هاوپۆل: Uncategorized

  • سەرۆك بارزانی لەگەڵ میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی كۆبوویەوە

    سەرۆك بارزانی لەگەڵ میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی كۆبوویەوە

    ڕۆژی شەممە ١١ی ئاداری ٢٠٢٣ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی كۆبوویەوە.

    لەو كۆبوونەوەیەدا میری ئێزیدیان كورتەیەكی لە ئەنجامی سەردانەكەی بۆ دەرەوی وڵات بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و پێزانینی خۆیشی بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادكردنی شنگال و پاراستن و پاڵپشتیكردنی كوردانی ئێزیدی و پێكهاتەكانی تر دەربڕی.

    هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە بە زووترین كات ڕێككەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێ و كۆسپ و تەگەرەی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان نەمێنن. هەر پەیوەست بە بابەتی شنگالەوە سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی شنگال دەكات و بە پێویستشی زانی ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان شنگال بەجێ بهێڵن و بارودۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و بدرێتەوە دەست خەڵكی ڕەسەنی شنگال. سەرۆك بارزانی ئامادەبوانی كۆبوونەوەكەی لەوە دڵنیا كردەوە كە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت خوشك و برایانی ئێزیدی تووشی نیگەرانی و پەراوێزبوون ببن.

  • سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەی دکتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان دەکاتەوە

    سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەی دکتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان دەکاتەوە

    ئەمڕۆ سێشەممە ٧ ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان) کردەوە کە تایبەتە بە فریاکەوتن و چاودێری چڕی منداڵان و لە سەر ئەرکی شێخ باز بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگرووپ دروست کراوە.
    سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەشە جۆراوجۆەکانی ئەم نەخۆشخانە نوێیەی بەسەر کردەوە کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی پڕۆژەی (هەژماری من ) و پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ کراوە .
    پاشان سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە پێشکەوتوویی نەخۆشخانەکە کرد کە دەتوانێن زۆرێک لە کێشەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکات. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت گوتی “ ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن و چاودێریی چڕی منداڵانی هەولێرمان كرد كە بە سوپاسەوە كاكە شێخ باز لەسەر ئەركی خۆی دروستی كردووە. ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری تەندروستی بە تەمان تەسلیمی وەزارەتی بكەن بۆ ئەوەی بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست. هەرچەندە نەخۆشخانە شوێنێك نییە كە مرۆڤ تەمەننا بكات كەسێك پێویستی پێ بێت و سەردانی بكات، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم كە ئەم نەخۆشخانەیەی ئەمڕۆ بینیم، بەو كوالێتییە بەرزەی كە دروستیان كردووە، دەتوانێت زۆرێك لە كێشەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەر بكات. ئینشائەڵا كەس پێویستی پێ نەبێت، بەڵام ئەگەر منداڵ یان هاووڵاتیان پێویستییان بەوە بوو سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە بكەن، مرۆڤ بە شانازییەوە دەتوانێت بڵێت كە بە شێوازێكی زۆر سەردەمییانە دروست كراوە. هیوادارم هەروا بەردەوام بێت و بتوانێت لە خزمەتی خەڵكی كوردستاندا بێت“.
    سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی : هیوادارم كوردستان ببێت بەو شوێنەی كە هەموو پێداویستییەكانی خۆمانی تێدا بەدەست بهێنین و لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بین. من جارێكی تر دەمەوێ سوپاسێكی گەرمی كاكە شێخ باز بكەم بۆ ئەو ئەركە و ئەم كارە جوانەی كە كردوویانە، دەستخۆشی لێ دەكەم. داوا لە وەزیری تەندروستیش دەكەم، ئەوانیش بتوانن بەردەوامی بدەن بەوەی ئەم نەخۆشخانە پێشكەوتووە بە زووترین كات بخەنە خزمەتی هاووڵاتیان“.

  • ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

    ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

    بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

    جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكەو بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات.

    ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و، درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو.

    پەیام و ئامانجەكانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن. ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتیانیەوە.

    بارەگای بارزانی
    ٦ی ئاداری ٢٠٢٣

  • ئەم کارەی یەکێتی خۆی لەخۆیدا کارێکی تیرۆرستی و تاوانکارییە

    ئەم کارەی یەکێتی خۆی لەخۆیدا کارێکی تیرۆرستی و تاوانکارییە

    لێرەش دەستتان كەشف بوو!

