بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی بەریتانیا کران

میدیای لاهور جەنگی: بافڵ و قوباد بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی بەریتانیا کران

بەپێی هەواڵێکی میدیای لاهور جەنگی “هەفتەی ڕابردوو بەریتانیا دوائاگادارکردنەوەی دایە بافڵ جەلال تاڵەبانی کەبەزووترین کات سەردانی وڵاتەکەی بکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە،هەر بەم هۆیەشەوە بافڵ لە بەغدادەوە بەپەلە خۆی گەیاندە لەندەن و تائێستاش نەگەڕاوەتەوە.

هەر لەسەر ئەم پرسە بەپێی هەواڵەکەی ئەو میدیایە ، دوێنێ چوارشەممە قوباد جەلال تاڵەبانی بەهەمان شێوەی براکەی دوای ئاگادارکردنەوەی حکومەتی بەریتانیا لەڕێگەی هێڵی فرۆکەوانی شاهانەی ئوردنەوە خۆی گەیاندوەتەوە لەندەن،ئەمەش لەکاتێکدایە کەدەبوو ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بێت بەڵام بەهۆی ئەو ئاگادارلردنەوەیە نەیتوانی.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە میدیاکە ئاماژەی
پێداوە ،بەریتانیا چەند دۆسیەیەکی لەدژی کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی کردووەتەوە کەئەوانیش بریتین لە(سپی٫کردنەوەی پارە لەدوبەی…پشتیوانیکردن لە٫تیر*رۆر ، ڕفا*ندن و ئەشکەنج*ەدانی دوو هاوڵاتی بەریتانی لەسلێمانی لە ڕووداوەکانی ٨ی تەمموزدا.

بەپێی زانیاریەکان بافڵ و قوباد هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانین و ناویان لەسەر ئیبراهیم ئەحمەد تۆمارکراوە ، لەبەریتانیا بەکوڕی ئیبراهیم ئەحمەد ناسراون نەک جەلال حسامەدین،میدیاکە دەشڵێت “ئەو سێ مەلەفەی کە لەسەر مێزی لێکۆڵینەوەن زۆر هەستیار و قورسن ئەگەر لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسی بەریتانیادا بەڵگە لەبەردەستدابێت ئەوا جگە لەلێسەندنەوەی ڕەگەزنامە پێدەچێت دادگایی بکرێن و سزاش بدرێن”