وەڵامێک بۆ چەواشەکاریەکەی مەڵبەندی هەولێری ینک
مەڵبەندە بێئاگاو قین لەدڵەکەی هەولێری ینک لەڕاگەیەنراوێکی چەواشەکارانەیاندا هەندێک دێڕی بوغزاویان ڕیزکردوە،کەوادیارە خزمەتە بەردەوامەکانی حکومەت و گەشانەوەی هەولێر و خۆشەویستی خەڵکی بۆ سەرۆکی حکومەت بەتەواوی سەغڵەتی کردوون، بەجۆرێک کە بەرچاویان ڕەش بووەو شێوازی ئاخاوتنیشیان بیرچۆتەوە هەربۆیەش جگە لەچەواشەکاری هیچیتریان لەهەگبەدا نەماوە.
چۆن ڕوتان دێت بڵێن خیانەتمان نەکردوە؟…!
لەکاتێکدا بەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی هەمو خەڵکی کوردستانەوە لە ١٦ ئۆکتۆبەر نیوەی خاکی هەرێمتان فرۆشت و ئەوکات شانازیشتان بەو خاکفرۆشیەتانەوە دەکرد،خیانەتێکی سەلمێنراو بە وەسیقەی ئیمزاکراوی دەیان ئەندامی سەرکردایەتیتان.
ئەو وەسیقەیەی کەلەتکە سەرۆکەکەتان دوای نۆشکردنی دووسێ تایگەری پڕ لەحەب، بەرزی کردەوە،کەچی دروشمی کوردستان یان نەمان دەڵێتەوەو کوردایەتیمان پێ دەفرۆشێت.
کارو پیشەی ئێوە ڕونە بۆ هەمو خەڵکی کوردستان کەجگە لەخیانەت و خاک فرۆشی و چەواشەکاری و ملکەچی هیچیتر نیە،بەڵام پێمانخۆشە هەندێکیتان بیربێنینەوە تا چاووڕوتان نەبێت جارێکیتر دەم بکەنەوە.
-مستەفا سەلیمی ڕادەست دەکەن و لەسێدارەی دەدەن.
– لەهەورامان و گەرمیان و سلێمانی بەچاوساغی ئێوە کادیرانی پەکەکە دەکرێنە ئامانج و ڕۆژانە دەکوژرێن.
– دەتانویست زوڵمی ڕۆژگار لەمەزڵوم عەبدی بکەن و میوانەکەتان بفرۆشن.
– لەهەموشیان قێزەونتر لەناوجەرگەی ئەو هەولێرەی کەئێستا دەتانهەوێ چەواشەکاری تێدابکەن،لەکردەوەیەکی تیرۆرستیدا (عەقید هاوکار) و خێزانەکەتان کردە ئامانج.
– هەرچی وەبەرهێنەری سلێمانیە لەترسی سەرانەوەرگرتنی ئێوە شاریان جێهێشتوەو سەری خۆیان هەڵگرتوە.
– بەهۆی گەندەڵیەکانتان و بردنی داهاتی سنورتان لەلایەن ئەوەی پێیدەڵێن ئیدارەی گشتی، هاووڵاتیانی ئازیزمان لەنۆرەی موچە لەبەردەم بانکە بەتاڵەکانتاندا دەمرن.
– گوێ لەلیدوانی سەرانی شیعە و ئاغاکانتان بگرن ئینجا حاشا لە مەیلی چەندبارەی جاشیەتیتان بۆ بەغدا بکەن،کەلەوەشیان ناشیرین و دەستبەتاڵ دەرچون.
– ئێمە لەسەرچاوەی ڕقتان بەرامبەر بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم تێدەگەین.
کاتێک جەنابی سەرۆک وەزیران پێتان دەڵێت شەرمە ناتوانن ئیدارەی شارەدێیەک بکەن بۆ بەڕقەوە پەلاماری دەدەن لەکاتێکدا ئاماری دزی و ڕاو و ڕوتی دەروازە سنوریەکانتان ڕاستیەکانمان پێدەڵین.
– سەرۆک وەزیران ڕوی ڕەشی تیرۆرستان لەشەهیدکردنی (عەقید هاوکار) دەخاتەڕوو.
– پێتان دەڵێت دەستی پیسی حیزب لەفرۆکەخانە و دامودەزگای حکومەت بکشێننەوە.
– لەسەر ناحەق مجامەلەتان ناکات و پێتان دەڵێت بوەستن و هێڵە سورەکان چیتر مەبەزێنن.
کەچی ئێوە هەر بەڕبەی تەقتەق دەیپێون و فێری حوکمڕانی نابن.
