هاوپۆل: Uncategorized

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

    ڕۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

    لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و پشتبەستن بە دیالۆگ لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

    هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند بە مەبەستی بەردەوامبوونیان لە گفتوگۆ و دانوساندن و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بە تایبەت لە بابەتی بودجە و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر. هەروەها باڵیۆزی ئەمەریكا دڵگرانیی خۆی لەمەڕ گرژی و ڕووداوەكانی كەركووك و قوربانیبوونی هاووڵاتیان دەربڕی. هەر پەیوەست بەم باسەوە سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بە بەڕێز سودانی دووپاتكردەوە و ڕاشیگەیاند كە گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوام دەبێت و هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە چاوەڕوانی ئەوەن كە هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ ڕاستكردنەوەی بارودۆخ و پاراستنی سەقامگیریی كەركووك و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی لەبەرانبەر ئەو كەسانە كە بوونە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی و ڕشتنی خوێنی هاووڵاتیانی كەركووك.

    بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و پێویستیی هاودەنگیی ناوخۆیی هەرێم و چارەسەربوونی كێشەكان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە درێخی ناكەت لە پشتیوانیكردنی بۆ چارەسەربوونی گرفتە ناوخۆییەكانی هەرێم و بە پێویستی زانی ڕێگەی دیالۆگ و میانڕەوی بۆ چارەسەری گرفتەكانی نێوان هەردوولا بگیرێتە بەر.

  • هەبوونی بارەگای پارتی لە کەرکووک واتا هەبوونی کورد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەو مانایە دێ

    هەبوونی بارەگای پارتی لە کەرکووک واتا هەبوونی کورد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەو مانایە دێ

    ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی؛ هەبوونی بارەگای پارتی لە کەرکووک واتا هەبوونی کورد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەو مانایە دێ

    دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی بۆ راگرتنی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دەرکرد، ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی زۆری بەدوادا هات.

    لەمبارەیەوە بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی، بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وای نیشان دەدات کە وجودی بارەگای پارتی لە کەرکووک بەمانای هەبوونی کورد دێت.

    ئەو بەرپرسەی پارتی، دەڵێت؛ پارتی ئەگەر بارەگاشی لە کەرکووک نەبێت، بەڵام تەواجودی هەیە، بەڵگەش بۆ ئەوە کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کە خەڵکی شارەکە پارتیان دەوێت و دەنگیان بۆ ئێمەیە.

  • هاتوو هاواریان بۆ هاوتاکردنی ١٦ ئۆکتۆبەر بە ٣١ ئابە

    هاتوو هاواریان بۆ هاوتاکردنی ١٦ ئۆکتۆبەر بە ٣١ ئابە

    هاتوو هاواریان بۆ هاوتاکردنی ١٦ ئۆکتۆبەر بە ٣١ ئابە!

    قەهرەمان عوسمان:

    یەکێتی نیشتیمان کوردستان ساڵانە لە یادی ٣١ ئاب چاوشەیەکی ڕاگەیاندن دەخاتە پێش بۆ ئەوەی بە کوردستانیان بڵێت: ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکسانە بە ٣١ ئاب. تەنانەت مەلا بەختیاریش لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کاتێک پرسیاری ١٦ی ئۆکتۆبەریان لێی کرد گوتی: پارتیش ٣١ی ئابی ئەنجامدا!

    با بەراوردێک بکەین بزانین پروپاگەندەی یەکێتی تا چەند ڕێی تێدەچێت کە ڕاست بێت؟

    ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بە شاهێدی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەرئەنجامی پەلکێشکردنی ئیران بوو لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ داگیرکردنی خاکی هەرێمی کوردستان. کەواتە یەکێک لە هۆکارەکانی ٣١ ئاب پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو لە داگیرکاری ئیران.

    ئەمەش دەمانگەینێتە ئەو دەرئەنجامەی کە پارتی هێزی رژێمی بەعسی بەکارهێنا بۆ پاراستنی خاک و قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەگەر نا لەو کاتەوە هیچ شوێنێک بە ناوی هەرێمی کوردستان بوونی نەدەما.

    لە بەرامبەردا ١٦ی ئۆکتۆبەر بە شاهێدی مەلا بەختیار و کۆسرەت رەسول و جوت ئامۆزاش هەڵە و خیانەتێک بوو کە دەرئەنجامەکەی رادەستکردنی نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان بە ئیران بوو کە بە خوێنی پێشمەرگە لە دەستی داعش رزگار کرا بوو و پارێزرا بوو.

    ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆ دەرکردنی دەوڵەتێکی داگیرکەر دروست نەبوو، بەڵکو بۆ هێنانی ئیران و فرۆشتنی خاکی کوردستان بوو، بۆ لێدان لە شکۆی کوردستانیان لە تێکڕای جیهان و شکاندنی دەنگی سەربەخۆیی خوازی نەتەوەیەک بوو کە لە ڕیفراندۆمدا دەنگی بە سەربەخۆیی دابوو.

    دەرئەنجامەکانی ٣١ی ئاب دەرکردنی ئیران و یەکێتی و نەهێشتنی کوشتن و بڕین و هێنانی ئاوەدانی و پێشکەوتن بوو و هۆکاری هێنانی نوێنەرایەتی سەدان دەوڵەتی ڕۆژئاوایی بوو بۆ کوردستان.

    بەڵام ١٦ی ئۆکتۆبەر هۆکاری لاوازکردنی هەرێم و رادەستکردنەوەی هەرێم بە عێراق و دروستکردنی دەیان کێشە لەوانە مووچە و بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو.

    ئیتر دەهۆڵەکەتان ناتوانێت هەرگیز ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر هاوتا بکات.

  • بە فەرمانی سەرۆک بارزانی بەکرێدانی مەزرعە بە کەسانی دانشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە بادینان قەدەغەکرا

    بە فەرمانی سەرۆک بارزانی بەکرێدانی مەزرعە بە کەسانی دانشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە بادینان قەدەغەکرا

    سۆرانی / بادینی

    بە فەرمانی سەرۆک بارزانی بەکرێدانی مەزرعە بە کەسانی دانشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە بادینان قەدەغەکرا

    دوای سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بادینان و کۆبوونەوە و گوێگرتنیان لە چین و توێژە جیا جیاکانی سنوورەکە، بە فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بەکرێدانی مەزرعە بە کەسانی دانشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا کە بۆ مەبەستی کاری بەدڕەوشتی بەکار دەهێنران، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بە هەموو شێوەیەک رێگە لەم دیاردەیەش دەگیرێ کە ببووە جێگەی گلەیی خەڵکی سنوورەکە

    ………………

    ب فەرمانا سەرۆک بارزانی، کرێگرتنا مەزرەعا بۆ کەسانێن ئاکنجیێن دەرڤەی هەرێما کوردستانێ ل بەهدینان هاتە قەدەغەکرن

    پشتی سەرەدانا چەند رۆژێن بووری یێن سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بەهدینان و کومبوون و گوهداریکرنا تەخ و چینێن جودا جودا یێن وی سنووری، ب فەرمانا سەرۆک مەسعود بارزانی ب کرێدانا مەزرەعا ب کەسانێن ئاکنجیێن دەرڤەی هەرێما کوردستانێ هاتە قەدەغەکرن کو بو مەرەمێن بێ ئەخلاقی دهاتنە بکار ئینان، و بۆ ڤێ مەبەستێ ژی لایەنێن پەیوەندیدار هاتنە راسپاردن ب هەمی شێوەیان رێک لڤێ دیاردێ بهێتە گرتن کو بوویە جهێ گازندا خەڵکێ وێ ناڤچەیێ

  • یەکێتی چاوساخی هاتنی پە*کە*کە بۆ زۆنی سەوز دەکات و هەر خۆشی بە کوشتیان دەدات

    یەکێتی چاوساخی هاتنی پە*کە*کە بۆ زۆنی سەوز دەکات و هەر خۆشی بە کوشتیان دەدات

    نازم هەرکی، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە (بازمیدیا)راگەیاند؛ یەکێتی سیاسەتێکی هەڵە پەیڕەو دەکات، بە دەستی خۆی پە*کە*کەی پەلکێشی نێو خاکی باشووری کوردستان و بەتایبەت سنووری زۆنی سەوز کردووە، بەم هۆیەشەوە رۆژانە دەبیستین درۆنی تورکی کادرانی پەکەکە لە جێگا جیا جیاکان دەکرێنە ئامانج، پرسیار لێرە دا دروست دەبێ، تورکیا چۆن زانیاری لەبارەی جوڵەی کادرانی پە*کە*کە پێ دەگات، ئەگەر یەکێتی لەم رووەوە هاوکاری تورکیا نەکات؟، ئەم سیاسەتەی یەکێتی کە لەلایەک خۆی بە دۆستی پەکەکە نیشان دەدات، لە لایەک دەیان کات بە خۆراکی درۆنی تورکی خزمەت نە بە یەکێتی و نە بەخەڵکی باشور ناکات، بەڵکو هۆکارێکە بۆ دروست بوونی نەهامەتی بۆ خەڵک.

