هاوپۆل: Uncategorized

  • سیستەمی یەکپەنجەرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت

    سیستەمی یەکپەنجەرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت

    سیستەمی یەکپەنجەرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت

    بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و کارئاسانیی مامەڵەی هاووڵاتییان، سیستەمی یەکپەنجەرە گەیشتووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەک کاری پێ دەکرێت.

    کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “وەکوو یەکەم بەڕێوەبەرایەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستمان بە جێبەجێکردنی سیستەمی یەکپەنجەرە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کردووە، ئەوەش بەرەنجامی کارنامەی کابینەی نۆیەمە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین بۆ کاروباری هاووڵاتییان.”

    لە ڕێگەی سیستەمی یەکپەنجەرەوە، مامەڵەکار تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک پەنجەرە و یەک فەرمانبەر دەکات و دوای ماوەیەکی کەم مامەڵەکەی تەواو دەکرێت و ئاگادار دەکرێتەوە.

    زارا ئەحمەد، هاووڵاتییەکی ئیدارەکەیە و گوتی:” سوپاسی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە، کارەکانمان زوو بەڕێ دەکەن و کارئاسانییان کردووە، نیو کاتژمێری پێناچێت بەڕێمان دەکەن.”

    یەکێک لە بنەماکانی کارگێڕییەکی باش، نەبوونی ڕۆتین و قورسنەکردنی مامەڵەی هاووڵاتییانە لە دامودەزگای میری، بۆ ئەم مەبەستەش کابینەی نۆیەم سیستەمی یەکپەنجەرە بۆ ڕێکخستنی هۆڵەکانی پێشوازی و مامەڵەی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکات.

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری

  • هێشتا پارتی لە دۆخی بێدەنگی و سەیرکردن دایە و دەیەوێ بزانێ تا کوێ بەنیازن بڕۆن

    هێشتا پارتی لە دۆخی بێدەنگی و سەیرکردن دایە و دەیەوێ بزانێ تا کوێ بەنیازن بڕۆن

    پێدەچێ ئەوانە نەعاربنێن و نەپارتیشیان ناسێبێ!

    پێدەچێ ئەوان پێیان وابێ بەدرۆن ناردن و بەگوشار دروستکردن لەرێی نەناردنی موچە و بەهاندانی لەژێرەوەی ئەم و ئەو و بەجاش راگرتنی هەندێکی تر، بەدزین و دەستکاریکردنی دەنگ لەلایەن کۆمسیۆن و بەبڕیارە سیاسیەکانی دادگای فیدڕاڵی …. پارتی لاوازدەکەن!؟
    مەگەر نازانن، پارتی هەر خۆی بریتیە لەهێز.
    ئێوە دیقەت بدەن، دادگای فیدڕاڵی سەدا ٩٠ی بڕیارەکانی رابردووی تەنها دژی پارتی بووە، بەشێوەیەک خۆی ئاشکرا کردووە حەقە ناوەکەی بگۆڕدڕێت بەدادگای دژەپارتی و دژە کورد.
    لەساڵی ٢٠٠٨ ەوە تاکو ئێستا هیچ رێگایەک نەما تاقی نەکەنەوە، سەڕەرای راگرتنی کۆمەڵێک جاش و خۆفرۆشی ناوخۆیی، و بەپشتگیری دەیان هێزو میلیشای ناوخۆیی و وڵاتی هەرێمی، کەچی هەر پارتی براوە بووەو هەر بەهێزتر لەپێشتر بۆی دەرچووە.
    لێرەدا دوپاتی دەکەمەوە، ئەو هەموو پیلانگێریەی لەماوەی رابردوو لەدژی پارتی گێردراوە، ئەگەر دژی هەر وڵات و هێزێکی تر بگێردرایە، ئێستا ببووە مێژوو و ئاسەواریشی نەمابوو.
    ئەو نەرمی نواندن و بێدەنگیەی پارتی، لەو پیلانانەی لەدژی دەگێردرێت لەخۆڕا نییە، هێشتا پارتی لەدۆخی سەیرکردن و بێدەنگیدایە و دەیەوێت بزانێت ئەوانە تاکوێ بەنیازن بڕۆن؟! بەدڵنیاییەوە ئەو نەرمی نواندنەش تا سەر نیە و هەرواش نامێنێتەوە، هەر کە پارتی دەستی بەجوڵەکرد، ئەوکات دەبینن یاری و سفرەکە چۆن هەڵدەگێرێتەوە، چۆن بۆ خاڵی سفر دەیانگێڕێتەوە؟!
    ئەوە پارتیە، پێدەچی هێشتاش نەیانناسێبێت و عاریان نەنابێ!