سەرۆکی حکومەت خەریکی دەوڵەتداری و بنیاتنانە ئێوەش لەسەر ڕێگا خەریکی حەپەو چەقە و نەڕەن.
پێشینان ڕاستیان فەرمووە “لەگەڵ ………. کەوتینە چاڵ”.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ٢ـــی پارتی دیموکراتی کوردستان
هاوپۆل: Uncategorized
-
وەڵامێک بۆ چەواشەکاریەکەی مەڵبەندی هەولێری ینک
-
شادی و ئاغاکەی هەمان شوێنیان دێشێ
کەسێکی وەک شادی نەوزاد، کە رێز لە خۆی و قسەکانی ناگرێت، کەسێک کە لە بن سێبەری کەسێکی ساختەچی و قاچاخچی وەک شاسوار هەڵتۆقیووبێت (وەک خۆی رایگەیاندووە)، ئاساییە لەوەڕەکەی بباتە بن سێبەری قاچاخچی و ساختەچیەکی گەورەتر لە شاسوار. بێگومان کەس و کەسایەتیەکی لەو شێوەیە شایەنی وەڵام دانەوە نیە، ئەو چەند وشەیەش تەنها بۆ ئەوەیە بەبیر خەڵک بێتەوە، شادی تەنها سەروچاو و لەش و لاری تەزویر نیە بەڵکو ناوەکەشی هەوە، (شادیە)ی کردووە بە (شادی). لەوەش خراپتر شادی وەک چۆن دەرەوەی هەموو ساختەچیایەتیە ناوەوەی وێرانترە. شادیە کە بۆ گەیشتن بە پەڕلەمان بووە نانخۆری شاسوار و دواتر بە بەڵێنی داپۆشینی فەزاحەتەکانی خۆی فرۆشتە بافل، ئاساییە بگرە نا مەنتقی و سەیر دەبێت، ئەگەر (پڕ) نەداتە حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان، چونکە خۆی و ئاغاکەی دەزانن کوێیان دێشێ و دەزگا ئەمنییەکان چ برینێیکیان لە دڵ دروست کردوون، بە رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی زیاتری ساختەچیایەتی و قاچاخچیایەتیان.
شادیە و ئەوانەش کە ناچاری دەکەن هێرش بکاتە سەر حکومەت، دەبێ بزانن کە حکومەت دەستبەرداری جێبەجێکردنی یاسا نابێت و نە موجامەلەی کەس دەکا و نە خاتری کەسیش دەگرێت، وەک چۆن ئەوانەی ناماقولیان بەرامبەر بەو پارێزەرە بەڕێزەی هەولێر کرد، دەستگیرکران و سزای خۆیان وەردەگرن، بە هەمان شێوەش بکوژانی هاوکار جاف پەلکێشی بەردەم دادگا دەکات و دەبێت سزای خۆیان وەربگرن.حسیبە سعید گەردی
١٦ـی نیسانی٢٠٢٣ -
ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر کەسێک و ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە دەستگیرکران
ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر کەسێک و ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە دەستگیرکران
دوابەدوای ئەوەی رۆژی شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە لایەن چەند کەسێکەوە هێرش کراوەتە سەری و لێیان داوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بارەوە کرد ئەمڕۆ یەکشەممە تیمەکانمان توانییان تۆمەتباری دووەم بەناوی (ك) دەستگیر بکەن و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.
هاووڵاتییانی بەڕێز و هاوشارییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لە لایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
١٦ی نیسانی ٢٠٢٣
-
ئەنفال یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان
مەسرور بارزانی : ئەنفال یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئەنفال
ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، رژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی راپێچ كرد و لە بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی كردن و بەشێكی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێكی دڕندانە بوو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکوو دژی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بوو، کە بە داخەوە لێكەوتە و دەرهاویشتە هەمەلایەنەکانی ئەم تاوانە هۆڤانەیە ، هەر ماون و برینەکان تا ئێستاش ساڕێژ نەبوون.
لەم یادە خەمگینەدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی رژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە و هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات.
