هاوپۆل: Uncategorized

  • دابان محەمەد پەرلەمانتاری کوردستان فەزاحەتێکی یەکێتی لە سنووری گەرمیان ئاشکرا دەکات

    دابان محەمەد پەرلەمانتاری کوردستان فەزاحەتێکی یەکێتی لە سنووری گەرمیان ئاشکرا دەکات

    ئەو تاڵان و دزییەی لە زەوی کەلار دەستیپێکردووە بەھاکەی٣ بۆ ٤ ملیار دۆلارە، خەڵکێکی زۆر لە ئاستی باڵای، ئیدارەی گشتی، حزبی، ئیدارەی خۆجێی، سلکی ئەمنی و دەڵاڵی بەرپرسان تێوە گلاون.

    ھیچ یەکێک لەو زەویانەی دیاریکراون و دراون مۆڵەتیان نیە، ھەندێک لەوانە ڕاستەوخۆ فرۆشراونەتەوە یان (( قوباد تاڵەبانی)) خۆی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرمایەدارەکەوە کردووە، لامەرکەزی و پشتکردنە حکومەت بۆ سزادانی سلێمانی بوو یان بۆ ئەم جۆرە لە تاڵانییە.

    ھەروەھا سەبارەت بە پڕۆژەکانی شارەکە دەڵێت: ڕێڕەوی لافاو، چەم، باغی ١٠٠ ساڵە و چەندین شوێنی مەترسیدار دراون و ھیچ ڕێڕەوێکی لافاو بۆ کەلار نەماوەتەوە ھەندێک وەبەرھێن لە ٪‏٤٠ کەمتر پشکی خۆی لە مامەڵەکان خەمڵێنراون ٪‏٦٠ بۆ کێ دەچێت؟

    لوتکەی دەسەڵات لە حزبی ئەم زۆنە بەرپرسیارن لەم تاڵانی و گەندەڵیە، لەمڕۆوە (ی.ن.ک) یەکێتی زەوی فرۆشانی کوردستانە، زەوی و کۆمپانیا و ھاوپشک و شەریکەکانیان و بەھاو و مەترسی پرۆژەکان بلاو دەکەمەوە.

  • باز میدیا ناوی هەموو ئەو شوێنانە بڵاودەکاتەوە کە هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا کۆدەکەنەوە

    باز میدیا ناوی هەموو ئەو شوێنانە بڵاودەکاتەوە کە هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا کۆدەکەنەوە

    هەولێر/ بەردەم پارکی شانەدەر

     

    قەزای دەشتی هەولێر/ بنکە و مەشقی پیشەیی سەنتەری قەزا

     

    قەزای خەبات/ سەنتەری وەرزشی و لاوانی خەبات

    قەزای عەنکاوە/

    ١-یانەی ئەکادیمی وەرزشی

    ٢- یانەی لاوانی عەنکاوەی کۆمەلایەتی

    ٣- کۆربەندی سابیئەی مەندائی

    ٤- کۆمەڵەی مارعۆدای کشتوکاڵی

    ئیدارەی سۆران/ مزگەوتی سەروەران و سەنتەری ئیدارەی سۆران

    قەزای مێرگەسۆر/

    سەنتەری قەزای مێرگەسۆر بەرامبەر مافور فرۆشان

    ناحیەی گۆڕەتوو/

    بەرامبەر هۆڵی بۆنەکان

    ناحیەی بارزان/

    بارەگای دەزگای خێرخوازی بارزانی

    ناحیەی پیران/

    دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە

    ناحیەی شێروان مەزن/

    دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە

    ناحیەی مەزنێ/

    تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی ناحیە

    ئاکرێ/

    سەنتەری قەزای ئاکرێ،کۆگای بەڕێوەبەرایەتی چاندنی ئاکرێ، نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرێ

