسەر بابەتەکە دەکات کە پەیوەندی بتەوی نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و نێو شارەکان کە هەیە ئەوەش ببچڕێنێت، ئەمەش نامۆیە بە کوردستان، ئەم دوو برایە هەر بە شێواننی نەریتەکان و گرنگی دان بە بابەتی جێندەر، قاچاخچێتی، بردنی داهاتی ناوچەکە نەوەستاون، ئێستا دەیانەوێ دژایەتی نێو دانیشتوانی شارەکانیش پەرە پێ بدەن، ئەمەش جێگای داخە.

    ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتیشی؛ یەکێتی نوێی جوتبرا بووە بە بەڵا بەسەر خەڵکی سلێمانی و ئیدارەکانی ئەم ناوچەییە، لە هەموو روویەکەوە ژیانیان راگرتووە، هیچ رێز و بەهایەک بۆ خەڵک و جەماوەری حزبەکەمان چ دەگا بە شارەکان نەهێڵدراوە، ئەمەی برامبەرا بە هەولێر و خەڵکە خۆڕاگرەکەشی لەلایەن میدیاکانی قوباد تاڵەبانی دەکرێت، بەداخەوە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، نامۆیە بە سیاسەتی یەکێتی پێشتر، ئێمە لەم جۆرە سیاسەتکردنە بەرامبەر بە شارەکان و جەماوەرەکەشمان ناڕازین.

    ئەوەشی خستە روو کە شاری هەولێر لەسەرانسەری عێراق بە چاوێکی بڵند تەماشا دەکرێت، پایتەختی کوردستانە و شارێکی مێژووییە و رووبە رووی هەموو ستەمێک بووەتەوە، ئێمە وەک سەرکردایەتی یەکێتی و جەماوەرەکەشی وەک دەبینن زۆر نیگەرانن لەم هەڵوسکەوت و ئاراستەیەی هەیە.