    دڵشاد جەلال کامل:

    شەونخونی هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان جێگای ڕێزو پێزانینە كە توانیان تاقمێكی تیرۆرستی لە هەولێر دەستگیربكەن پێش ئەوەی كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن كەسەربە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون و بەیعەتیان بەو ڕێخراوە دابوو

    ئەوەی جێگای ئەسەف و داخە یەكێتی وەک كاری هەمیشەی خۆی بۆ پەردەپۆشكردن كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف و بەلاڕێبردنی ڕاستیەكان و هەڵخەلەتاندنی ڕای گشتیی و درێژپێدانی دزی و كارە نابەجێیەكانی خۆی هەرچی میدیاو ڕاگەیاندنە خستووتە گەڕ بۆ بەرائەتی ئەو تاقمە تیرۆرستییە و بێ تاوانبوونیان و پاڵپشتیكردنیان بۆ بەرژەوەندی ئەو تاقمە ، ئەم كارە یەكێتی خۆی لەخۆیدا كارێكی تیرۆرستی و تاوانكارییە چونكە ئەم تاقمە بەیعەتیان بە داعش دابوو كە بچنە ڕێزەكانیان بەڵام پێش چوونیان كاری تیرۆرستی لە هەولێر ئەنجامبدەن

    یەكێتیش هەموو هەوڵێكیدا ئەستۆپاكی ئەم تاقمە تیرۆرستییە بە سیاسی بكات بەڵام خۆشبەختانە لە ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان هەموو شتێكی ئاشكراكردووە و شكستی بە پیلانی یەكێتی هێنا، یەكێتی دەست بۆ هەموو شتێک دەبات بۆ ئەوەی خەڵک مەشغوڵ بكات و خۆیش خەریكی دزی و كاری قیزەوەنەكانی بێت

    خوانەخواستە ئەگەر ئەم تاقمە تیرۆرستییە داعشە لە هەولێر كاری تەقینەوەی ئەنجامدابا یەكێتیش شەریكی كارەكەبوو وەک چۆن كاری تیرۆركردنی هاوكار جافیان ئەنجامدا

    لێرە بڕیاری دادگا بڕیاری موتڵەق و یەكلاكەرەوەی كەیسەكانەو تاوانباران لە ڕێی دادگاو یاساوە بەسزای عادیلانەی خۆی دەگەن و شێت و خائین و دانترییەكان ناتوانن بڕیار لەسەر كەیسەكان بدەن

  • جارێکی تر دژەتیرۆری کوردستان بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە هاش و هوش چییەکانی شەرمەزار و بێ دەنگ کرد

    جارێکی تر دژەتیرۆری کوردستان بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە هاش و هوش چییەکانی شەرمەزار و بێ دەنگ کرد

    جارێکی تر دژەتیرۆری کوردستان بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە هاش و هوش چییەکانی شەرمەزار و بێ دەنگ کرد

    هۆشمەند نەجمەدین:

    دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو گردبوونەوەی کەس و کاری چەند بەندکراوێک لەبەردەم دادگای هەولێر بۆ بەلاڕێدا بردن و چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا، و وایان نیشان دا کوڕەکانیان بێ تاوان دەستگیرکراون و لە ژێر ئەشکەنجەی تووندا دانپێدانانیان پێکراوە ، هەر زوو دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بە بەڵگەوە ئەندامێتی ئەو گەنجە دەستگیرکراوانەی لە ریزەکانی تیرۆریستانی د.ا.عش بڵاوکردەووە ،و جارێکی تر سیناریۆ و درۆکانی ئەولایەنەیان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا کرد کە بۆ کەیسی شەهیدکردنی “هاوکار جاف” ئامادەی هەڵبەستنی هەموو درۆ و سیناریۆیەکن و سڵ لەپشتگیری تیرۆریستانیش ناکەنەوە تەنیا بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم تاوانە قێزەونە

     

    بێگومان حیزبێک کردەوەی تیرۆریستی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات و پشتگیری تیرۆریستانی دا.عش یش بکات تەنیا بۆ لەبیرکردنی تاوانە قێزەونەکانیان لە لای خەڵکی کوردستان، ئەو حیزبە بەهەموو پێوەرێک ئەبێت وەکو گروپێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بکەرانی شەهید کردنی “هاوکار جاف “یش بدرێنە دادگا.

  • ئێستا بە هەموو پێوەرێک یەکێتی گرووپێکی تیرۆریستییە

    ئێستا بە هەموو پێوەرێک یەکێتی گرووپێکی تیرۆریستییە

    سۆران خاکی:

    یەکێتی بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و داڵدەدانی تیرۆریستان نەوەستا، کەوتە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستانی داعش لە پێناو تێکدانی ئارامی هەولێر .

    دەستی کوڕە جەربەزەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەگوشم لە بەرامبەر شەونخونیان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان، یەکێتی لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و داڵدەدانی تیرۆریستان سڵی نەکردەوە، کەوتۆتە پاڵپشتی بۆ تیرۆریستانی داعش و بیانوو پێدانیان، تەنها له پێناو ئەوەی ئارامی هەولێر بکرێتە ئامانج !

