هاوپۆل: Uncategorized

  • مەلا بەختیار میدیاکانی یەکێتی بەدرۆدەخاتەوە و بە درۆزن ناویان دەبات

    مەلا بەختیار میدیاکانی یەکێتی بەدرۆدەخاتەوە و بە درۆزن ناویان دەبات

    مەلا بەختیار میدیاکانی یەکێتی بەدرۆدەخاتەوە و بە درۆزن ناویان دەبات

    دەقی پەیامەکەی مەلا بەختیار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک:

    درۆكانی دوای پەیامەكەی
    بەڕێز مەلا بەختیار

    دوای چەند سەعاتێك، لە پەیامەكەی بەڕێز مەلا بەختیار، چەند هەواڵێكی ناڕاست داتاشراوون.. ئەمەش رونكردنەوەمانە لەسەر ئەو هەواڵانە:
    كەسێك دوو هەواڵی هەڵبەستووە گوایە بەڕێز مەلا بەختیار:
    یەكەم:
    أ‌- خانویەكی یەك ملیۆن دۆلاری لە گەڕەكی ئەقاری لەم ماوەیە كڕیووە.
    ب‌- پێنج سەیارە درعی هەیە.
    بۆ خانوەكە، با بەڵگە بڵاوبكاتەوە، لەئێستاوە رایدەگەیەنین.. كە خانوەكە حەلاڵی هەواڵسازەكە بێ‌.
    بۆ سەیارەكانیش.. سەیارەیەكی گوللەنەبڕ لای بەڕێز مەلا بەختیار هەیە. چوار سەیارەكەی تر با حەڵاڵی هەواڵ داتاشەكە بێت.
    دووەم: هەواڵێكی تر گوایە، بەڕێز مەلا بەختیار دوای پەیامەكە، سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردووە. بۆ ئەم هەواڵەش، پەیجەكە داوەت دەكەین هەر ئێستا بفەرموون لە چاودێر، قاوەیەك لەگەڵ بەڕێزی بخۆنەوە.
    ئیتر بەخواتان دەسپێرین هەتا بەدرۆخستنەوەی هەواڵێكی داتاشراوی تر.
    نوسینگەی راگەیاندنی
    مەلا بەختیار
    26/9/2023

  • دژی ئەنجامدانی ئەم كۆنگرەین لێرەوە لەگەڵتان نابین و بە تەواوی لەگەڵتان دادەبڕێین

    دژی ئەنجامدانی ئەم كۆنگرەین لێرەوە لەگەڵتان نابین و بە تەواوی لەگەڵتان دادەبڕێین

    هەرێم شێرە، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی:دژی ئەنجامدانی ئەم كۆنگرەین لێرەوە لەگەڵتان نابین و بە تەواوی لەگەڵتان دادەبڕێین٠

    وا بریارە ڕۆژی چوارشەممە یەكێتی كۆنگرەی پێنجەم ببەستێت، کۆنگرەیەک كە بە تەواوی لەگەڵ کۆنگرەكانی ڕابردووی حزبەکە جیاواز! لەم کۆنگرەیە لە بری ئەوەی کار بۆ یەکگرتنەوەی ئاراستە و بیرورا جیاوازەکانی ناو حزبەکە بكرێت کەچی بە پێچەوانەوە ئامانجی كۆنگرەكە تەسفیەکردنی هەموو ئەوانەن كە ڕای جیاوازیان هەیەو ئامادە نین بۆ هەموو شتێك بڵێن (بەڵێ) ،لەم کۆنگرەیە لە بری ئەوەی هەوڵ بدرێت حزبەکە ببێت بە حزبێکی مۆدێرن و لەگەڵ خواست و ویستی هاوڵاتیانی ئەم سەردەمەی ئێستا بگونجێت و حیزبێك بێت هی هەمووان بێت کەچی حزبەکە دەکەن بە حزبێکی بنەماڵەیی کلاسیکی تەقلیدی .