    نیازحاجی

  • مەسرور بارزانی سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکات

    مەسرور بارزانی سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکات

    پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024

    ئەمڕۆ یەکشەممە 12/31، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە هۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بارودۆخێکی سەختیان بەڕێ کرد.

    سەرۆکی حکومەت داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان و لەپێناو پاراستنی ئارامی و مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کار بکەن.

    ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
    بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم.

    هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان بێت.

    سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە ساڵی ڕابردوو، بە هۆی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بارودۆخێکی سەختی داراییمان بەڕێ کرد. هیوادارین لە ساڵی نوێوە، کۆتایی بەو ستەم و نادادییە بێت کە بەرانبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی مووچەخۆرەکانی دەکرێت و کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش، وەک مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مانگانە مووچەکانیان بەبێ تێکەڵکردنی لەگەڵ کێشە سیاسییەکان وەربگرن.

    داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان و لەپێناو پاراستنی ئارامی و مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کار بکەن.

    جێی خۆشحاڵییە کە ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای بارودۆخی سەختی ئابووری، توانیمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئەنجام بدەین. هەروەها لە بواری دیپلوماسیش، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان، لە ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی باشی كرد.

    هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزی و کاولکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بێت بە گشتی، و ئاشتی و ئارامی جێگیر بێت و ساڵی دەستکەوت و گەشەپێدان و بووژانەوەی گشتگیریی کوردستان بێت.

    ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت.

    مەسرور بارزانی
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
    2023/12/31

  • مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

    مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

    مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایگەیاندووە: “نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم.”

    سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: “ئێمە باش لەو یارییانە تێدەگەین کە کەسانی لەیاسادەرچوو لە پشتیانەوەن، مافی ئەوەشمان هەیە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین.”

    مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە: “پێویستە حکوومەتی فیدراڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە، چونکە بێ هەڵوێستی، میلیشاکان زیاتر هان دەدات بۆ دەستدرێژی، ئەوان پارە و چەکی دەوڵەت بەکار دەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و ناسەقامگیرکردنی هەموو وڵات و دروستکردنی شەڕ و ناکۆکی لە وڵاتێکدا، کە خوێنڕشتنی زۆری بەخۆیەوە دیتووە.”

    مەسرور بارزانی داوا لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات: “بە کردەوە ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و سزادانی گرووپەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆ هێرش بەکار دەهێنرێن.”

  • سەرۆک بارزانی : چیتر ناوچەكەمان بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری ناگرێت

    سەرۆک بارزانی : چیتر ناوچەكەمان بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری ناگرێت

    پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی

    بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

    بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

    لەكاتێكدا بەرەو دەستپێكی ساڵی تازە دەڕۆین كە ناوچەكە بە گشتی لەژێر هەڕەشەی ناسەقامگیری و نانەوەی قەیران و شەڕ و ئاژاوە دایە. پێویستە هەموو لایەك ئەوە باش بزانن گەلانی ناوچەكە مافی خۆیانە بتوانن لە ئاسوودەیی و ئاشتی و دوور لە نكۆڵیكاریدا بژین و چیتر ناوچەكەمان بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری ناگرێت. لەونێوەدا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاساییش و ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی قەیران و هەڕەشەكان لەناوچەكەماندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و كار بە پابەندییەكانی بكات. لە ساڵی تازەدا ئەو چاوەڕوانییە لە حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەیە كە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پابەندبوون بە بنەماكانی دەستوور و بەرژەوەندیی گەلانی عێراق هەنگاو بنێت. پەیامی گەلی كوردستانیش بۆ هەموو لایەك هەمیشە پەیامی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و چارەسەری بووە و ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئارامی و پێشكەوتن.

    هیوادارم ساڵی 2024 ساڵی كۆتاییهاتنی گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەمان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.

    مسعود بارزانی
    31ی كانوونی یەكەمی 2023

  • بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    شەوی ڕابردوو 2023/12/30 کاتژمێر 11:45 بە 2 درۆنی
    بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.

    ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە.

    ئێمە ئەو لایەنانەو حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و موشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان.

    لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گروپانە پارەدار دەکرێن.

    چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گروپانەو هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین. داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستیە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین.

    خوای گەورە پشت و پەنامان بێت.

    پێشەوا هەورامانی
    وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

    2023/12/31

  • ئەنجوومەنی وەزیران باشترکردنی دۆخی کارەبا تاوتوێ دەکات

    ئەنجوومەنی وەزیران باشترکردنی دۆخی کارەبا تاوتوێ دەکات

    ئەمڕۆ چوارشەممە 12/13، بە سەرپەرشتیى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

    لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكه‌، گفتوگۆ لەبارەی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە 2023/12/8 کرا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە و هەروەها ڕێکارەکانی بەهاناوەچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی کارەساتەکە تاوتوێ کران.

    سەرۆکوەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ برینداران خواست. سەرۆکوەزیران، دامەزراوەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت بە تایبەتی کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی سەلامەتی لەو شوێنانە.

    لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، ڕاسپاردە و چارەسەرەکانی تایبەت بە پرسی زیادبوونی حالەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان پەسەند کرد، کە لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرابووە ڕوو.

    دواتر کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و گرفتی کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم کە ڕۆژی 11/30 ڕوویدا و هەوڵ و پرۆژەکانی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا و بابەتی پرۆژەی پریپەید و نرخەکەی خستەڕوو.

    وەزیری کارەبا لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی به‌وه‌ دا کە ئێستا 3473 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و ڕەوشی کارەبای نیشتیمانی دوای کوژانەوەی گشتی، ئاسایی بووەتەوە و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دەمژمێرەکانی هەبوونی کارەبای نیشتیمانی لە نێوان 8 بۆ 10 دەمژمێرە.

    وەزیری کارەبا هەروەها باسی لە هەوڵ و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەت کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە یەکەکانی کۆمباین سایکڵی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژانەوەی گشتی کە بابەتەکە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بووە و ئەم جۆرە کێشە تەکنیکیيانە لە زۆر شوێنی دونیا ڕوو دەدەن، هەروەها ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست دانا کە هەرێمی کوردستان لە وزەی کارەبای بەرهەمهاتووی نیشتیمانىی خۆی بە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشێتەوە، بەڵکوو ڕوونیکردەوە کە بەرهەمی کارەبای هەرێم، دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

    دواتر چەند پێشنیار و داواکاريیەک لە کۆبوونەوە خرانە ڕوو بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای نیشتیمانی و بەرگرتن لە ڕوودانی کوژانەوەی گشتیى یەکەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی بەفیڕۆچوونی کارەبای بەرهەمهاتوو، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستیيەکان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، وەزارەتی کارەباش ڕاسپێردرا کە بەردەوام بن لە هەوڵ و پرۆژەکانیان بە ئاراستەی چارەسەركردنی کێشەکان بە مەرجێک بارگرانی لە ئەستۆی هاووڵاتیان دروست نەکرێت و هەروەها پێویستە وەزارەت برەو بە هەوڵەکانیان بدەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی کارەبای جێگرەوە پشت بەست بە سەرچاوەی پاک بە تایبەتیش سەرچاوەی وزەی خۆر.

    سەبارەت بە سیستمی پریپەیدی پێدانی پارەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ئەوەی خستەڕوو کە ئەم پڕۆژەیە لەسەر حیسابی هیچ پارێزگا و گەڕەک و ناوچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکوو وەزارەت بە دادپەروەرانە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو دابەش دەکات و ئەم پڕۆژەیە، تەنیا شێوازی پێدانی پارەی کارەبایە، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەی پریپەید نابێت بارگرانی لەسەر دارایی هاووڵاتییان دروست بکات و ئامانج لێی کۆکردنەوەی داهاتە بە شێوازێکی هاوچەرخانە تاکوو داهاتەکە بخرێتەوە خزمەتی پڕۆژەکانی زیادکردنی وزەی کارەبای نیشتیمانی و خزمەتگوزارییەکە و بەکارهێنانی کارەبای بەرهەمهاتوو بەشێوەیەکی ئابووریانەتر کە دەمژمێری زیاتر کارەبا دابین بکات. هەروەها داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن لە ڕێگەی كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و دانی ڕسوماتی کارەبا بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوامی، بۆ ئەوەی حکومەتیش بتوانێت بەشێکی خەرجییە زۆرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات و کارەبا بە باشی بە هاووڵاتییان بدات.

    دواتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، کورتەیەکی له‌بارەی ئەنجامی سەردانەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ بەغدا خستەڕوو کە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاریی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم سەبارەت بە کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکان و پەرەپێدانی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە عێراق و هەرێم بە ئاراستەی زیادکردنی داهاتی گشتی و خەرجکردنەوەی لە پڕۆژەکانی خزمەتی گشتیدا.

    ئەنجومەنی وەزیران لە کۆتاییدا، بڕیاریدا ڕۆژی 2023/12/18 بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانیش پشووی فەرمی بێت.

    هەروەها بە بۆنەی نزیکبوونەوەی بۆنەکانی جەژنی لەدایکبوون ( کریسمس) و سەری ساڵی نوێی زایینی، وێڕای پیرۆزبایی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەربێت)، ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاند کە ڕۆژانی 12/25 تا 2024/1/1 پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دامەزراوە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان.

  • بەهۆی ئەمریكاوە كێشە كەوتە نێوان شیاع سوودانی و حەشدی شەعبییەوە

    بەهۆی ئەمریكاوە كێشە كەوتە نێوان شیاع سوودانی و حەشدی شەعبییەوە

    بەپێی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی (العربي الجديد)، ئەو هێرشەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەمریكا كردوویەتیە سەر هێزێكی حەشدی شەعبی لە نزیك كەركووك، بە ئاگاداریی حكوومەتی فیدڕاڵی بووە. لەمبارەیەشەوە ئالینا رۆمانۆسكی، باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا تویتێكی لە تۆڕی (X) بڵاو كردۆتەوە و رای گەیاندووە كە بەپێی زانیاریی ورد هێرشەكە ئەنجام دراوە و هێرشەكەشی بە ”بەرگری لەخۆكردن“ لەقەڵەم داوە.

    هەمان ڕۆژنامە لە زاری دوو سەرچاوەی سیاسیی نزیك لە ناوەندی بڕیار لە بەغداوە بڵاوی كردۆتەوە، پێش هێرشەكە، حكوومەتی فیدڕاڵی میلیشیا چەكدارەكانی بە گشتی و میلیشیای (نوجەبا)ی بە تایبەتی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی ئەگەر هەیە هێرشیان بكرێتە سەر، بەڵام ئەو میلیشیایە ”وەڵامی هۆشدارییەكانی نەداوەتەوە و بە دەمیەوە نەهاتووە.“

    هاوكات لە زاری یەكێك لەو سەرچاوانە كە ناوی نەهێناوە، ئاشكرای كردووە: ”هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێو خۆیاندا دابەش بوون بەسەر لایەنگرانی بەردەوامیدان بە هێرشكردنە سەر ئەمریكییەكان و لایەنگرانی هێوركردنەوەی دۆخەكە، بۆیە نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك. بەڵام زۆرینەی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ئەوەن كە چەكدارانی نوجەبا دەیكەن، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەریی ئێران وایكردووە نەهێڵێت هیچ ڕێوشوێنێك لە دژی ئەو هێزە بگرنە بەر یان وەها مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن كە گرووپێكی یاخین لە فەرمانەكانی دەوڵەت.“
    ڕۆژنامەكە ئەوەشی دركاندووە كە لە چەند هەفتەی رابردوودا، پەیوەندیی نێوان محەمەد شیاع سوودانی و میلیشیاكانی عێراق خراپ بووە، بە دیاریكراویش كێشە كەوتۆتە نێوان سوودانی و میلیشیاكانی (كەتائب سەید شوهەدا، حزبوڵای عێراقی و نوجەبا)، بەڵام بەپێی راپۆرتەكە، میلیشیاكانی عەسایب ئەهلی هەق كە قەیس خزعەلی فەرماندەكەیانە، لەگەڵ ئەوەدان مامەڵەیەكی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریكا بكرێت و چەك بەكار نەهێندرێت، ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی ئینشیقاق لەنێو هەڵوێستی بەرەی مقاوەمە.

  • کێشە و ناکۆکی نێوان ئاسایشی یەکێتی و ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگای زانیاری، جەلالی شێخ ناجی و هیوای ئاسایش دوردەخاتەوە

    کێشە و ناکۆکی نێوان ئاسایشی یەکێتی و ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگای زانیاری، جەلالی شێخ ناجی و هیوای ئاسایش دوردەخاتەوە

    میدیاکانی دەباشان:
    کێشە و ناکۆکی نێوان ئاسایشی یەکێتی و ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگای زانیاری، جەلالی شێخ ناجی و هیوای ئاسایش دوردەخاتەوە

    ــ بەرپرسانی ئاسایش بەزۆر و بەھۆی ناکۆکی دەبرێنە دەزگا

    بەپێی نوێترین زانیاریەکان بافڵ جلال حیسامەدین بەھۆی ناڕەزایەتیە زۆرەکانی لەکارە تەواو نەکراوەکانی و فشار و داواکاریەکانی ــ پۆڵۆی شاڵاو عەسکەری ــ بڕیاری داوە جلالی شێخ ناجی لە پۆستی دەزگای زانیاری ـ دوربخاتەوە و خانەنشینی بکات وەک مستەفا چاوەڕەش.