    ئەو بەرپرسەی پارتی جەخت دەکاتەوە کە پە*کە*کەش دەبێ لە دوو شت تێ بگات، یەکەم باشوری کوردستان شوێنی خەباتی ئەوان نییە و دەبێت بچنەوە باکوری کوردستان، دووەم یەکێتی ئەو دۆستە راست و دروستە نییە کە پشتی پێ ببەستن، بەڵکو لە پشتەوە دەیان فرۆشێت بە تورکیا، رەنگە خۆشیان باشتر لە هەر کەس ئەمان ئێستا بۆ روون بووبێتەوە، کە بۆچی و چۆن ئەم هەموو کادر و بەرپرسە گەورانەیان لەو زۆنە دەکرێتە ئامانج؟.

    نازم هەرکی پێیوایە پێویستە یەکێتی ئیدی بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە، هاوکاریکردنی رووکەشی پە*کە*کە بووەستێنێت ئەگەر لەبەر خۆیشی نەبێت، لەبەر خەڵکی سلێمانی و دەڤەرەکە ئەمە بکات، چونکە لە سیاسەتی چەوتی یەکێتی گەل ماندووە و بيزارە، درۆنی تورکی بووە بە مەترسی بۆسەر ژیان و ئارامی خەڵک، هۆکارەکەش یەکيتییە.

  • ئێمە نەبین پە٭کە٭کە تا دەربەندی رانییە حوکم دەکات

    ئێمە نەبین پە٭کە٭کە تا دەربەندی رانییە حوکم دەکات

    ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی: ئێمە نەبین پە٭کە٭کە تا دەربەندی رانییە حوکم دەکات

    ناوە ناوە چەکدارانی پە٭کە٭کە لە زۆنی سەوز بە شێواز و سیناریۆی جیاواز دەکرێن بە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا، ئەمەش وای کوردە کە بەرپرسیانی پە٭کە٭کە هەڵوێست وەربگرن، لەمبارەیەوە بێنە دەنگ و بە گومانبوونی خۆیان بەرامبەر یەکێتی دەرببڕن.

    لەمبارەیەوە بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باز میدیا)ی گوت؛ باوەڕ بکەن ئێمە نەبین پە٭کە٭کە تا دەربەندی رانییە حوکمی دەبێت، ئێستا ناوچەی هەورامانیان لەبەر دەستە، یەکێتی ناتوانێت لە سلێمانی بەبێ پە٭کە٭کە جوڵە بکات، چونکە شتێک بەدەستی یەکێتی لەو زۆنی تێکەڵاوە نەماوە، وا پەلەقاژەیەتی لەنێو ئەو دۆخەدا.

    گومان دەکرێ کە کوژرانی کادرانی پە٭کە٭کە دەستی یەکێتی تێدابێت، بەوەی لەبارەی جوڵەکانیانەوە زانیاری بە تورکیا بدات، بڵند ئیسماعیل بە (باز میدیا)ی گوت؛ روونە کە کێ لە زۆنی سەوز باڵا دەستە، خۆ ئێمە نازانین پەکەکە لە هەورامان، هەڵەبجە، پێنجوێن، سلێمانی و رانییە و گەرمیان چۆن هاتووچۆ دەکات و بۆ کوێ دەڕۆن، بەڵکو یەکێتی دەزانێت لە کوێوە دێن، کاتژمێر چەند جوڵە دەکەن، بەڵنیایی ئەمانە دەکاتە ئامانج و زانیارییەکانیان دەدات بە تورکیا، ئەمە روونە.

  • ٣١ی ئاب زۆر لە عەقڵ و بیرکردنەوەی سیاسی سەرانی یەکێتی گەورەترە

    ٣١ی ئاب زۆر لە عەقڵ و بیرکردنەوەی سیاسی سەرانی یەکێتی گەورەترە

    بڵند ئیسماعیل؛ ٣١ی ئاب زۆر لە عەقڵ و بیرکردنەوەی سیاسی سەرانی یەکێتی گەورەترە

    لە نزیکبوونەوەی ٣١ی ئاب دا، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ گەلی کورد ناوزەندی دەکات، یەکێتییەکان شین دەگێڕن، بەرپرسانی یەکێتی بە رێگای جۆراو جۆر پەلاماری پارتی دەدەن.

    لەمبارەیەوە بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ ٣١ی ئاب زۆر لە عەقڵی سیاسی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی گەورەترە، ئەوان ناتوانن درک بەو هەنگاوە سیاسییە مەزنەی پارتی بکەن، بۆیە حەق وایە هیچ قسە و لێدوان و نووسینێک لەسەر ئەم بابەتە نەنووسن و نەڵێن.