لە یادی پڕخەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤/٤/٢٠٢٣ -
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و پەنابەرانی وڵاتانی دەوروبەر دەکات و سەرەڕای بارودۆخی سەخت و قەیرانی داراییش، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکیی میوانداریکردنی دەیان کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی لە ئەستۆ گرتووە و لەڕووی ئابوورییەوە تێچوونێكی زۆر كەوتووەتە سەر شانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
لای هەمووان ئاشكرایە ئەو سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەرە، لە ترسی زۆرداری و تیرۆر و بەهۆی جیاکاری و سیاسەتی تایفەگەری و نەبوونی ئاسایش و ئارامی ، ناوچەكانیان جێ هێشتووە و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشی زۆریان لە كەمپەكان نیشتەجێ بوونە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سینگفراوانییەوە ، هەوڵی یارمەتیدان و بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی داوە و ئەزموونێكی سەركەوتووی لە میوانداریی ئاوارەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە خستووەتە ڕوو. هەروەها هەمیشە لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانەی ئاوارە و پەنابەرانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بۆ ئەو مەبەستەش ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، باشترین نەخشەڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان و خەڵکی ناوچەکە. لەگەڵ ئەوەشدا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ سەرجەم كێشەكان لە ئارادایە و ئەو چاوەڕوانییە هەیە كێشەی ئاوارەكان و گەڕانەوەی سەربەرزانەیان بۆ ناوچەكانیان چارەسەر بكرێت.
جێگەی داخە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبری ئاماژەدان بە هۆكارە سەرەكییەكانی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێككەوتنی شنگال، كەوتووەتە موزایەدەكردن و بڵاوكردنەوەی قسەی نامەسئولانە و بێ بنەما لەبابەتی ئاوارەكان و بەكارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی. ئەم جۆرە دنیابینی و لێدوانانە شاردنەوەی خواستی ئاوارەكان و پەردەپۆشكردنی ڕاستیەكانە و، بە هیچ شێوەیەك خزمەتی دۆخی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان ناكات. ڕاشیدەگەیێنین هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بە پلەی یەكەم ، بوونی كۆمەڵێك هێزی نایاساییە لە دەڤەری شنگال و جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنامەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵە لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال. بەداخەوە هەتا ئێستا ، بەناوی ئاوەدانكردنەوە ، یارمەتیی ماددی پێشكەشی هێز و ملیشیا نایاساییەكان دەكرێت. ئەگەر وەزیری كۆچ و كۆچبەران و هاوئاوازەكانی هێندە ڕاستگۆن و پەرۆشی ژیانی ئاوارەكانن با بێن كار بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال بكەن، ئەو كات هەم ئاوەدانكردنەوە ئاسانتر دەبێ و هەمیش ئەو ئاوەدانكردنەوەیە لە خزمەتی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان دەبێت.وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١/٤/٢٠٢٣ -
کاتی فەسلێکی موحتەرەمی جانتا هەڵگر هاتووە
هەڵمەت حاجی دەنووسێت:
تاکە شت کە یەکێتی و پەکەکە بە یەکەوە گرێبدات لەگەل جانتا ھەڵگری بندیوار و براکەی ، بازرگانیکردنە بە ماددەی ھۆشبەر و قاچاخچیەتی بە چەک و قاچاخچیەتی بە مرۆڤ و ڕفاندن و سپیکردنەوەی پارەیە، ئەگینا شتێک بەیەکەوە گرێیان نادات جگە لەم شتانەی باسم کرد، ھەر ئەوەش بوو سلێمانی خستە بەر سزا و فڕۆکەخانەکەی داخرا، کە ئەگەری ھەیە فرۆکەخانەکەی بخرێتە لیستی رەشەوە،شارەکەیان لە گوندێکی وێرانە نزیک کردۆتەوە، کە بەھۆیەوە تنھا خەڵکی سلێمانی زیان دەکات، ئەمە سیاسەتی نەزان و شێتخانەیەکەی یەکێتیە کە وایکردووە سلێمانی بۆردومان بکرێ و بە ئامانج بگیرێت، جا لە ھەمووی خۆشتر بندیواری جانتاھەڵگر نازانم کوێی دێشی وێرای ئەوەی زیاتر لە پێنج مانگە دەوام ناکات و مووچەی حەرام وەردەگرێ و کە بە مەرزەکان تێر نابێ و پڕیش دەداتە حکومەت، کە کاتی فەسلێکی موحتەرەمی ھاتووە و وەک مۆزەفێک مامەڵەی لەگەل