    ڕوون و ئاشکرایە ،کۆنگرەکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی کۆدەنگی لە ناو یەکێتی جگە لەمەش دەبێتە هەوێنی دروستبوونی چەند لێستێکی تر لە ناو یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا. بۆیە بە بڕوای من حەقە ناوی کۆنگرەکە بکەن بە کۆنگرەی دابڕان، دابرانی یەکێتی لە مێژووی خۆی لە جەماوەرەکەی لە خوێنی شەهیدانی لە پێشمەرگە دێرینەكانی لە شۆڕشگێڕانی٠٠
    وەك چۆن هەموو كات دژی ئەم بریار و بۆچوونانە بووینە كە بە میزاجی شەخسی و دوور لە یاساو پەیرەوی حزبی دەدران، ئاواش دژی ئەنجامدانی ئەم كۆنگرەین لێرەوە لەگەڵتان نابین و بە تەواوی لەگەڵتان دادەبڕێین٠

  • ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر باسکردنی گەندەڵی لە مەرزی پەروێزخان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرا

    ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر باسکردنی گەندەڵی لە مەرزی پەروێزخان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرا

    ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر باسکردنی گەندەڵی لە مەرزی پەروێزخان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرا

    کاوە لەتیف، پارێزەری کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ کەریم عەلی لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.

    گوتیشی؛ سکاڵاکەی وەزارەتی دارایی لەسەر ئەوەیە کە کاک کەریم لە کەناڵێکی ئاسمانی باسی لەوە کردووە کە کاری نایاسایی و گەندەڵی لە مەرزی پەروێزخان هەیە، بەتایبەت کە لەماوەکانی رابردوو لێژنەیەکی بەدواداچونی عێراقی سەردانی مەرزی پەروێزخانیان کرد، هەموو تەنکەرە نەوتەکان کە بە قاچاخ بار دەبەن دووریانخستبونەوە و بۆ شوێنێکی دیکە گوازرابوونەوە، ئەمەش بەبەڵگە و بەدواداچون و قسەی شۆفێری تەنکەرەکان کاک کەریم قسەی لەسەر کردبوو، هەر خۆشی گوتی کە بەو هەموو بەڵگانە بابەتەکە پشتراست دەکەمەوە.

    ئەوەشی باسکرد، کە وەزارەتی دارایی لەگەڵ مەرزی پەروێزخان ئەم بابەتەیان بە تەشیر و ناوزڕاندن بۆ خۆیان زانیوە، بەناوی وەزارەتی دارایی سکاڵایان دژی کاک کەریم تۆمارکردوە.

    ئەو پاريزەرە دەڵێت؛ لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە کە ئیشی پۆلیسە، بەڵام دۆسیەکەی لای ئاسایشە، پێشتر فەرمانی گرتنی هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ خۆی خۆی رادەست کرد، ئێمە لەسبەیەوە هەوڵدەدەین بە کەفالەت ئازادی بکەین.

  • بافڵ تاڵەبانی كۆنگرە بۆ كێ دەكات؟

    بافڵ تاڵەبانی كۆنگرە بۆ كێ دەكات؟

    ژوان ئەحمەد کادیری پێشکەوتووی یەکێتی :

    بافڵ تاڵەبانی كۆنگرە بۆ كێ دەكات؟

    📌لە دوێنێوە دوو ئەندامی سەركردایەتی

    تاقانەكەی ئەنفال كە راوێژكاری قوباد تاڵەبانی یە لیوایەكی خانەنشینی یەكێتی پێشمەرگەیەكی 76 دەستیان كێشاوەتەوە لە یەكێتی و هەندێكیشیان نەفرەت دەكەن.

    📌تێناگەم سەرۆكی یەكێتی كەی تێدەگات دەوروبەرەكەی چ درۆیەكی لەگەڵ دەكەن؟

    بافڵ تاڵەبانی كەی تێدەگات ئەوەی مەكتەبی سیاسیەكەی و زوڕناژەنەكەی دەمخواری حزبەكەی دەیڵێت، سەد لە سەد پێچەوانەكەی راستە؟

    📌باشە بافڵ تاڵەبانی بۆچی كۆنگرە دەكات؟؟

    چەندین سەركردەی دێرین بایكۆتی كۆنگرە دەكەن

    دەیان پێشمەرگەی دێرین بایكۆتی دەكەن

    كەواتە كێ دەچێت؟؟

     

    📌بافڵ تاڵەبانی و 100 پاسەوانەكەی كە خۆی وتی بۆم هەیە 100 كەس ببەم لەگەڵ خۆم؟؟

    (تێبینی: كۆنگرەكە خۆی 600 كەسە لەوە 100 كەس سەرۆك لەگەڵ خۆی دەبات، خودی مام جەلال ئەو ئیمتیازەی بە خۆی نەداوە).