    ئێستا بە هەموو پێوەرێک یەکێتی گرووپێکی تیرۆریستییە، بەر مەبنای ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام داوە، تیرۆریستەکانیشی داڵدە داوە، ئەمڕۆش پاڵپشتی گرووپێکی تیرۆریستی دەکات بە هاندانی کەس و کاری یان و داتاشینی سیناریۆ بۆیان لە پێناو پەردەپۆشکردنی تاوانە قێزەونەکەیان کە نیازی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی بووە لە شاری هەولێر، بەڵام کوڕانی دژەتیرۆر ئەو خەونەشیان لە باربردن .

    ئامانجی یەکێتی لە پاڵپشتی کردنی ئەم گروپە تیرۆریستییەی داعش لە پێناو ئەوەبووە کە کەیسی هاوکار جاف پێ له بیرخەڵک بباتەوە، سەرەڕای ئەم هەموو کەتنەی لەم ماوەیە ئەنجام یان داوەو ئەو دۆخەی ئێستا تێی کەوتوون، بەڵام لەمەش دا تێی کەوتن .

    ڤیدیۆ، ئاشکراکردنی ئەم هەوڵە نەزۆکەی یەکێتی لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتی یەوە.

  • دەروازەی ڕاپەڕین کودەتا و خاک فرۆشتن و تیرۆری ناوخۆییان بیرنەچووە

    دەروازەی ڕاپەڕین کودەتا و خاک فرۆشتن و تیرۆری ناوخۆییان بیرنەچووە

    (یەکێتی نوێ) و کودەتاچیەکان وەک حکومڕانێکی خۆسەپێن لە ئێستادا هێندە بێزرا و نەخوازراون و هێندە ئاستی جەماوەریان دابەزیوە، ماوەی مانگێکە یەکێتی نوێ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یادی ڕاپەڕین لە دەڤەری ڕانیە بکاتەوە، بەڵام خەڵکی بەشەرەفی دەڤەرەکە هیچ ئامادەییان نیشان نەداوە

    یەکێتی نوێ، لە سیناریۆیەکی سواو دا، ئامادەکاری کردووە کە کارمەندانی هێزە ئەمنیەکانی وەک (ئاسایش، پێشمەرگە، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، پۆلیس و ….هتد) بە جل و بەرگی مەدەنیەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بە پاس ڕەوانەی ڕانیە بکات.

    ئەم نمایشە، بۆ ئەوەیە تا لەمیدیاکانی دەباشانەوە وای پیشان بدەن کە سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەری ڕاپەڕین بە گەرمی بەشداری یادە بەحیزبیکراوەکەیان کردووە

    هیچ گومان لەوەدا نیە کە خەڵکی شەرەفمەندی دەروازەی ڕاپەڕین لەو ڕۆژەدا، وەک هەمیشە هەڵوێست و قسەی خۆیان دەبێت

    دەروازی ڕاپەڕین کودەتا و خاک فرۆشتن و تیرۆری ناوخۆییان بیرنەچووە

    رەنج شێخ خالید

    نزیک لە لاھور جەنگی

  • سوپرایزێک بۆ مەسرور بارزانی کرا

    سوپرایزێک بۆ مەسرور بارزانی کرا

    ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر كارەكانی ئیڤێنتی تیدێكس نیشتمان دەستی پێكرد، ڕێكخه‌رانی ئیڤێنته‌كه‌، سوپرایزێكیان بۆ مه‌سرور بارزانی كرد و كێكی یادی له‌دایكبوونیان بۆ هێنایه‌ هۆڵی ئیڤێنته‌كه‌، مه‌سرور بارزانی له‌ وتارێكدا پێی راگه‌یاندن: دەستخۆشیتان لێ دەكەم وسوپاستان دەكه‌م، هه‌مووتان ته‌مه‌ندرێژ بن و به‌ ئاواته‌كانتان بگه‌ن.

    سوپاستان دەكه‌م، هه‌رچه‌ندە بیرتان هێنامه‌وە كه‌ ساڵێكی تریش هاتووەته‌ سه‌ر ته‌مه‌ن و گه‌ورەتر بووین، به‌ڵام په‌نا به‌خوا هه‌مووتان ته‌مه‌ندرێژ دەبن و زۆر سوپاستان دەكه‌م.

  • ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندرا

    ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندرا

    وەزارەتی په‌روەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣)ـی بڵاوكردەوە.

    راگەیاندنی وەزارەتی په‌روەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە:” قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣)له‌ رێگاى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
    http://www.azmwnakan.com

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: قوتابیان لەکاتی هەبوونی ناڕەزای لە دەرئەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە رێکەوتی ٦ی٣ی٢٠٢٣ تاکو ٩ی٣ی٢٠٢٣ لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە ، دڵنیایان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵینەوە.

  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

    ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢/٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کرد .

    سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال چارەسەر ببن .
    سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەتی ڕۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.
    چاکسازییە گشتگیرو هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و  پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پارسستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .