چەندین فدراسیۆن و کۆمەڵە و رێکخراوی کوردستانی ئیدانەی پەرتەوازەکردنی کورد و کوردستان دەکەن

چەندین فدراسیۆن و کۆمەڵە و رێکخراوی کوردستانی ئیدانەی پەرتەوازەکردنی کورد و کوردستان دەکەن

دوای ئەوەی کەنەکە و هەندێ لایەن لە کۆنفرانسێکیاندا لەسەر پەیماننامەی لۆزان ئاڵای کوردستانیان تەنها وەک ئاڵای باشووری کوردستان ناساند، کۆنفدراسیۆن و چەندین فدراسیۆن و کۆمەڵە و رێکخراوی کوردستانی لە دیاسپۆرا بە پەیامێک ئیدانەی ئەو کارەیان کرد، هاوکات دەشڵێن، هەوڵدان بۆ پارچەکردنی زیاتری نەتەوەکەمان بە توندی ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستینەوە.
دەقی پەیامەکە:
بۆ ڕای گشتی

لە رۆژانی 2023/7/23/22، لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، لە لایەن کەنەکە و هەندێ لایەنی دیکە، لەژێر تایتڵی کوردستانی دا، کۆنفراسی 100 ساڵەی لۆزانیان بەست. هەموو چالاکییەک بۆ دژ وەستان و سەرکۆنەکردنی پەیماننامەی لۆزان بەرز دەنرخێنین، بەڵام هەوڵدان بۆ پارچەکردنی زیاتری نەتەوەکەمان بە توندی ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستینەوە.
لە کاتێکدا ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی دیکە لە شارەکانی جنێف و لۆزانی وڵاتی سویسرا، خۆپیشاندانیان دژ بە 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەبرد، ئاڵای کوردستانیان دەشەکاندەوە، لە هەمان کاتدا، لە کۆنفڕانسەکە ئاڵای کوردستان تەنیا وەک ئاڵای باشوور نیشان دەدرا و، ئاڵا حزبییەکانی دیکە بۆ باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات دەستنیشان کرابوون!
سەدان هەزار کورد و کوردستانی، پێشمەرگە ئاسا لە ژێر ئەو ئاڵایەدا گیانیان بەخشیوە و بوونەتە قوربانی، ئاڵایەک کە بە خوێنی کچان و کوڕانی کوردستان لە هەرچوارپارچەی کوردستان نەخشابێت و، هێمایەک بێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و بەرخودان و خۆنەچەماندن، بەو جۆرە سووکایەتی پێ بکرێت و وەک ئاڵای تەنها بەشێکی وڵات نمایش بکرێت، جێگەی قبوڵکردن نییە و بە توندی دژی دەوەستینەوە، ئەم جۆرە کردارە نا نەتەوەییانە، سەلمێنەری ئەوەن کە ئامانج لێیان زیاتر پەرتکردنی کوردە، نەوەک کۆکردنەوە و داکۆکی کردن لە گەلی کورد و کوردستان.
بەکارهێنانی دەستەواژەی “گەلانی کوردستان” ئاماژەیەکی دروست و ڕوونە بۆ بە جیاوازی نیشاندان و لەتکردنی کوردستان. بۆیە بە دروشمی باق و بریق داکۆکی لە پرسی نەتەوەیمان ناکرێت.
ئەو کۆمەڵە و رێکخراوە کوردستانییانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە، ئەو جیاکارییە ئیدانە دەکەین، وە بە بەشێک لە پیلانگێڕی ناحەزان و داگیرکارانی کوردستانی دەزانین، چونکە ئاڵای کوردستانیان تەنها بە کوردستانی باشووریانەوە بەستۆتەوە، هاوکات ئاماژەیەکی ڕوونی دابەشکارییەکی دیکەی کوردستانە بە دەستی ئەو لایەنانە، کە بە لای کوردستانیان و خەمخۆرانی نەتەوە و نیشتیمانەوە جێی قبوڵکردن نییە.

1. Konfederadyona Revenda Kurdistanî (30 Navendên Revendên Kurdistanî)
2. Federasyona komelên Kurdistanî li Norwêc
3. Kurdische Gemeinde Siegen e.V
4. Federasyona komelên Kurdistanî li Swêd
5. Federasyona komelên Kurdistanî li Almanya
6. Komelên Kurdistan li Europa (Komkar EU)
7. Federasyona komelên kurdan yê navnetewî ya Sovyêta berê ( Kirgizîstan)
8. Plattforma Kurd li Hamburg
9. Komeleya Dostayetî Kurd û Alman li Berlin
10. Komeleya Yekgirtuy kurdên N.S.W- Australia
11. Revenda kurdê Diaspora -Younan
12. Komela Xoybûn – Bonn
13. Revenda Kurdistanî – Volfsburg
14. Kurdischer Rat in Deutschland e.V
15. Institut für Kurdische Studien
16. Centera kurdên Younan jibo keşapêdana
17. Hevgirtina jinên kurd li Surya
18. Payskil Swarani Kurd-Finlanda
19. Yekitiya Jinên Kurdistan li Almanya
20. Komeleya Karkerên Kurdistan li Swissrê
21. Yekitiya Jinên Demokrat a Kurdistana Îran
22. Encumena Navendiya Kurdên li Almanya
23. Kordische Vriendenkring /Belgium
24. Komeleya kultur û Hunera Kurdî li Swêd
25. Komeleya Kurdên Kazakistanê / BERBANG
26. Komeleya Dostaniya Kurd û Rûs /ARAS
27. Komeleya Kurdên Kirgizîstanê / MIDYA
28. Komeleya Dostaniya Kurd û Rûs li Esentuki / Kafkasya
29. Komeleya Fonda Laleş li Grasnadar
30. Komeleya Solidaritya Kurd û Rûs li Moskvayê
31. Verein der Deutsche-Kurden in NRW e.V
32. Encumena Êzdiyên Sûrî
33. Rêxistina Jina Kurd ya azad li sûriya
34. Yezidi-European Society YES e.V.
35. Navenda Lalsh Almanya