عەلی باپیر دەیەوێ نیزمێکی وەک تاڵیبان لە هەرێمی کوردستان حوکم بکات

عەلی عەونی: عەلی باپیر دەیەوێ نیزمێکی وەک تاڵیبان لە هەرێمی کوردستان حوکم بکات
‘خەڵک عەلی باپیر و حزبەکەی ناوێت ئێمە چی بکەین؟’

ئێوارەی دوێنێ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەر هێرشێكی توندی بێ پاساوی كردە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبەرامبەردا عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ عەلی باپیر دادپەروەری لەوەدا دەبینێت کە بێتە ئێرە حوکمی دینداری تەتەروف و دوژمنکارانە لەسەر خەڵکەکەی بکات، ئەو پێی خۆشە و دەیەوێ نیزامێکی وەک تاڵیبان لێرە حوکم بکات، ئەگەر بەو جۆرە بێت بۆ ئەو نیزامەکە دادپەروەرییە، ئەگەرنا بێدادییە، جگە لەوەش بێدادی و زوڵم لەوە خراپتر نییە وێنەی کۆمەڵگای خۆت بشێوێنیت، کەسێک نەشارەزابێت وا دەزانێ لەم وڵاتە رۆژانە بە سەدان خەڵک وەک ئێران لەسێدارە دەدرێ، عەلی باپیر بۆ رەوشەکە بەخراپی پیشان دەدات؟، خەڵک ئاگای لەو ئیدعایە و دەردەی هەیە و گاڵتەیان بە قسەکانی دێت.

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گوتیشی؛ ‘دەڵێن مێرولەیەک کەوتبووە نێو پەرداخێک ئاو هاواری دەکرد ئاو دونیای برد’، پێیان گوت ئاو تۆی بردووە دونیای نەبردووە، بۆیە عەلی باپیر کە لە دەستەڵات دا نییە پێیوایە نادادپەروەرییە، خۆی بە هەموو جۆرێک تاقیکردەوە خەڵک عەلی باپیری ناوێ ئێمە چی بکەین؟، لایەق نییە سەرکردەی کۆمەڵ هەمیشە خەریکی ناڕاست نیشاندانی رەوشەکە بێت، دەبوو وەک خۆی دەڵێت لە رووی ئیمانیەوە زۆر گەشبینانە وێنەکەی نیشان بدایە، خوا دەفەرموێ(یسر ولا تعسر، بشر ولا تنفر)، ئەم پیاوە نەک یەک فەرموودەی خوا و پێغەمبەری جێبەجێ نەکردووە، بەڵکو هەمیشە نەفرەتی بڵاوکردووەتەوە.

 

لەبارەی ئەو زوڵمەی عەلی باپیر باسی دەکات، عەلی عەونی گوتیشی؛ هەر ئەوەندەی عەلی باپیر و هاوشێوەکانی دەتوانن قسە بکەن و بڵێن ئازادی نییە، دەربڕینی ئەم رستە خۆی بەدرۆخستنەوەی قسەی خۆیان، ئەوە نیشان دەدات راستگۆ نین، کاتێک دەتوانێ دژی حکومەتی هەرێم قسە بکات، واتا ئازادی و دیموکراسی هەیە و مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین هەیە، بەم رفتارانەی نیشانی دەدات لە خوا و پێغەمبەر دوورە.