هاوپۆل: Uncategorized

  • ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

    ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

    ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە…

    *بڕی زیاتر لە (٢٤١ کیلۆ گرام) ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا، هاوکات (٤٩) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

    لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لە ماوەی (٢٠)ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێکەوتی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٣ تاکو ٩ی ١١ی ٢٠٢٣ لە (١٧) چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەرسێ بنکەکانی (دهۆك و سۆران حاجی ئۆمەران)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا (٤٩) گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.

    بڕی ئەو ماددانەی لەم زنجیرە چاڵاکیەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لـە:
    ١- (٨ کیلۆ) و (١٢٩ گرام) ماددەی (تلیاك)٠
    ٢- (٢ کیلۆگرام) ماددەی هیرۆین.
    ٣- (١ کیلۆ) و (٦٨١ گرام) ماددەی (کریستال) و بڕێکی تری لە ماددەی حشیش و جامايکا.
    ٤- (٢٢٩ کیلۆ) و (٥٠٠ گرام) لە حەبی هۆشبەر جۆری (کاپتاگۆن) و نزیکەی (١٠٠٠) دەنکە حەب لە جۆرەکانی ( ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین).

    ژمارەیەك لەم دەسگیرکراوانە کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی (٣) سێ تۆری گەورە بازرگانی نێودەڵەتین و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆرەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

    لە سەرجەم ئەم چاڵاکیانەدا پێشتر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و ڕێکارە ياساييەکان گیراوەتە بەر، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون.

    یەکێك لەم چاڵاکیانەی سەرەوە، دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، دوای ئاڵوگۆری زانیاری لە نێوانماندا ئەنجامدراوە کە تيايدا بڕی (١٦٠ کیلۆ گرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری (کاپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیراوە.

    بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
    ٩ی ١١ی ٢٠٢٣

  • عێراق بەرپرسە لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان، دەبێت مامۆستایان دروشم دژی عێراق بەرزبکەنەوە

    عێراق بەرپرسە لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان، دەبێت مامۆستایان دروشم دژی عێراق بەرزبکەنەوە

    بەرپرسی یەکێتی مامۆستایان: عێراق بەرپرسە لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان، دەبێت مامۆستایان دروشم دژی عێراق بەرزبکەنەوە

    ئەحمەد گەرمیانی، بەرپرسی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە بازمیدیای گوت: ئێمە لە یەکەم رۆژەوە وتومانە بایکۆتی دەوامکردن هیچ ئەنجامێکی نابێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو پارەیەی لە بەغداوە بۆی رەوانە دەکرێ مووچە دابەش دەکات، ئەمە هەموومان دەیزانین.

    بەرپرسی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە حکومەتی عێراق لە دواکەوتنی مووچە بەرپرسە، بەپێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق کە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی تێدایە، دەبێت مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستتەوەستان بوەستێت، هەموو توانای خۆی دەبێت بەکاربهێنێت، پێشتریش دیتوومانە کە بە هەموو توانایەوە هەوڵی داوە و لە دانووستان و گفتوگۆکانیدا جەختی لەسەر کردووەتەوە.

    ئەحمەد گەرمیانی بە بازمیدیای راگەیاند: مامۆستایان لە خۆپیشاندانەکانیان ئەگەر دروشمێک دژی عێراق هەڵگرن و داوای لێ بکەن کە بێتە پێشەوە و مووچە و بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێێت، بێگومان ئەمە دەنگەکان یەک دەخات لە دژی نەیارانمان لە بەغدا، کە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن.

    بەرپرسی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێ: ئێمە یاداشتێکمان بەرزکردووەتەوە تا مووچەی وەزارەتی پەروەردە پێش بخرێت، بەنمونە مانگی هەشت پێویست بوو کە یەکەم شوێن بین مووچەی دابەش بکرێت، پێویستە تەرفیعات دەست پێ بکاتەوە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست بکرێت، پێویستە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی درگای قوتابخانەکان لەو سنوورە چڕ بکرێتەوە.

  • ئەنجومەنی وەزیران: ئەرکی حكومەتی فیدراڵە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە کاتی خۆی بنێرێت

    ئەنجومەنی وەزیران: ئەرکی حكومەتی فیدراڵە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە کاتی خۆی بنێرێت

    ئەنجومەنی وەزیران: ئەرکی حكومەتی فیدراڵە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە کاتی خۆی بنێرێت

    * دوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەکانیان پشتڕاستکراونەتەوە

    ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.

    لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژی 10/18 لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیى وەزیری دارایی و ئابووری و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، لەلایەن ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێم خرایەڕوو و ڕوونکردنەوەی پێویست بە ژمارە و داتای دروست سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچەی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

    لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوە درا کە لە کۆبوونەوەکەی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، شاندی هەرێم بە ڕاپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی و بە ژمارە و داتای دروست، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی تایبەت بە بودجەی هەرێمى دایەوە لەبارەی داهات وخەرجییەکان و نەوت و دەروازە سنووريیەکان و پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی و هەرێم و میلاکیی گشتی و مووچە.

    ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، بۆ بەرجەستەکردنی ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 10/18 ی لیژنە دارایی هەموولایەک لەسەری کۆک بوون، بەتایبەتیش جیاکردنەوەی تەرخانکراوەکانی مووچەی هەرێم لە پێوەری خەرجیى ڕاستەقینە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی فیدڕاڵ و هەموارکردنەوەی ماددەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتە لە یاسای بودجە.

    پاشان لەلایەن فەریق سلێمان بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، کە میوانداریی کۆبوونەوەکە کرابوو، پوختەی ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی خرایە ڕوو کە لە ساڵی 2023 ئەنجامدراون. لەمبارەیەوە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، ئاماژەی بە هەماهەنگی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دا بۆ سەرخستنی پرۆسەی وردبینی لە ڕێگه‌ی پێدانی زانیاری و داتای پێویست و پەیوەندیدار بە داهات و خەرجیيەکان و میلاکی گشتی و ئاسانکاریی پێویست بۆ کردنەوەی دەرگای دامەزراوەکان بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی، کە لە دەرەنجامدا، سێ ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری پێشکەش کراون کە یەکەمیان تایبەتە بە داهات و خەرجیەکان بە گشتی و ڕاپۆرتی دووه‌میش سەبارەت بە نەوت و دوا ڕاپۆرتیش تایبەتە بە میلاکی گشتی هەرێم و بڕی مووچەکان، لەم ڕاپۆرتەدا دوای وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری و دارایی، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەکانیان پشتڕاست کراونەتەوە.

    ئەنجومەنی وەزیران وێرای پشتیوانی لە پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریى دارایی دەکات، بە ئاراستەی خستنەڕووی ڕاستیيەکان و دڵنیاکردنەوەی هەموو لایەک کە هەرێمی کوردستان، هەروەک هەمیشە شەفافانە، هەموو زانیاری و ژمارەکان دەخاتەڕوو و هیچی نیە بیشارێتەوە، ئەم پرۆسەیەش هەر لەو پێناوەدایە کە هەموو لایەک لە ڕاست و دروستی داتا و زانیاری و ژمارەکان دڵنیا ببنەوە و هیچ بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدراڵ نەهێڵرێتەوە کە بەربەست دروست بکەن لە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم.

    ئەنجومەنی وەزیران گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی ڕاسپارد کە بەردەوام بن لە هەماهەنگی و هاوکاریی دیوانی چاودێریی دارایی و کارئاسانی بۆ دەستە هاوبەشەکانی وردبینیان و وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ تێبینی و سەرنجی تەکنیکی ژمێریاری و دارایی تاوەکوو هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نەهێڵرێتەوە. بە تایبەتیش لە دوای ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشەی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدڕاڵی و هەرێم ، ئێستا ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان لە دوای وردبینی پشتڕاستکراونەتەوە. ئیتر ئەرکی حكومەتی فیدراڵ و بە تایبەتی وەزارەت داراییە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە کاتی خۆی بنێرێت کە شایستەی قانونیی مووچەخۆرانە.

  • بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

    بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

    سەرۆکی حکومەت لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆى کاتۆلیکی لە هەولێر: بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

    ئەمڕۆ سێشەممە 10/24، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
    سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی هەولێر کرد کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتوون.

    سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و پابەنديی حکومەتی هەرێمیشی بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان، دووپات کردەوە.
    سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە بایەخدان بە کەرتی پەروەردە و خوێندن، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت بووە و هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەیی و زانکۆکانمان.
    لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەت گوتی: پێشتریش باسم لەوە کردووە کە ئامانجمان ئەوەیە کوردستان بکەینە نیشتمانێکی پڕ لە زانست و زانیاری، لەم ڕووەوە سامانی مرۆیی و بەتایبەتی گەنجەکانمان، بەنرخترین سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن و شایانی ژیانێکی پڕ لە ئاسایش و خۆشگوزەرانین.

    سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی دەرچووانی زانکۆ لە کوردستان کرد کە دەتوانن لە زۆر بواردا هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. بۆ نموونە زۆر کێشە و قەیرانی جیهانی هەیە وەک کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمئاوی و کەمی خۆراک و هەژاری کە ئەمڕۆ بەرۆکی زۆر ناوچە و دەڤەری جیهانيان گرتووە. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە کوردستان گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشە و قەیرانانە و ڕێگەچارەکانیان دەکرێ و دەرچووانیش دەبنە بەشێک لەو گفتوگۆیانە، و ڕێگەچارە و ئەلتەرناتیڤ پێشکەش دەکەن.

  • پەیوەندییەکانی پەکەکە و یەکێتی بووتە مەترسی بۆسەر قەوارەی هەرێم

    پەیوەندییەکانی پەکەکە و یەکێتی بووتە مەترسی بۆسەر قەوارەی هەرێم

    ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی رای دەگەیەنێت، بوونی پەکەکە لە باشووری کوردستان زیانی بە حکومەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، ئەم هێزە لە ئەورووپا و ئەمریکا بە تیرۆرست ناسراوە، بۆیە هەر کارێک بەناوی کوردەوە بکەن خزمەت بە دۆزی کورد ناگەیەنێت.

    دیندار نەجمان دۆسکی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند: بونی پەکەکە لە باشووری کوردستان بە بەرژەوەندی کورد نازانم، هەرچەندە هەموومان لەگەڵ کێشەی کورد لەباکوری کوردستان هاوسۆز و پشتیوانین، بەڵام پەکەکە حزبێکە لە ئەورووپا و ئەمریکا بە تیرۆرست ناسێنراوە، کەواتە هەر شتێک بەناوی کوردەوە بکات، دەبێت بە عەیبە بۆ کورد.

    ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکگرتوو دەڵێت؛ بمانەوێ یان نە، پەکەکە و برادەرانی یەکێتی پەیوەندییان هەیە، کاک بافڵ تاڵەبانی خۆی باسی ئەوەی کرد، کە پێشتر خودی مام جەلال رۆڵی لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا، پەکەکە و پارتی هەبووە، ئەمەش لەسەر بنەمای باشی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پەکەکە بووە، بەداخەوە پەکەکە زیانی زۆری بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی و دەستکەوتەکانی گەیاندووە.

    دیندار دۆسکی جەخت دەکاتەوە، کە پەکەکە هەر شتێک بکات لە خزمەتی قەزییەی کورد نییە، هەموو رەئی گشتی لەگەڵ کورد هاوسۆزی هەیە، بەڵام لەگەڵ هێزێکی وەک پەکەکە هاوسۆز نیین و بە تیرۆرستی دەزانن، بۆیە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لەسەر مەترسییەکانی تورکیا و درۆن غەریب نییە، چونکە تورکیا لە هەر جێگایەک پەکەکەی لێ بێت لێی دەدات،

    سەبارەت بەو قسانەی بافڵ تاڵەبانی کە گوایە تەنیا بۆچوونی تورکیایە یەکێتی هێندە رووی بە پەکەکە داوە و پەیوەندی باشە لەگەڵی، دیندار نەجمان دۆسکی بۆ (بازمیدیا) رایگەیاند: رێزم بۆ کاک بافڵ هەیە، بەڵام پەیوەندی نێوان حزبەکەی و پەکەکە لە واقیعدا شتێکە، ئەوەشی لە راگەیاندن دەیڵێت شتێکی دیکەیە، چونکە پەیوەندیان هەیە و هاوکاریشیان دەکەن، بەردەوام بوون لەسەر ئەم پەیوەندی و هاکاریانەیان بۆ پەکەکە بێ شک مەترسی لەسەر خودی بافڵ تاڵەبانی و حزبەکەی دروست دەکات، دەبێت ئاگایان لە خۆیان بێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی نە یەکێتی و نە هەرێمی کوردستان دەبێت.

