ڕاگه‌یه‌ندراوێك له فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانییهوە
چه‌ند رۆژێكە ( ئه‌دهه‌م بارزانى ) له رێى چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی جۆراوجۆرەوە له نێو تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له كه‌سێك به ناوى ( فرید عبدالعزیز بازى ) دەكات كه گوایه به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى بووە و به شێوەیهكى نادیار له‌لایه‌ن دەزگایهكى ئه‌منى هه‌رێمه‌وە رفێندراوە.
فهرماندەیى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى سه‌رله‌به‌رى ئه‌م بانگهوازە چه‌واشه‌كارى و بێبنه‌مایه ڕەت دەكاته‌وە و ڕایدەگهیهنین كه ( فرید عبدالعزیز احمد) پێشمه‌رگه‌ى لیواى 3ى فهرماندەییهكهمانه, ناوبراو له مانگى (6ی ساڵی 2022)ەوە بێ ئاگادارى و رەزامهندى سهرووترى, ئه‌ركى خۆى بهجێهیشتووە و دواتر گه‌شتی دەرەوەى وڵاتی كردووە بۆیه وەكوو هه‌ر حاڵه‌تێكى تر به پێی یاساى سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوە و ئه‌و سه‌رپێچییه‌ى ناوبراو به ( هه‌ڵاتوو) ئه‌ژمار كراوە له‌و كاته‌دا پاڵپشت به ماددەى (5) له یاسایى بنه‌ماى دادگاییكردنى سزایى هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ ژمارە (17)ى ساڵى 2008 بڕیارى ده‌ستگیركردنى دراوە و له رێككه‌وتی 10ی11ی 2022 به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دامودەزگا فه‌رمییه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر كراوە و دەست به جێ له‌لایه‌ن فهرماندەییمانهوە خانهوادەكهى له هۆكارى دەستگیركردنى ئاگاداركراوەتهوە.
فهرماندەیى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى هه‌موو لایه‌ك ئاگاداردەكاتهوە كه به‌شێوەى یاسایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوبراودا كراوە و جگه له‌و ڕاستییانه‌ى له سه‌رەوە ئاماژەى پێدراوە هه‌ر جۆرە باسێكى تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بگوترێت دوورە له ڕاستى, بۆیه ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوەندیی به هیچ كه‌س و لایهنێكهوە نییه و ڕێگا نادرێت بۆ مه‌به‌ستى ڕاكێشانى سه‌رنجى هاووڵاتیان و مه‌رامى چه‌واشه‌كارى و سیاسى به‌كاربهێنرێت.
ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی
فه‌رماندەیی پێشمه‌رگه‌ی زێرەڤانی
22/11/2022