    بەرپرسی لقی دووی پارتی دەڵێ؛ عەقڵی تاکتیک بازی و رووکەشی سەرانی یەکێتی زۆری ماوە، تا لەو جۆرە جوڵە سیاسی و دەرئەنجامە مسۆگەرەکەی تێبگات، چونکە کاری وا سەرکردەی خاوەن ئەزمون و دوژمن شکێن و بەرچاو روونی وەک سەرکردایەتی پارتی و بارزانی پێویستە، کە تاکتیکی باش و خێرا دەخاتە خزمەت ستراتیجی نەتەوە و نیشتمان، لە بەرژەوەندی گەلەکەی هەموو شتێک پێچەوانە دەکاتەوە.

    سەرکردەکەی پارتی پێیوایە کە یەکێتی لەبەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە خاک و خۆی تێدا هەرزان فرۆشکرد و هیچ دەستکەوتێکی تێدا بەدەست نەهێنا، واباشتربوو کە ئیدی دان بە فەشەل هێنانی سیاسی خۆیان بنێن و هەڵە گەورەکانیان قەرەبوو بکەنەوە و خەڵک لە خۆیان ئاشت بکەنەوە، نەک خۆیان لە سیاسەتی سیاسییە گەورەکان هەڵبقورتێنن، چونکە هێشتا یەکێتی لە نێو خۆی خۆیدا باجی ئەو خیانەتە دەدا و بوون بە چەندین باڵ، وا باشترە کە سەرەتا کێشە ناوخۆیەکانیان چارەسەر بکەن، لەبری ئەوەی قسە لەسەر دەستکەوتەکانی ٣١ ئاب بکەن.

  • بەگەڕانەوەی پارتی کەرکووک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت

    بەگەڕانەوەی پارتی کەرکووک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت

    هۆگر نێروەیی:

    ‌‎پارتی حیزب نیە بزوتنەوەیە، بزوتنەوەیە بۆ ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان، جا بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک حەشد و ئەمسالەکانی ناحەق نین ناڕەزایی دەرببرن ڕێگا بگرن چونکە دەزانن حوکمڕانی تاکڕەو و خۆسەپێنەری ئەوان بۆ سەر کورد کۆتایی دێت، کەرکووک ڕزگار دەکرێت لە پاڵەوانەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، جارێکی دیکە کەرکووک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت کە کوردستانیە، کە شەش ساڵە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی ھەرێمی ناوچەکە کە جێبەجێکاری یەک پیلانن لەیەک ئاواز دەخوێنن کەڕێگری بکەن لەگەڕانەوەی ئەم بزوتنەوە کوردیە بۆ کەرکووک بۆ ئەوەی کەرکووک ھەموو شتێک بێت عەرەبستانی بێت یان تورکومانستانی و فارستانی حەشد بێت تەنھا کوردستانی نەبێت.

     

    ‌‎دەرکەوت ھەموو حیزبەکانی تر تەنھا ناویان کوردیە گەرنا لە ناوەڕۆک و میتودا خاڵین لەکوردایەتی، کەچەند ساڵە بوونیان لە کەرکووک جگە لە زیان بۆ کورد و بەرژەوەندی بۆ خەڵکی دیکە زیاتر نەبووە، ھەر مامەڵەی نەیارەکانی کورد لەگەڵ پارتی و حیزبەکانی تر جیاوازی پارتی و ئەوان دەردەخات، کە شەش ساڵە ئەوان بەبێ پارتی لەوێن نەیارانی کورد ھیچ کێشەیان لەگەڵ ئەوان نەبووە بگرە بارەگاشیان دەپارێزێت بەڵام ھەر کە زانی پارتی دەگەڕێتەوە کەرکووک و بارەگای خۆی وەردەگرێتەوە خۆپیشاندانیان کرد ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی لەدەستیان بێت بارەگای پارتی نەک ھەر ناپارێزن وەکو ھی ئەوان بەڵکو تەختی زەوی دەکەن.

     

    بەکورتی لە ڕوانگەی نەیارانی کورددا پارتی شکۆ و ناسنامەی کورد دەپارێزێت کە ئەوان ھەمیشە دژی ناسنامەی کوردین بۆ ئەوەی کورد بێ شکۆ بکرێت، کە مرۆڤی بێ ناسنامە بێ شکۆیە، پارتیش شکۆی کورد دەپارێزێت چونکە بەرگریکاری سەرسەختی ناسنامەکەیانە.