  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریكی دەکات

    مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریكی دەکات

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریكی دەکات

    ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/12 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریکی بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا كرد.
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی و پێویستیی چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی کە دوای سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردن هاتووەتە ئاراوە کە پێویستە لە دەست نەدرێت.
    هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانيش وەک مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، مووچەکانیان لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەربگرن.
    هەروەها جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان بە زووترین کات کرایەوە.
    سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی گشت پێکهاتەکانی عێراق پارێزراو بێت.
    چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە تایبەتی بەدیجيتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکان و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

  • دەرئەنجامێن سەرەدانا سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەها دهوکێ

    دەرئەنجامێن سەرەدانا سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەها دهوکێ

    دەرئەنجامێن سەرەدانا سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەها دهوکێ

    د ناڤەراستا هەیڤا تەباخێ دا جەنابێ سەرۆک بارزانی شەش رۆژێن سەرەدانێ بۆ پارێزگەها دهوکێ و ئیدارا سەربەخۆیا زاخۆ هەبوون. د دیدار و کۆمبوونێن خوە دا دگەل هەمی تەخ و چینێن جڤاکی، جەنابێ سەرۆکی گرنگی ب چوار تەوەرێن سەرەکی ددا ژ وان؛
    * پێدڤیە گەلێ کوردستانێ ژبیرنەکەت کو خودان دۆزەكا رەوایە و کێشەیا مە پرسا خاک و جوگرافیایێ یە. دایک و باب و خێزان زارۆکێن خوە ل سەر هزرا نیشتیمانپەروەری و وەلاتپارێزیێ پەروەردە بکەن و پەروەردەیەکا دروست کۆمەلگەهەکا تەندروست ئاڤادکەت.
    * پلانا دوژمنێت گەلێ مە ب رێکا مادەیێن هۆشبەر و مەترسیێن وێ لسەر کۆمەلگەهێ و بێ ئیرادەکرنا تاکێ کورد و لاوازکرنا کەسایەتیا مرۆڤی دکر.
    * پێدڤیە ئەم پشتا خوە ب نەفتێ تنێ نەبەستین و ژێرخانا ئابۆریا هەرێمێ بهێز بکەین.
    * پێدڤیە ژێدەرێن ئابۆری بەرفرەھ بکەین و پشت ب کەرتێ کشتوکالی و گەشتیاری گرێ بدەین.
    تێروانین جەنابێ سەرۆک ژێرانە و رێبەرانە بوون و خەما وی خەما ئایندە و پاشەروژا گەڵ و هەرێما مە بوو.
    و هەروەسان دەرفەت ب جەماوەرێ دهۆکێ ژی هاتە دان پێشنیار و گازندە و داواکاریێن خوە بەحس بکەن و خەلکێ دهۆکێ چەندین داواکاری د بوارێن کشتوکالی، گەشتیاری، پرۆژەیێن خزمەتگوزاری، داواکاریێن جەماوەری و زێدەتری 4000 داواکاریێن کەسی پێشکێشی جەنابێ سەرۆک بارزانی ھاتینە کرن.

    هەمی داواکاریێن خەلکی ژ لایێ دەستەیا چاڤدێری و دویڤچوونێ و سکرتاریەتا بەڕێز جەنابێ سەرۆک بارزانیڤە هاتنە وەرگرتن، و شۆلەکێ جدی لسەر هاتە کرن و د بەردەوامین بۆ بەرسڤدانا داخوازیێن خەلکی.

    هندەک ژ پرۆژەیێن خزمەتگوزاریێ کو داواکاریێن خەلکی بوون، جەنابێ سەرۆکی بریارا جێبەجێکرنا وان راستەوخۆ دا و لسەر فەرمایشێن جەنابێ وان بەڕێز کاک مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ، رەزامەندی لسەر جێبەجێکرن و تەرخانکرنا پارەیێ پێویست دان. هەرچەند ل نک خەلکێ پارێزگەھا دهۆکێ ڤەشارتی نینە کو کابینەیا نەهێ و بەرێز کاک مەسرور گرنگیەکا تایبەت ب پارێزگەها دهۆکێ و ئیدارا سەربخوەیا زاخۆ د هەمی بوارەکێ دا دایە، ب تایبەتی کەرتێ خزمەتگوزاری و ئاڤەدانیێ و پرۆسە یا بەردەوامە.