بکرێ و یاسا بۆ فەرمانبەران چییە بەسەر ئەمیشدا جێبەجێ بکرێ، تاکو فێربێت ئیجرائاتی یاسایی چییە، لە کاتێکدا ھەسەدە تەواوی ئەوانی بەدرۆ خستۆتەوە و دەڵێت بە ئامانج کردنی مەزلوم عەبدی لە سلێمانی دورە لە راستیەوە ، ھەرچەند تەکید نییە کە ئایا ئەمەش لەبەر خاتری یەکێتی ھەسەدە وا دەڵێت تا عەفوی تورکیای بەرکەوێ کە جارێ ھەر لەژێر سزادایە یان نا، بە سگرنگ یەکێتیان بەدرۆ خستەوە و خستیانە سەر ساجی عەلی ، تخوا یەکێک پێم بڵێت قاچاخچیەتی بە مادەی ھۆشبەر و چەک و رفاندن و تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە کەی بۆتە کوردایەتی، تا کوردایەتی بە خەڵک بفرۆشنەوە ، ئێوە کە حسابی تورێکی قوراویتان بۆ ناکرێ ڕۆژ تا ئێوارە تەنھا لەگەڵ خۆتان کۆدەبنەوە ، کوا بەرھەم و کردارتان جگە لە شێواندنی دۆخی سلێمانی، دەی ئەوە ھێرشیان کردە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی، ھێلی سوریان بەزاند، دەی بزانم تۆی بافڵ بە قیرە قیر چیان بۆ دەکەی و بە کوێیان دەگەینی؟
-
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین
ئاست کە خەڵکی شار و دانیشتوانەکەی باجی هەڵەو کەتنی چەند کەسێکی له یاسا لادەر دەدەن .ئەم دۆخەی بهسهر ئهو سنوورە و خهڵكه ئازیزەكهی هاتووە بهرههمی ئەم تاقمە خۆسهپێنهیهو بێ ڕەچاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان و ئاشتی كۆمهڵایهتی و پاراستنی ئهزموونهكهمان له دەستپێكی ئهم كابینهیەی حكومهتهوە ههوڵی لهباربردنی ههوڵهكانی چاكسازی دەدەن و ههوڵ دەدەن كارە نهشیاو و نایاساییهكانیان درێژە پێ بدەن به لهمپهر دروستكردن لهبهردەم ههوڵهكانی جهنابی سهرۆك وەزیران
لهگهڵ ههموو ئهو ههوڵه بێ وچانانەیان، بهڕێز سهرۆك وەزیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لەبابەتی تیرۆر و تۆقاندن و ڕاونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە ڕێگای نەشیاو لەسەر شانی تەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لەکۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان.
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو
هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ
ڕاگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کە بە سپۆنسەری
حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد
تاڵهبانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی
ناپابەند و بێ دیسپلینی حکومەتە.پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان -
بڕیاری ٦٨٨ رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆمان حکومڕانی گەلەکەمان بکەین
له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، سهرۆك وەزیران مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا، کە لە چیاکاندا گیریان خواردبوو.
ههروەها سهرۆك وەزیرانی ههرێمی كوردستان له تویتهكهیدا نووسیوویهتی: بڕیاری ٦٨٨ رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆمان حکومڕانی گەلەکەمان بکەین.
لە رۆژی ٥ـی نیسان / ئهپرێلی ١٩٩١، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی بە ژمارە (٦٨٨) بۆ پاراستنی کورد لە هێرش و هەڕەشەکانی رژێمی عێراق بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن، دەرکرد.
له دانیشتنی ژمارە (٢٩٨٢)ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵهتی، به زۆرینەی دەنگ بڕیاری (٦٨٨)ی دەرکرد و تەنیا سێ وڵات لەگەڵ بڕیارەکە نەبوون، ئەوانیش بریتی بوون لە (زیمبابۆی، کوبا و یهمهن)، دوو ئهندامیش کە (چین و هیند) بوون، له ئاست بڕیارەكه بێلایهنییان نواند.
ئەم بڕیارە بەتەنها بریتی نەبوو لە پاراستنی کورد لە هەڕەشەکانی سەدام لەعێراقدا، بەڵکو هێڵێکی جیاکەرەوەشی لەنێوان کوردستان و بەشەکانی دیكهی عێراق دروستکرد، کە بە هێڵی (٣٦) ناسراوە، بەوەش کورد تاڕادەیەک لەمەترسییەکانی سەدام رزگاری بوو، کۆتایی بەدەسەڵاتی حکومەتی عێراق لەناوچە کوردییەکان هات.
دەرکردنی ئەم بڕیارە ههرێمی كوردستانی بردە قۆناغێکی نوێوە، بەجۆرێک توانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک وەک هەرێمێکی سیاسی و ئیداری جیاواز لە دەسەڵاتی حکومڕانی سەدام پێکبێنێت و کەوتە ژێر چاودێری ئەمهریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.
