چەند بڕیارێک لە وەزارەتی په‌روەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
وەزارەتی په‌روەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنێكی بڵاو كردەوە و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی دەوامی خوێندنگه‌كان، سێ ڕۆژی سه‌رەتای كردنه‌وی دەرگای قوتابخانه‌كانی بۆ چه‌ند كارێك ته‌رخان كردووە.
له گشتاندنەکەدا هاتووە، له ماوەی ڕۆژانی 13 تا 15ی ئه‌یلوولی 2022، ته‌رخان دەكرێ بۆ ئاشناكردنی قوتابیان به هۆبه‌كانی خۆیان و خشته‌ی وانه‌كان و دابه‌شكردنی كتێب. جگه له‌وەی له‌و سێ ڕۆژەدا خۆشه‌ویستی كوردستان و هۆشیاركردنه‌وەی قوتابیان له پێدانی زانیاری له‌سه‌ر لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌ك و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
گشتاندنەکە باس لەوەش دەکات کە هه‌ر له‌و سێ ڕۆژەدا، ناوەندەكانی خوێندن پلانی نووسراویان هه‌بێت كه له ساڵی نوێی خوێندندا ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیاری كراون له هۆشیاری، دووجار به قوتابیان بڵێنه‌وه.
وەزیری په‌روەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گشتاندنەکەدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووە، پێویسته هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ خوێندن، قوتابخانه‌كان كۆبوونه‌وە له‌گه‌ڵ مامۆستایانیان بكه‌ن و پلانی دەوامكردن دابنێن.
دووپات له‌وەیش كراوەته‌وە كه پێویسته له ساڵێكدا سێ جار كۆبوونه‌وە له‌گه‌ڵ به‌خێوكه‌رانی قوتابی بكرێت.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو کە له 13ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان دەكرێنه‌وە.
#bazmedia #بازمیدیا
بازمیدیا لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/baz.krd
بازمیدیا لە تێلیگرام:
https://t.me/bazkrd
بازمیدیا لە سناپ:
https://www.snapchat.com/add/baz.krd
بازمیدیا لە یوتیوب:
https://youtube.com/c/Bazkrd