    ناحیەی دینارتە/ بینای ناحیەی و لە سەنتەری ناحیەیەکە

    ناحیا بجیلێ / هۆلی بۆنەکانی ئاینی لە سەنتەری ناحیەی بجیل

    ناحیەی گردە سێر /

    کۆگای هۆبەی کشتوکاڵی لە سەنتەری ناحیەکە

    پارێزگای دهۆک/ قوتابخانەی چرای بەروشکێ

    مزگەوتی جودی

    مزگەوتی قازی محەمەد لە ڕەزا

    مزگەوتی حاجی ئیبراهیم ماسیکێ

    مزگەوتی شەهید مەلا ئەمین لە نزارکێ

    قەزای ئامێدی/

    مزگەوتی گەورە و هۆڵی شەهید بەهجەت نایف لە سەنتەری قەزای ئامێدی

    ناحیەی دێرەلۆک/

    سەنتەری ڕۆشنبیری

    مزگەوتی ڕەشاڤەییا

    ناحیەی کانی ماسێ/

    سەنتەری وەرزش و لاوان لە بریفکا

    ناحیەی چەمانکێ/

    سەنتەری ڕۆشنبیری

    ناحیەی سەرسنگ/

    مزگەوتی قەدش

    مزگەوتی سەرسنگ

    مزگەوتی گوندکی نوێ سەر ڕێگای سەرەکی

    ناحیەی بامەڕنێ/

    مزگەوتی مومین

    ناحیەی شێلادزێ/

    مزگەوتی ئەرتیسیا

    مزگەوتی گەورە لە سیریێ

    قەزای سێمێل/

    بینایی وەرزش و لاوان لە سێمێل

    مزگەوتی قەتبەدین

    هۆڵی بۆنە ئاینییەکانی کۆن لە کۆمەڵگای تەناهی

    هۆڵی ئەتروش لە کۆمەڵگای مسێریکێ

    کۆگای کشتوکاڵی لە باتێلێ

    هۆڵی لالش لە خانکێ

    بینایی وەرزش و لاوان لە حومیس

    هۆڵی لالش ٢ لە شارییا

    قەزای بەردەڕەش/

    سەنتەری قەزای بەردەڕەش و ناوەندی وەرزش و لاوان

    ناحیەی کەلەک/

    هۆڵی بۆنەکان تەنیشت بنکەی تەندروستی

    ناحیەی دارەتوو/

    هۆڵی بۆنەکان بەرامبەر بەرێوەبەرایەتی ناحیەی دارەتوو

    ناحیەی ڕۆڤیا/

    مزگەوتی مشیر ئاغا

    قەزای شێخان/

    هۆڵی بۆنەکانی عومەری بن خەتاب لە سەنتەری قەزای شێخان

    هۆڵی گەرمک لە سەنتەری ناحیەی کەلەکچی

    هۆڵی گوندی بلان لە ناحیەی ئەتریش

    هۆڵ و مزگەوتی مەلا ئەکرەم لە کۆمەڵگەی چڕە ناحیەی قەسرۆک

    هۆڵی ڕاوێژکاری کشتۆکاڵی لە سەنتەری ناحیەی قەسرۆک

    هۆڵی حاجی عەلی لە سەنتەری ناحیەی باعەدرێ

    هۆڵ و بنکەی لالش لە کۆمەڵگای مەهەد ناحیەی زێلکان

  • کوڕانی گەل لەوێن، مرۆڤایەتی دەپارێزن

    کوڕانی گەل لەوێن، مرۆڤایەتی دەپارێزن

    بەڵێن حاجی:

    لە کاتە سەرەتایەکانی ئەو کارەساتەی بەسەر باکوری کوردستان و تورکیادا هات حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی هاوکاری دەربڕی و بە کرداریش سەلماندی و چەندین ڕۆڵەی ئەم ووڵاتەی بە خێرایی ڕەوانەی ناوچەکان کرد ئەمە نە منەتە و نە بەخشس بەڵکو ئەرکی مرۆڤایەتیە و جێبەجێ کراوە ئاخر ناکرێ هاواری منداڵێک لە ژێر دار و پەردویەکدا ڕات نەچڵەکێنێ ناڵەی باوکێک بۆ کچەکەی ناخت پارچە پارچە نەکا ئێمەی کوردان لە هەموو نەتەوەکان زیاتر ئاوارەییمان چەشتووە و زیاتر مەرگەساتمان دیوە دەزانین کاتێ کەسێ دەستی مەردایەتی دێنێ و وەک قەڵا لە پشتت دەبێ چەندە هەست بە هەبونت دەکەی بەڵێ گەلۆ ئێستە کوڕەکانی ئێمە لەودیو سنوور لەژێر سەقفی خانویەکدا گیانفدایی بۆ مرۆڤایەتی دەکەن سەر و ماڵ و گیان و ڕۆحیان دەپارێزن هەندێ سارد و هەندێ گەرمن پیر و لاو ژن و منداڵ چاویان لە دەستی ئەوانە ڕۆڵەکانیان بدۆزنەوە و بە باوەشیانی شاد بکەن.