    بەشەک ژ دەرئەنجامێن سەرەدانا جەنابێ سەرۆک بارزانی و ئەو پرۆژەیێن بڕیار لسەر هاتینە دان:

    د وارێ خزمەتگوزاریێن گشتی دا:
    ١- مەزاختنا زێدەتری 18 ملیار دیناران بۆ 20 پرۆژەیێن خزمەتگوزاری ل دەڤەرداریا سێمێلێ (رێک وبان، کارەب، پەروەردە، ئاڤ و سۆلین و زێدەكرنا رووبەرێ کەسکاتیێ).
    ٢- دروستکرنا ئاڤاھیێ کۆلیژا پەروەردەیا بنیات ل ئامێدیێ.
    ٣- دروستکرنا ئاڤاھیێ دادگەھێ لـ ئامێدیێ.

    بۆ ھەردو پرۆژان زێدەتری 9.000.000.000 نەھ ملیار دیناران ھاتینە تەرخانکرن.

    ٤- دروستکرنا ھۆلەکا رێ و رەسمان ل قەزا بەردەرەش کو زێدەتری (7.000.000.000)حەفت ملیار دیناران بۆ ھاتینە تەرخانکرن.
    ٥- دروستکرنا یاریگەھا سێمێلێ یا تەپا پێی کو زێدەتری (5.000.000.000)ملیار دیناران بۆ ھاتینە تەرخانکرن.
    ٦- دروستکرنا پرۆژەیێ تونێلا پیرس ب درێژاھیا (3000م)زێدەتری 141 ملیار دیناران هاتینە تەرخانکرن.
    ٧- بڕیارا دروستکرنا موزەخانا (کەلھا نزارکێ).
    ٨- جێبەجێکرنا پرۆژەیێ ئاڤا ئاکرێ، ب گوژمێ (109 ملیار دیناران).

    د وارێ کەرتێ گەشتیاریدا :
    ھەتا نوکە ئەڤ پرۆژە ھاتینە جێبەجێکرن و پرۆسە بەردەوامە؛
    ١- دانانا بەرێ بناغەی بۆ کۆمەلگەھەکا گەشتیاری ل سوولاڤێ- ئامێدیێ (ھوتێل، مەلەڤانگەھ، مۆتێل).
    ٢- دانانا بەرێ بناغەی بۆ گەراجا سێ نھۆمی ل سوولاڤێ- ئامێدیێ.
    ٣- نووژەنکرن و دروستکرنا رێک و بان و بازگەھێن د ناڤبەرا دھۆک و پارێزگەھا مووسلدا.
    ٤- قەدەغەکرنا ب کرێدانا باغان (مەزرەعەیان) ب گەشتیارێن بیانی بۆ مەبەستا گرنگیدان ب ھۆتێل و مۆتێلن گەشتیاری.
    ٥- جێبەجێکرنا کۆڕنیشێ ل سەر رویبارێ شین.

    د وارێ کەرتێ کشتوکالیدا:
    ١- ڤەکرنا فیستەڤالا بەرھەمێن خومالی ل ئاکرێ.
    ٢-بڕیارا دروستکرنا کارگەھا سماقێ ل ئاکرێ.
    ٣- بڕیارا ڤەکرنا فیستەڤالا تەحینێ ل ئامێدیێ.
    ٤- ئامادەکاری بۆ ڤەکرنا فیستەڤالا بەرھەمێن خومالی ل دەڤەرا بەرواریان.
    ٥- سازکرنا فیستەڤالا تری و ھنگڤینیێ لسەر ئاستێ پارێزگەھا دھوکێ.

    ژبلی ئەڤان، وەرگرتنا قەرزێ سلفا زەواج و خانوبەران هاتە راگرتن و هەمی جهێن دومبەلێ کو گازندەکا زۆرا خەلکی لسەر هەبوو هاتنە گرتن و هەمی هێزێن ئەمنی و لایەنێن پەیوەندیدار هاتنە ئاگەهدارکرن کو ب جدی بەرهەنگاریا مادەیێن هۆشبەر ببن و ب تایبەتی بازرگانێن وێ، رێکارێن توندێن ئەمنی و یاسایی دگەلدا بهێنە وەرگرتن، و هەر بۆ ڤێ مەبەستێ، دێ ل ڤان رۆژان کۆنفرانسەکێ زانستی ل دۆر بەرهەنگاربوونا مادەیێن هۆشبەر ل دهۆکێ دێ هێتە سازکرن.

    ب رێبەریا سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، كاروانێ چاكسازیێ و پاراستنا جڤاك و ھەرێما كوردستانێ ژ ھەر دوژمنكاریەكێ دێ بەردەوام بیت.

