ئەمڕۆ چوارشەممە ٣/١ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور و ئەجێندای حکومەت و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان کرایەوە.
هاوپۆل: Uncategorized
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
-
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی بریتانیا دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی بریتانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز لۆرد ئەحمەد وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و خاتوو ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوون، بەڕێز لۆرد ئەحمەد پێزانینی بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی هەبوو و ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز نرخاند.
هەر لەو دیدارە ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و باسیش لە دوایین پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەڕێوە بچن.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا جەختیان لە بایەخ و گرنگیی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
-
مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەم ئاوی ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ٣ ملیار دینار
بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ٣ ملیار دینار دا
لە بەردەوامیی گرنگیدان بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٢ ملیار و ٨٧٨ ملیۆن دینار بۆ لێدانی ٤٠ بیری ئاوی خواردنەوە دا. ئەم گوژمەیەش بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ -
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی ٠٢ـی ٢٠٢٣ پاکێجێکی نوێی سزا بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت و بە یەکێک لە گرنگترین پاکێجی سزاکانی دەزانێت بەسەر ئەو وڵاتەدا، ئەمەش دوای ساڵێک لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
کۆشی سپی ڕایگەیاند: سزای بهسهر ٢٢ كهسایهتیی ڕووسی و ٨٥ قهوارهدا سهپاندووە، لهوانهش بانكی ئیئتمانیی مۆسكۆ.
وهزارهتی بازرگانیی ئهمریكا لەمبارەیەوە دووپاتی كردهوه كه ئامانجی ئهو سزایانه ئهوهیه ڕێگه به ڕووسیا نهدرێت درۆنهكانی ئێران له ئۆكراینا بهكاربهێنێت.
ئهم پاكێجه نوێیهی سزاكانی ئهمریكا بهسهر ڕووسیادا پاش ساڵێک دوای دهستپێكردنی هێرشهكهی ڕووسیا بۆ سهر خاكی ئۆكراینا دێت، كه چهند كهسایهتی و كۆمپانیای كردووهته ئامانج له وڵاتانی ئهوروپا، به تایبهتی له سویسرا.
وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا دووپاتی كردهوه كه واشنتۆن سزای بهسهر چهند كۆمپانیا و كهسایهتییهكی ڕووسی له كهرتی كانزا و كان و ئامێری سهربازی و نیوچه گهیهنهرهكان، وێڕای ٣٠ كهس و كۆمپانیا له چهند وڵاتێكی ئهوروپادا سهپاندووه، لەو کەسانەی تۆمهتبارن كه سهرپێچییان له سزا سهپێنراوهكانی سهر ڕووسیا كردووه.
هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئەم پاکێجە سزایەی ئەمڕۆ یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی پاکێجی سزاکان، لەوکاتەوەتەی شەڕی ئۆکرانیا دەستی پێ کردووە. -
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکات
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و دەبێت لەم ساڵەدا بکرێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ئاسانکاری و ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات.
-
ئەنجومەنی وەزیران چەند بابەتێکی گرنگ تاوتووێ دەکات
چوارشەممە (٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٣)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێك تاووتوێ دەکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.
سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. -
سەرۆکی حکومەت دوو فەرمانی گرنگی دەرکرد
مەسرور بارزانی لە ڕۆژی جیھانی زمانی دایک دوو فەرمانی گرنگ دەردەکات
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە فەرمانێکدا بۆ گشت وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم، فەرمان دەکات لە پێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە ھەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان و نوسینگە و نوێنەرایەتی و کونسڵگەری وڵاتان و ڕێکخراوە بیانییەکان و گشت کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، ھەروەھا مەسرور بارزانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت کە لە ھۆتێل و شوێنە گەشتیاری و ڕێستورانتەکان دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و ڕێبەر و ڕێنماییەکان بە زمانی کوردی بێت.
ھەر لەم چوارچێوەیەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە رادەسپێرێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆرانی ئەم بوارە بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو ھاوڵاتتتە بیانیانەی بە مەبەستی کارکردن لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
-
جۆ بایدن بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا
ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو و ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوویەوە.
لەبارەی سەردانەکەیەوە جۆ بایدن ڕایگەیاند: “لە کاتێکدا لە ساڵیادی هێرشی دڕندانەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا نزیک دەبینەو، ئەمڕۆ لە کیێڤم بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک زلێنسکی کۆببمەوە و پابەندبونی نەگۆڕی خۆمان بە دیموکراسی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دووپات بکەمەوە. -
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی دەکات
ڕۆژی شەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی کرد کە پێکهاتبوون لە:
ڕائید فەهمی سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی و یاسر سالم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعیی عێراقی و عەلی رەفیعی سەرۆکی تیاری کۆمەڵایەتی و مشرق ئەلفریجی سەرۆکی جووڵانەوەی نازل ئەخز حەقی و حوسێن ئەلغرابی سەرۆکی حزبی ماڵی نیشتیمانی و محیی ئەنساری سەرۆکی حزبی ماڵی عێراقی و موسا رەحمەتوڵلا سەرۆکی حزبی وەعد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم چالاکییە سیاسییەکانی لایەنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە.
-
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات
ڕۆژی شەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و جەخت لە پشتگیریکردنی حکومەتی عێراقی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرایەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ و پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.