  • پڕۆفیسۆرێكی جیۆلۆجی ھۆشداری دەدات

    پڕۆفیسۆرێكی جیۆلۆجی ھۆشداری دەدات

    پڕۆفیسۆرێكی جیۆلۆجی ھۆشداری دەدات و، ئاشكرای كرد كه‌ ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ مه‌ترسیدان و تا ئێستا له‌ باكووری كوردستان و توركیا ١٨٤ هەزار كەس لەژێر ئه‌و باڵاخانانه‌دا ماون و رزگار نه‌كراون، كه‌ به‌ر بوومه‌له‌رزە كه‌وتوون.
    پڕۆفیسۆر ئۆڤگون ئەحمەد ئەرجان، لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاشكرای دەكات، لە ١٠ شاری توركیا بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتەوە، شەش هەزار باڵەخانە ڕووخاون كە دەكاتە ٤٨ هەزار شوقەی نیشتەجێبوون. ئەو پرۆفیسۆرە دەنووسێت: ”١٩٢ هەزار كەس كەوتبوونە ژێر باڵاخانەكانەوە، لەو ڕێژەیە هەشت هەزاریان ڕزگار كراون، بەڵام ١٨٤ هەزار كەسی تر لەژێر باڵەخانەكاندان و ڕزگار نەكراون.“
    ئۆڤگوون نایشارێتەوە كە ترسی زۆری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە زۆر زۆر زیاد بكات، چونكە تاوەكوو ئێستا ٥%ی ئەوانەی كەوتوونەتە ژێر باڵەخانەكانەوە ڕزگاریان بووە و ئەوانی تر ڕزگار نەكراون.

  • بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

    بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

    محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاندووە، بەفربارین دەستپێدەکات و
    ئەمڕۆ بارانبارین لە ناوچەکانمان بەشێوەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و لەچیاکانیش بەفر دەبارێت ، بەهۆی قوڵبونەوەی زیاتری بارستە هەواکە و نزمەپاڵەپەستۆکە لە ئەمشەوەوە ئەگەری بەفربارین هەیە و دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان .

    محەممەد کەلاری ئەوەشی گوتووە ، ئەو شوێنانەی ئەمشەو سێشەممە و بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ئەگەری بەفر بارینی هەیە، ئەمانەن :
    ( سلێمانی ، پێنجوێن ، چوارتا ، ماوەت ، پیرەمەگرون ، سەنگاوو ، قەرەداغ ، گرپجنە ، سەرتەک ، هۆرێن ، دەربەندیخان ، بانیبی ، خەلەکان ، قەڵادزێ ، هیران و نازەنین ، پیرمام ، شەقڵاوە ، سۆران ، خەلیفان ، مێرگەسۆر ، رواندز ، وەرتێ ، باڵەکایەتی ، بارزان ، گۆمەسپان ، کۆڕێ ، شیلادزێ ، ئامێدی ، بامەڕنێ ، ئاکرێ ، بەرزنجە ، سەیدسادق ، تەوێڵه ، بیارە ، بانان ، تاسلوجه ، فەقێ مستەفا ، چیا سپی ) .لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاویەکانی تری هەرێمی کوردستان.

    محمەد کەلاری کاتی بەفربارینەکەشی دیارکردوو دەڵێت ، کاتی بەفربارین لەدوای کاتژمێر 10 ی ئەمشەو دەستپێدەکات بەتایبەتی لە سەنتەری شارەکان.

  • سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات

    ڕۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مارئیگناتیوس یوسفی سێیەم پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە ژمارەیەک لە مەترانە بەڕێزەکانی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

    لەو دیدارەدا پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان سوپاسی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ھاووڵاتیبوون و ئاشتی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و، داواشی کرد ئەو بنەما و پڕەنسیپانە قووڵتر بکرێن،
    لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات و ئەو فەرھەنگەی بە سەرمایەیەکی گەورە بۆ گەلی کوردستان لە قەڵەم دا.

    ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە توندی ئیدانەی کردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سویدیەوە کرا و بە کردەوەیەکی ناعەقلانی و تاکەکەسی وسفکرا و ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە ڕێز لە پیرۆزی و بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی بگیرێت.

    بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ھاوخەمی قووڵی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تورکیا و سوریا و چەند وڵاتی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوویداوە.

  • یەکێتی دژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کێشە دروست دەکات

    یەکێتی دژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کێشە دروست دەکات

    تادێت ئامادەكارییه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خێراتر دەبێت، به‌ڵام ئه‌وەی تا ئێستا كێشه‌ی‌ بۆ دروست كردووە، یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌، كه‌ به‌ بیانووی‌ جۆراوجۆ نایه‌وێ‌ هه‌ڵبژاردن بكرێ‌ دوای‌ ئه‌و هه‌موو كه‌تن و كێشه‌ ناوخۆییه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ حزبه‌كه‌ بووە.

    ‎پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌مه‌به‌ستی‌ ئامادەكاری‌ و زەمینه‌سازی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وەی‌ تا ئێستا‌ روونە‌ كه‌ یه‌كێتی‌ نایه‌وێ‌ هه‌ڵبژاردن بكرێ‌ و ترسی‌ لێی‌ هه‌یه‌ و نایەویت بچێتە ئەم پرۆسەیە ، ھۆکاری ئەم ترسەی یەکێتی چەند پرسێکی ناوخۆیی و شکستی سیاسی حزبەکەیە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی حزبەکە

  • دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

    دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

    جووتیار عادل، وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگه‌یاند: “ئامادەكاری بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ كراوە، كه‌ داهاتى پێویست بۆ مووچه‌ دابین كرا، وەك مانگه‌كانى پێشوو وەزارەتى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ ڕادەگه‌یه‌نێت، هه‌روەها دابه‌شكردنى مووچه‌ش به‌ردەوام دەبێت،ھەروەھا ڕاشیگەیاند: وەکوو حكوومه‌ت پێشتریش توانیمانه‌ بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە بدەین به‌بێ ئه‌و ٢٠٠ ملیار دینارەى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستانى دەنێرێت، چونكه‌ له‌ ماوەى ١٤ مانگدا، حكوومه‌تى عێراقى ته‌نیا دوو جار ٢٠٠ ملیار دینارەكه‌ى ناردووە، به‌ڵام ئێمه‌ تاوەكوو ئێستا به‌ردەوامین له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش مافێكى هه‌رێمى كوردستانه‌ و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین،

  • مەسرور بارزانی پێشوازیی له‌ مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بريتانيا له‌ عێراق كرد.

    مەسرور بارزانی پێشوازیی له‌ مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بريتانيا له‌ عێراق كرد.

    مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ بەڕێز مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بريتانيا له‌ عێراق كرد.
    تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
    جەختمان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها دووپاتمان کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و ڕێکارە یاساییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە زووترین کات تەواو بکرێن و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردن.
    باڵیۆزی بەریتانیا هاوڕابوو لە سەر گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەمساڵدا.
    لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا. هەردوولا هاورابووين لە سەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ، بە زووترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
    هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
    پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێم بۆ بازاڕەکانی دەرەوە و پێشخستنی کەرتی وزە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان بوو، کە بەڕێز ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

    ڕۆژی پێنجشەممە 2ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

    لە كۆبوونەوەكەدا كە خاتوو ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە هەنگاوەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو و هاوبەش نیشاندا. لە بەشێكی ئەو دیدارەدا پەیوەست بە پرسە سیاسیەكانی هەرێم سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە و، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچن و هیچ پرس و بیانوویەكی تریش بۆ دواخستنی جێگەی قبووڵ نییە.

    هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە ڕێكخستن و نوێكردنەوە و چاكسازیی لەناو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ پڕەنسیپ و مۆڕاڵ و سەروەرییەكانی پێشمەرگەدا هاوتا بێت.

    كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.