-
سلێمانی ئەو شارەی بەدەرە لە ماف و ئازادییە ڕەھاکان
فرسەت سەید شوکر:
خاسیەت و سیمای جوانی خۆشگوزەرانی شار ئارامی و پاراستنی مافی ھاوڵاتییانە، کەچی ساڵانێکە شاری سلێمانی ژەھری تێدا دەڕێژرێ، ھاوڵاتی بێتاوان دەکوژرێت لێپێچینەوە نییە، تیرۆر و ترس و تۆقاندن و ڕفاندن و سەرانە ھەیە دادگا و سزا نییە، فشار دەخرێتە سەر بازرگان و وەبەرھێن و خەڵکانی کاسبکار لێپێچینەوە نییە، بەجۆرێک ئاستی بەڕێوەبردنی شارەکە ھێندە لە ئاستێکی خراپدایە، کە لەلای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بووەتە جێگەی پرسیار.
ھەرچەندر بەناو میدیاکار و ڕۆژنامەنووسی ئاراستەکراو دەیانەوێ دۆخی شارەکە بەلاڕێدا بن و بەڵام خواستی لە کەدار کردنی ھەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپەتاقمی شارەکە سەرناگرێت، چونکە خەڵکی کوردستان ھوشیار و بەئاگان، دەزانن لە کوێ یاسا ھەیە و لە کوێ پەرلەمانتار ھێزی چەکداری ھەیە و ھەڵدەکوتێتە سەر خەڵک ئەمە تەنھا لە سلێمانیدا ھەیە و بەس.
حیزبی دەسەڵاتدار بەرپرسە لە ھەموو ئەو قاچاخچێتی و دزی و تاڵانییەی لە سنوورەکە ھەیە، زوڵم و ستەمەکان لەو شارە، دۆخی ناسەقامگیرو چەقبەستووی وەھای دروستکردووە کە ژیانی خەڵک بە جۆرێک لەسەردەمی دەسەڵاتی یەکێتیدا خراپە بە مێژووی ئەزموونی حکومڕانی ھەرێم نەبینراوە.
-
راگەیاندراوێك لە لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
تكایە لەدەست مافیا دەسەڵاتدارەكانی شار ڕزگارمان بكەن
بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستان
وەك لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، بە توندی ئەو پەلامارە ناڕەوایەی پەرلەمانتارێكی كوردستان بە ناوی (هاوڕێ مەلا ستار) بە دەیان پاسەوانەوە بۆ سەر وەبەرهێنەرێكی بەڕێز و بە سومعەی شارەكەمان ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین.
ئەو كەیسە ماوەی دوو مانگە لای ئێمەیە و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین، بەڵام بەداخەوە ئەو پەرلەمانتارە جگە لەوەی هیچ مافێكی نەبوو، كەچی دەیویست لە ڕێگەی هەڕەشە و چاوسووركردنەوە و زەبر و زەنگەوە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار لە كۆی نرخی تەنیا یەك یەكەی نیشتەجێبوون نەدات كە ئەو بڕە بۆ وەبەرهێنەر بڕێكی كەم نییە.
پەرلەمانتار یەكێك لە ئەركەكانی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاسایە، كەواتە دەبێت خۆی زیاتر لە هەر كەسێكی دیكە، پابەندی یاسا و رێنماییەكان بێت، بەڵام بەداخەوە ئەو پەرلەمانتارە كە بە داخێكی گرانەوە لە یەكێتییەكەی مام جەلالە و هاوەڵزاوای جەنابی كاك بافڵ تاڵەبانیشە، نەك هەر پابەندی یاسا نییە، بەڵكوو ئەو هێز و دەسەڵات و پەیوەندییەی لەگەڵ كاك بافڵی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ هێرشكردن و هەڵكوتانە سەر خەڵكی بەكار دێنێت.
ئێمە لێرەوە هاوارێك بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین، تكایە لە دەست مافیا دەسەڵاتدارەكانی شاری سلێمانی ڕزگارمان بكەن، ئێمە لە دۆخێكداین، ئەگەر كار وابڕوات، ناچارین دەست لە وەبەرهێنانەكانمان هەڵدەگرین و پەنا بۆ شاری هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەبەین كە تێیدا دەتوانین بە شێوەیەكی سەلامەت، سەرمایەی خۆمان پەرە پێ بدەین و وەبەرهێنان بكەین..دووبارە داوا لە هەموو لایەك دەكەین، ڕێز لە یاسا بگرن و كۆتایی بەم مافیاگەرییە بێنن كە دەرهەق بە وەبەرهێنەران دەكرێت لە سلێمانی.
لقی سلێمانی
یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
٢ی نیسانی ٢٠٢٣