سەعدی ئەحمەد پیرە وەڵامی تۆمارە دەنگیەكەی مەلا بەختیار دەداتەوەو دەڵێت: مەلا بەختیار توشی هستریا بووەو كای كۆن بەبا دەكات”
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ دەنگی ئەمریكا:پێموایە کاک بەختیار کای کۆن بەبا دەکات؛ ئەو بابەتانە پێشتر قسەی لەسەر کراوە. لە سەرکردایەتی یەکێتی قسەی لەسەر کراوە و پلینێومێکی لەسەر گیراوە هەریەکە سزای خۆی وەرگرت. ئەوەی ڕاست بوو سزایان وەرگرت و ئەوەی ڕاست نەبوو دەستبەکاربوون، بە تایبەتی ئەو سێ کەسەی کە ئەو ناوی هێناون
هەرچی بڵێم بە کاک مەلا بەختیار کەمه. بەڵام مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک بووە، دەیەوێت ناوی خۆی بێنێتەناو ناوان. پێموایە دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا بسڕێتەوە. هەموو ئەو شتانەی باسی دەکات ئەگەر لەسەر ئەو موناقشەی لەسەر بکەین لەهیچیان دەرناچێت.
بەڵام لەهەموو حاڵەتەکان مەلا بەختیار ناتوانین جارێکی تر وەکو پیاوێکی هاوسەنگی مەعقول سەیری بکەین.