  • سەرۆك بارزانی لەگەڵ جەماوەر و چینوتوێژەكانی قەزای بەردەڕەش كۆبۆوە

    سەرۆك بارزانی لەگەڵ جەماوەر و چینوتوێژەكانی قەزای بەردەڕەش كۆبۆوە

    سەرۆك بارزانی لەگەڵ جەماوەر و چینوتوێژەكانی قەزای بەردەڕەش كۆبۆوە

    پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی قەزای بەردەڕەشی كرد و لەگەڵ جەماوەر و چینوتوێژەكانی ئەو دەڤەرە كۆبۆوە.

    لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی وتارێكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد و لە وتەكەیدا تیشكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە سەركەوتن لە یەكبووندایە و لە هەوڵەكانی بۆ بەدیهاتنی یەكڕیزی لەسەر بابەتە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان بەردەوام دەبێت. هەر پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێم سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند نابێ لایەنەكان بكەونە سەر ڕێگەیەك كە بۆ دروستكردنی كێشە بۆ پارتی یاری بە بابەتە نەتەوەییەكان بكەن و كار بۆ لاوازكردنی هەرێم بكەن. چونكە كوردستان لەسەرووی پارتی و لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە. هەروەها ئەوەشی بۆ ئامادەبوان شی كردەوە كە هەڵبژاردن سەنگی مەحەكە بۆ حوكمڕانی و پێگەی لایەنەكان و دەبێ لەو ڕێگەیەوە لایەنەكان متمانەی گەل وەربگرن.

    سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ دا و ئەوەی خستەڕوو كە حكوومەتی تازەی عێراق لەسەر بنەمای كۆمەڵێك ڕێككەوتن و پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق دامەزراوە بەڵام بەداخەوە هێشتا نیەتی خەراپی پشتگوێخستنی ڕێككەوتنەكان هەر ماوە. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە پشتگیریی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بەڕێز سوودانی دەكەین بۆ ئەوەی بتوانێ ئەو ڕێككەوتنانە جێبەجێ بكات و ڕێگریی لێ نەكرێت.

    هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەرگەی گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیار و تێبینییەكانی ئامادەبوانی كۆبوونەوەكەی دایەوە و ئەوەشی خستەڕوو كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری بوونی گرفت و قەیران ئەوەی لە توانایدا بووە بۆ خزمەتكردنی خەڵك كردوویەتی و لە هەوڵی ئەوە دابووە سەرچاوەكانی تری داهات بە تایبەتی لە بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.

  • ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ دەرئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە

    ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ دەرئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە

    نیاز حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:

    ئەوەی ئێستا دەگوزەری دەرئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە، لەو بەروارەوە بوو کورد شکایەوە، پلانی ئەوان گورز وەشاندن بوو لەپارتی ئیتر لایان گرنگ نەبوو بەهۆی ئەو گورزەوە کوردستان و قەوارەی هەرێم چی بەسەر دادێت،،،،
    بەڵام دواتر چی رویدا؟!

    پارتی دوای ئەو خیانەتە لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و پەڕلەمانی عێراق بووە هێزی یەکەمی کوردستان و عێراق، پاشان دوای چوار ساڵ، هەرچەند ئەوانەی خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەریان تۆمارکرد نەک هەر نەیانوێرا بێنە ناو هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بەڵکو رێگربوون لەئەنجامدانیشی، لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقیشدا خراپتر لەجاری پێشوو دۆڕانەوە، ئەو تاقمە خیانەتکارە تێک و پێک شکان، چەندین جیابوونەوەو کوتلەبازی و تیرۆرکردن کەوتە نێویانە، بەکوردی و بەکوردی ئێستا ئەوان حیزب نەماون بەڵکو بوونەتە کوتلەیەک لەچەند تاقمێکی مافیایی و تارمایی ترس و تۆقاندن.

    ئێستاش هەمان دەستەوتاقم، هەرچەندە بەخەیاڵی گڵاویان لەسەر هەمان ئامانج و پیلانگێری ١٦ی ئۆکتۆبەر لەکارکردن بەردەوامن لەدژی قەوارەی هەرێم و خۆدی پارتیان کردۆتە ئامانج، بەڵام دڵنیابن چۆن چەندین جاری پێشوو شکستیان هێنا، دیسانەوە شکست دەهێننەوەو پارتی لەئێستاش لەجاران بەهێزترو بەهێزتر دەبیننەوە، ئەوانیش شکستێکی تر تۆماردەکەنەوە، چونکە شکست پێیان فێرە.