    هەر بەپێی زانیاریەکان بافڵ بەنیازە ھیوای ئەحمەدی سناعە لەئاسایش دوربخاتەوە و لەبری جلالی دابنێت و جگە لەوەی کە بریاری داوە خالید ماوەتیش بکاتە جێگری ،

    دانانی ھیوا و خالیدی ئاسایش پەیوەندی بە ناکۆکیەکانی نێوان ھیوای ئاسایشی سلێمانی و سەرخێڵی ئۆپەراسیۆنەکان هەیە، بە تایبەت لە پرسی قاچاخچیەتی و گرتنی ھەر کەس کە حزب فەرمان دەکات و بە بێ فەرمانی دادوەر و دابەش کردنی زۆن و مەرزەکان لەنێوان خۆیاندا .

    سەرخێڵ لە قاچاخچیەتی بە نیپاڵیەکان و ھێنانی شتومەک و لەپڕ ھەڵکوتانە سەر خەڵکی ڕفاندنیان پرس و حیساب بۆ ھیوای ئاسایش ناکات، ھیواش لە پرسی قاچاخی مەرزەکان ـ ئیتیفاق ـ سەرخێڵ بەشداری چاڵاکی پێناکات .

    جگە لەوەی سەرخێڵ دەیەوێت بە ئۆپەراسیۆنەکان ھەمان کاری ئاسایش بەزیادە بکات و جێگا بەگەورە بەرپرسانی ئاسایش لێژ بکات و بەوەش ناکۆکی گەورە لەنێوانیان دروست بوە ،

    لابردنی جلالی شێخ ناجی لە کاتێکدایە کە ماوەی ساڵ و نیوێکە لەو پۆستەدایە و تا ئێستاش فەرمانی ھەرێمی لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆ دەرنەچوە و وەکو فەرمانبەرێکی حزبی دەوام دەکات و موچەکەشی لە دەباشان وەردەگرێت و ھیچ دەزگایەکی ئەمنیش حساب بۆ فەرمان و راسپاردەکانی ناکەن.

  • ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

    ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

    هەولێر/ وەزارەتی تەندروستی سزای توند دەگرێتەبەر بەرامبەر تاوانێکی گەورەی دەرمانخانەیەک …

    ڕێکەوتی ٢٦ ی ١١ی ٢٠٢٣ لێژنەی باڵای چاودێری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەل لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، پشکنینی بۆ دەرمانخانەیەک ئەمجامدا لەبەرامبەر تاوانێکی گەورەی دژ بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان کە دەرکەوت دەرمانخانەی CVS Pharmacy نرخ و ستیکەری فەرمی کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەر دەرمانەکان لابردووو بۆ ئەوەی بەنرخێکی گرانتر دەرمان بە هاوڵاتیان بفرۆشێت و بەم ڕێگەیە تاوانی فێڵکردن و گران فڕۆشتنی ئەنجامداوە.

    وەزارەتی تەندروستی دەسبەجێ بڕیاریدا بە داخستنی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەی دەرمانسازی و هەواڵەکردنی تۆمەتباران بۆ دادگا بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی.

    وەزارەتی تەندروستی جەخت لە سەرجەم دەرمانخانە و سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکاتەوە خۆیان دوور بگرن لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر و نافەرمی و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگاداردەکاتەوە، هۆشیار بن لەکاتی کڕینی دەرمان بەنرخی فەرمی سەر ستیکەر و دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ستیکەری ئەلیکتڕۆنی.
    لەکاتی هەست کردن لە نەبوونی ستیکەر یان نرخی گرانتر لە نرخی فەرمی، دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی چاودێری دەرمان بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە.

    ژمارەی مۆبایلی ڕاستەوخۆ و وەتسئەپ و ڤایبەر
    07502356000

    وەزارەتی تەندروستی
    حکومەتی هەرێمی کوردستان.
    26 تشرینی دووەم 2023