    ئامینا زکری
    بەرپرسا دەستەیا چاڤدێری و دویڤچوونێ پارتی دیموکراتی کوردستان

  • ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی (ناوك)، شانۆگەریی كۆنگرەی پێنجی یەكێتیی رەتدەكاتەوە

    ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی (ناوك)، شانۆگەریی كۆنگرەی پێنجی یەكێتیی رەتدەكاتەوە

    ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی (ناوك)، شانۆگەریی كۆنگرەی پێنجی یەكێتیی رەتدەكاتەوە

    هەڤاڵان كەسوكاریی سەربەرزیی شەهیدانی یەكێتی
    هەڤاڵان تێكۆشەرانی دێرین و سیاسەتمەدارانی ماندونەناسی یەكێتی
    هەڤاڵان ئەندامانی راستەقینەو خەمخۆرانی یەكێتی

    هەلومەرج و شێوازی دانان و دەستنیشانكردنی ئەندامانی كۆنگرەی پێنج كە هیچ بنەمایەكی دیموكراسیانەو ئازادیی خۆكاندیدكردن و ئازادیی دەنگدانی تیا بەدینەكرا، رێگریكردن لەسەدان تێكۆشەرو كەسوكاری شەهیدو خاوەنی راستەقینەی یەكێتی لەهاتنە ناو كۆنگرە، هەڕەشەكردن لە خاوەن دەنگی ناڕەزایی و ئەوانەی تێبینیان هەبوو لەسەر كۆنگرەكە و دواتریش ماجەرای بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە، كە كەمترین رەخنە و ئازادیی تیا بەدیكراو رێگەی خۆپاڵاوتن و هەڵبژاردنیش بەكەس نەدرا، هەمووی بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لەسەر شكستی شانۆگەرییەكەی كۆنگرەی پێنج.
    ئەگەرچی ژمارەیەكی بەرچاو لەو هەڤاڵانەی هەڵگری فیكر و هەڵوێستی ناوەندی وەستانەوەی یەكێتین سەركەوتن بۆ سەركردایەتی، بەڵام بەداخەوە، بە شێوەیەكی گشتی پێدراوەكانی ناو كۆنگرە، سەلماندیان یەكێتی پاشەكشەیەكی جەوهەری و بنەڕەتی كردووە لەو بنەمایان پێشتر لەسەری دامەزرابوو و هەزاران شەهیدیش خوێنیان بۆ ڕشت وەك هەڵبژاردن و مافی خۆكاندیدكردن بۆ سەركردایەتی و ئۆرگانە جیاوازەكان، مافی رەخنەگرتن و هەڵوێست وەرگرتن و داڕشتنی پەیڕەو و پرۆگرامێكی تۆكمە و سەردەمیانە كە دەستوری بەڕێوەبردنی حزبن. یەكێتی نوێی ئەمساڵ، چیتر ئەو یەكێتیە دیموكراتخوازە و نیشتمان پەروەرە نیە كە زیاتر لە چوار دەیەیە لەسەری دەڕوا و خەڵك بۆ ئامانجە دیموكراسی و نەتەوەییەكان دەهاتنە ریزییەوە، ئێستا حزبەكە بەتەواوەتی دەستەمۆبووە لەدەستی چەند كەسانێك كە دوای روخانی رژێمی سەدام لە 2003ەوە لە خۆشیەكانی بەریتانیا و ئەوروپا گەڕاونەتەوە كوردستان و وەك كۆمپانیایەكی كەڵەكەكردن و كۆكردنەوەی سامانی ناشەرعی لەسەر حیسابی برسیكردنی میلەت، حزبەكە بەكاردەهێنن.
    كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی یەكێتی…
    ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی كەهەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە بەئامانجی هەستانەوە و بەدیموكراسی كردنەوە و بەهێزكردنەوەی حزبەكە و دورخستنەوەی نیشتیمانفرۆشان و گەندەڵكاران لە ناو هەناوی یەكێتی دروست بوە، هەست بە ئازارو خەم و پەرۆشی كەسوكاری شەهیدان و خاوەنەكانی دەكات بەرامبەر بەلاڕێدابردن و شێواندنی ناسنامەو شوناسی یەكێتی و هەروەها ئەو پەراوێزخستن و زوڵمەی لەزۆربەی كادیرانی كراوەو ئەو هەژموونە نادیموكراسیەشی بەسەریدا سەپێنراوە. هەر لەبەرئەوەش بەتەواوەتی كۆنگرەكە و ئەنجامەكانی رەتدەكاتەوە.
    ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی بەرپرسانی پێشوی یەكێتی بەتایبەتی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاو سەركردەو فەرماندە سەربازیە تێكۆشەرەكان بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ ئەو چارەنوسەی یەكێتی تێیكەوتوە، داواش لەسەرجەم تێكۆشەران و نیشتمان پەروەران و سیاسەتمەداران و دیموكراسیخوازانی ناو حزبەكە دەكات هەرچی زووە هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ راستكردنەوەی هەڵە ستراتیژیەكانی ناو حزبەكە و هێنانەوەی حزبەكە بۆ سەر شانۆی نیشتمانپەروەری و تێكۆشان و پاك كردنەوەی سەركردایەتیەكەی لە كۆنە بەعسی و سیخوڕ و گەندەڵكاران و خەڵكی ناشایستە و نامۆ بە یەكێتی.
    یەكێتی موڵكی هیچ بنەماڵەیەك نیە و هی كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەرانی راستەقینەی كوردایەتیە كە لەریزی ئەو حزبەدا خەباتیان كردوە، کەسی لێ زیادنیەو ناشبێ هیچ کەس بە زۆر لەحزبەکە وەدەربنرێن، چونکە زیان بەپێگەی و رۆڵی یەکێتی دەگەیەنێت.

    ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی
    ناوك
    1ی ئۆكتۆبەری 2023

  • یەکێتی دوای ئەمجۆرە کۆنگرەیە بەدڵنیاییەوە هی هەمووان نابێت

    یەکێتی دوای ئەمجۆرە کۆنگرەیە بەدڵنیاییەوە هی هەمووان نابێت

    د.ڕێبین سۆفی
    بەرپرسی پێشوی مەڵبەندی کۆیە و سۆرانی یەکێتی:

    بەداخەوە ئەمجارەش سەرچاوەی هەڵەکاریەکە هەمان ئەو پێوانە چەوتەی جارانە، بگرە بە شێوەیەکی خراپتر گیراوەتە بەر، هەم لە دیاری کردن و دانانی ئەندامەکانی و هەم لەو تەشکیلاتانەی کە دەیانەوێ لە سەرکردایەتی تازەدا دایبهێنن. ئەم هۆکارە، وای لە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرکردایەتی و کادری دێرین کرد، ئامادەی ئەو جۆرە کۆنگرەیە نەبن کە پێش وەختە بڕیار لەسەر مەسەلە گرنگەکانی دراوە. هەندێکیش، هەر بانگهێشت نەکراون وەك ئەوەی هەر نەبن. بەمشێوەیە، سیاسەتی پەراوێز خستنی تێکۆشەرە راستەقینەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە هەموو سەردەمێکدا هەوێنی یەکێتی بوون، لەلایەن دەسەڵاتی تاكرەوەوە بە بەرنامە جێبەجێ دەکرێت! بەمپێیە، یەکێتی دوای ئەمجۆرە کۆنگرەیە بەدڵنیاییەوە هی هەمووان نابێت. لەڕاستیدا، لەوەها حەلەتێکدا خاوەنی ڕاستەقینەی دەبێتە بێگانە. لەلایەکی تر، ئەوانەی، دەکرێنە دەرەوەی یەکێتی ناچار دەبن یان بە یەکجاری لە یەکێتی و حزبایەتی دووربکەونەوە یان لە تەشکیلاتێکی تازەتر و ناوێکیتردا خۆیان ڕێکبخەنەوە. دیارە، لە هەردوو حالەت دا یەکێتی زەرەرمەند دەبێ. بەهەرحاڵ، ئەگەر کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بەو هەڵەکاریە بەڕێوە بچێ دڵنیام لێکەوتەکانی ئەرێنی نابن.

  • ئەنجامەکەی ئەم کۆنگرەیە ڕوونە، کە چ ماڵوێرانییەک بەسەر ئەم ‌‌حیزبەدا دێنێت

    ئەنجامەکەی ئەم کۆنگرەیە ڕوونە، کە چ ماڵوێرانییەک بەسەر ئەم ‌‌حیزبەدا دێنێت


    لاهور جەنگی:

    دەمەوێت بۆ مێژوو هەڵوێستی خۆم لە بارەیەوە بەستنی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بخەمە ڕوو.
    ‎ئاشکرایە

    ‎ ئێستای یەکێتی بڕیاریانداوە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی بەزۆر سەپێندراوی نایاسایی و ناپەیڕەوی و بە پێشلکردنی هەموو پرەنسیپ و ڕێکارە حیزبییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرەو لێکترازانێکی گەورە و هەژانێکی ناوخۆیی بەرن کە هەرگیزاو هەرگیز لە مێژووی یەکێتیدا کۆنگرەیەکی لەم جۆرە ئەنجام نەدراوە، کە ‌‌حیزبەکە بەرەو لەناوچوون و وێرانبوونی زیاتر بەرێت.

