ئامادەکاریەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەردەوامن

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بازمیدیا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

بەپێی بەدواداچوونەکانی بازمیدیا ،لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە سەبارەت بە چەند پرسێک،لەوانەش پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ، ھەر بەپێی زانیاریەکان ڕاپۆرتەکە پێشکێشی وەزیری دارایی دەکرێت کە پێویستی بە دابینکردنی بودجەی تایبەت ھەیە.

ھەر لەم بارەیەوە،د.جووتیار عادل،گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفراسێکددا رایگەیاند: لیژنەی پەیوەندار لە حکوومەت بۆ بابەتی پلەبه‌رزکردنەوەی فەرمانبەران کاری خۆی دەکات، ئەو بابەتەش پەیوەندی بە بودجە هەیە، کە لە یاسای بودجه شایستەی دارایی جێگیر کرا ئەوە پلەبەرزکردنەوەش دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button