     

    📌یان بۆ ئەوانەی دەكات كە ساڵێكە ئاشكرا بوە كە سەرۆكی یەكێتی وەك سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی تەعیینیان دەكات و ئەوانیش زۆر گوێرایەڵ و گوێلەمست ئەشهەدوو دەكێشن؟؟!

     

    📌یان بافڵ تاڵەبانی و زوڕناژەنە جلخوارە خۆفرۆشەكان كە تەنها و تەنها دەستیان بە موچە و ئیمتیاز و پچڕینی پۆستێكەوە گرتوە بۆ هاوسەر و دۆستەكانیان!!

     

    📌دوای ئەم كۆنگرەیە ، یەكێتی نەك بەرگەی رەشەبا، بەڵكو بەرگەی شنەبایەك ناگرێت!!

  • وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی زانکۆڵاین ڕادەگەینرێت

    وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی زانکۆڵاین ڕادەگەینرێت

    رۆژى یەکشەمە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

    وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: کە رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت.

    وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2023/10/1) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤).

  • ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات و داوا دەکات کێشەی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت

    ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات و داوا دەکات کێشەی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت

    ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات و داوا دەکات کێشەی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت

    *سەرۆکوەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی پارە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاسته‌خۆ بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز بکرێت.

    ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/9/20 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

    لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی کرد و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد کە ڕێز لە سەروەریی وئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بگیرێت.

    پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە 2023/9/14 بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

    سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ڕێگای شاندێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران و یەک هەڵوێست و پشتبەست بە دەسەڵات و مافە دەستووریەکان و بە داتا و زانیاری وردەوە، ڕوونکردنەوەی پێویست درا بە سەرۆکایەتییەکانی فیدڕاڵیی و هێز ولایەنە سیاسیەکان و بە وردیی پێشنیاری چارەسەری هەنووکەیی و درێژخایەن بۆ دابینکردنی مووچە خرایەڕوو کە جێگەی ڕەزامەندیی لایەنە عێراقیەکان بوو. دواتریش لە دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، پێشنیاری هەنووکەيی بە زیادکردنی بڕی پێدانی قەرز پەسەندکرا. بۆ پێشنیاری درێژخایەنیش داوامان کرد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک شایستەیەکی یاسایی مووچەخۆر، جيا بکرێتەوە لە هەر ململانێ و جیاوازیەکی بیروڕا، چونکە پێویستە هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش خەرج بکرێت وەک مافێکی شایستەی خۆیان کە لە ناو خشتەکانی بودجەی فیدڕاڵ هەم ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم تەرخانکراویی داراییان بۆ دەستنیشان کراوە و نابێت مووچە وابەستەی هیچ بکرێت.

    سەرۆک وەزیران هەروەها بە پێزانینێکی زۆرەوە، ئاماژەی بە خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد کە بەهۆی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لە بارودۆخێکی سەختدان، سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانیەکانیشی کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێشوازی گەرمیان لە شاندەکە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵ و پێشنیارەکانی هەرێم دەربڕی.

    سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دڵنیایی دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرگیز سازش لە سەر ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناکات و دەستبەردارییان نابێت و لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەو ڕووەشەوە پڕۆژەی پێویست پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ کراوە کە چارەسەری هاوسەنگانەی لەخۆ گرتووە و لەمبارەیەوە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی باش دروستبووە، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە بەردەوامبن لە هاوکاریکردنی دیوانی چاودێریی دارایی و سەرجەم ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان بخرێتە بەردەست کە پێشتریش چەندین جار بە فەرمی خراوەتە بەردەستیان.

    سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریشی ڕاسپارد کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم کوژمەی پارەکە کە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، یەکسەر بە بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت.

    پاشان لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکە، وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی نەخۆشی سکچوونی توند ( کۆلێرا) و پێشنیار و ڕێکارەکانی چارەسەریی و خۆپارێزییەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان خستەڕوو، دوای گفتوگۆ، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی وەزارەت پەسەندکرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران، ڕێکاریی خۆپارێزیی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك دەكات

    ڕۆژی دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك كرد.

    لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و برینداران كرد و جەختی لەوە كردەوە كە خوێنی ئەو ئازیزانە بەفیڕۆ ناچێت و پێویستە تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وەربگرن. سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوەدا خوێنی ئەو شەهیدانە و دەنگی ناڕەزاییتان پەیامێكی ڕوون بوو بۆ هەموو لایەك كە كورد گەلێكی زیندوو و هوشیارە و پێویستە سنوورێك بۆ ئەو زوڵم و ناهەقیە دابنرێت كە لەدژی هاووڵاتیانی كورد لە كەركووك دەكرێت. ئەوەشی بە ئامادەبوان ڕاگەیاند بەردەوامبوونی ئەو دۆخە ناسرووشتییەی لە كەركووك هەیە مانای ئەوە نیە كە دەستبەرداری ناسنامەی كەركووك دەبین چونكە كەركووك بۆ هەموو تاكێكی كورد ڕەمزێكی گەورەیە. سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە كەركووك دەبێت بۆ هەمووان بێت و ببێتە نموونەی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و ئەو گرفتانەی كە ئێستا لە ئارادان بە خۆسەپاندن و توندوتیژی چارەسەر ناكرێت بەڵكو دەبێ بۆ چارەسەری كێشەكان زمانی عەقل و مەنتق بەكار بهێندرێت.

    لە بەشێكی تری وتەكەیدا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە بە قووڵی لە ئێش و ئازارەكانی هاووڵاتیانی كورد لە كەركووك تێدەگات و داواشی كرد كە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە سەركەوتنی ئەو هەوڵە نامەسئولانە نەدرێت كە نیەتی ئەوەیان هەیە ناكۆكییە سیاسییەكانی لایەنەكان بكەنە ناكۆكیی و ململانێیی نەتەوەیی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك.

  • مەسرور بارزانی ئەو پەرتەوازە و لێكترازەی لە نێو كورددا هەبوو لە ماوەیەكی كەم كۆكردەوە

    مەسرور بارزانی ئەو پەرتەوازە و لێكترازەی لە نێو كورددا هەبوو لە ماوەیەكی كەم كۆكردەوە

    مەسرور بارزانی ئەو پەرتەوازە و لێكترازەی لە نێو كورددا هەبوو لە ماوەیەكی كەم كۆكردەوە.

    دلشاد جەلال:

    مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن كردووتە بنەمای سەركەوتن و كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردسان و دەستەبەركردنی مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان، سەرەدانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردسان بەیاوەری شاندێک كە پێكهاتبوون لە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی پەیامێک بوو بۆ هەموو ئەوانەی كە پێیان وابوو كورد لاوازە و پەرتەوازەیە بۆیە بەغدا و هەندێک وڵاتی ئیقلیمی ئستغلالی ئەو زوعفەی كوردیان كردبوو هەموو هەوڵێكیان ئەوەبوو قەوارەی هەرێمی كوردستان لە قاڵب بدرێت و ماف و دۆزی ڕەوای كورد لە چوارچێوەی نان و مووچەوە بچووكبكرێتەوە ، بەڵام بە هەوڵی ژیرانە و شەونخونی مەسرور بارزانی توانی ئەم ئستغلالەی بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی  لە بەرژەوەندی كوردا بشكێنێتەوە و لایەنە سیاسییەكانی كورد و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە هەرێم و بەغدا لەسەر یەک ستەیجی سیاسی و مێزی گفتوگۆ كۆ بكاتەوە و ئەو نیەت و هەوڵ و گوشار و فشارە نەزۆكانەی كە دەمێكە دژی هەرێمی كوردستان هەن خاو و لاواز بكاتەوە، هێز بداتەوە كورد لە بەغدا و لە كوردستانیش كۆدەنگیەک لەلایەنە سیاسییەكان دروست بكات و  هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش بەو هەنگاوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵخۆش و كەیفاسازبوون، دلخۆشی و كەیفاسازی شەقامی هەرێمی كوردستان بەو هەوڵەی مەسرور بارزانی بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنی كورد لە بەغدا هەموو چین و توێژەكان و بە هەموو ڕەنگ و دەنگەكانەوە كەم وێنەبوو

  • ئەمڕۆ لەگەڵ بەرێز قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا کۆبووینەوە

    ئەمڕۆ لەگەڵ بەرێز قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا کۆبووینەوە

    مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

    ئەمڕۆ لەگەڵ بەرێز قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووینەوە. لەکۆبوونەوەکەدا جەختم لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان کردەوە.
    دووپاتمکردەوە، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێن، پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن. هەروەها بیری هەموولایەکمان خستەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووەو هەمان چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەیە.
    بەڕێز سوودانیش ئامادەیی خۆی نیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هەموو لایەک هەوڵبدرێت بۆ دابینکردنی پشتیوانیی سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زووتری چارەسەرە بۆ گشت کێشەکان.