    ‎ ئەنجامەکەی ئەم کۆنگرەیە ڕوونە، کە چ ماڵوێرانییەک بەسەر ئەم ‌‌حیزبەدا دێنێت.

    ‎تەنگەتاوبوون و ئەو پەلە پەلەش لەم کات و ساتەدا ئامانجەکەی تەنیا و تەنیا بۆ ئەوە بێت کە بەخەیاڵی خۆیان مافی یەکێتیبوون لە من و هەڤاڵەکانم و هەزاران هەڤاڵ و تێکۆشەر و ئەندامی یەکێتی وەربگرنەوە، بێ ئەوەی بیر لە لێکەوتە و زیان و مەترسییەکانی بکەنەوە.

    ‎ سەرانی ئێستای یەکێتی لەسەر بیروڕای جیاواز دەستیان چووە خوێنی چەند هەڤاڵێکی خۆیان و کەوتنە گرتن و ئازار و ئەشکەنجەدان و دەرکردن و نانبڕینی زۆرێک لە کادیر و ئەندامەکانی یەکێتی، کە بەمەش ناو و ناوبانگ و مێژووی یەکێتیشیان وەک حیزبێکی سۆشیال دیموکرات خستە ژێر پرسیارەوە،

    ‎هەموو هەوڵێكتان بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و برسیکردنی کادیر و جەماوەر بوو، هەوڵی ئێوە بۆ خۆ بەهێزكردن و لاوازكردنی هەڤاڵان و تێكۆشەران و خەمخۆرانی یەكێتی و خودی یەكێتی بوو.

    ‎، دڵنیابن ئەمە تاسەر نابێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەقورسی باجی ئەو هەڵانەتان دەدەن كە بەرامبەر بە شکاندنی کەرامەتی سیاسی كادیر و سەركردە و خوێنی شەهیدانی ئەم حزبە دەیکەن.

    ‎بەم کۆنگرەیە حیزبەکە بە تەواوی دادەبڕن لە مێژووەکەی خۆی و بەها گرنگەكانی دیموكراسی و ئازادی و بنەما نەگۆڕەكانی ژیانی حیزبایەتی كە یەكێتی لەسەر دامەزرابوو،

    ‎ ویستمان دەرفەتێک بدەینە کوڕەکانی مام جەلال، ەڵام دەرکەوت کە ئەوان مەبەستیانە لە دوای بەستنی ئەم کۆنگرەیەوە یەکێتی توشی لێكترازانی گەورەی ناوخۆیی بکەن و حیزبەکە بە تەواوی بکەن بە موڵکی تاکە کەسێک.

    ‎هەڤاڵان ئەوەی دەگوزەرێت لە ئێستادا لە نێوخۆی یەكێتی و هەرێمیش كوڕەكانی مام جەلال لێی بەرپرسن كە بانگەشەی چاكسازییان دەکرد، بەڵام ئێستا خۆتان دەیبینن، بەویژدانەوە بڕیاربدەن کە چییان لە یەكێتی كردووە، ڕۆژ نییە یەكێتی تووشی شكستی سیاسی و دیبلۆماسی و دیموكراسی نەكرێت.

    ‎ئێمە لە پرۆسەی سیاسی دانابڕێین و بەردەوام دەبین تا بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانمان، هەڵگری شاڕێگاکەی یەکێتیی گەل و پاراستنی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەی دەبین.

    ‎دەمەوێت لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵانە بکەم کە ماوەی ئەم دوو ساڵە دانیان بەخۆیاندا گرت و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییان پێ قبووڵنەکرا و دژی ئەو ناهەقییە وەستانەوە و تەسلیمی پۆست و ئیمتیازات نەبوون،

    ‎دڵنیاتان دەکەمەوە کە بە بەرگێکی نوێ و بە شێوازێکی سەردەمیانە یەکێتییەکی ڕاستەقینەی گەل دووبارە دێتەوە مەیدان،

    ‎ وەک یەکەم هەنگاومان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەل پەسەند ڕادەگەیەنین