    بە بڕوای ئێمە عێراق خاوەن سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیی و سرووشتییە و بە رەخساندنی کەشێکی لەبار و بەڕێوەبردنێکی باش، هەموو عێراق بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر هەنگاو دەنێت.

  • ئەو گرفتانەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دروست کراوە بەم سەردانەی کاک مەسرور ئومێدەکەین چارەسەر ببێت

    ئەو گرفتانەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دروست کراوە بەم سەردانەی کاک مەسرور ئومێدەکەین چارەسەر ببێت

    شوان محەمەد؛ ئەو گرفتانەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دروست کراوە بەم سەردانەی کاک مەسرور ئومێدەکەین چارەسەر ببێت

    بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوای پەسەندکردنی بوودجە و نەناردنی پشک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤\٩\٢٠٢٣ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و جێگرەکەی و ژمارەیەک لە وەزیرەکان سەردانی بەغدایان کرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

    شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ یەک دەنگی کورد و شاندەکەی هەرێم حاڵەتێکی ئەرێنییە، هەرچەندە کورد لە نێوخۆیدا ناکۆکی هەبێت، بەڵام خاڵی بەهێزمان بەرامبەر بەغدا ئەوەیە کاتێک کێشەیەک پەیوەند بە خەڵکەکەمان دروست دەبێت، یەکگرتووی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی بۆ دروست دەبێت، ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی کاریگەری ئەرێنی باشی دەبێت، هۆکارێک دەبێت بۆ چارەسەری کێشەکان، بڕوام وایە لەگەڵ عێراق دەگەن بە تێگەشتنێک هەتا رێککەوتن.

    پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت؛ لۆژیک پێمان دەڵێت ئەم بارودۆخە نابێ وا بەردەوام بێت، نە بۆ دەوڵەتی عێراق باشە. نە بۆیان دەچێتە سەر بەم جۆرە، چونکە ناکرە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بکاتە ئامانج و بیبڕێت، ئەمە نادەستوورییە و خوێندنەوەی سیاسییە و دەستێوەردانی دەرەکیشی تێکەڵبووە.

    سەبارەت بە یەکلایکردنەوەی پرسی مووچە و بوودجە لەگەڵ ناوەند لەم سەردانەی سەرۆکی حکومەتدا. شوان محەمەد بە (بازمیدیا)ی گوت؛ پێموایە دەگەن بە چارەسەرێکی وەسەت، تا ئەو کاتەی بەیەکجاری لە داهاتوودا هەنگاو بۆ نەهێشتنی ئەم کێشانە بە گوێرەی یاسای بوودجە و دەستوور دەنێن، بەم جۆرەش هەم مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆی دابەش دەبێت هەم ئەم گرفتانە کۆتاییان دێت.

    روونیشی کردەوە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرۆشی بۆ بارو گوزەرانی فەرمانبەران و مووچە خۆران و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری سەردانی بەغدای کردووە، هیچ شتێک نەماوە هەرێمی کوردستان پێیەوە پابەند نەبێت، تەواوی ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی عێراقن بە رەزامەندی لێژنەی چاودێری دارایی و ئەو راپۆرتانەی ئامادەکران رادەستکراون، تەنیا ئەو گرفتانەی دروستیان کردووە هیوادارین بگەین بە ئەنجامی کۆتایی لەسەری.

    هیچ خاڵێک لای هەرێم نەماوە و تەواوی ئیلتیزاماتی خۆی لە چوارچێوەی یاسای موازەنەی عێراق بە رەزامەندی لێژنەی چاودێری و راپۆرتی حکومەتی دیدرال و هەرێم، بەرنامە و رێککەوتنمان هەیە و یاسای بوودجە دەرچووە، تەنیا ئەوە ماوە کە ئەو گرفتانەی دروستیان کردوە هیوادارین بگەینە ئەنجام و کۆاتیی بێ