فرسەت سەید شکور:
کورد دوژمنی بۆ چیە، پێویست ناکات پەیماننامەی لۆزان نوێ بکرێتەوە، کورد خۆی دانی نا بەچوار پارچە بوونی و خۆی کرد بە چوار پارچە.
تێکدانی یەکڕیزی نیشتمانی، لۆزانێکی دیکەیە
لە کاتێکدا دەبوو، لە دوای تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزانی شووم بۆ نەتەوەی کورد، کوردستانیان لەسەرانسەری دونیا یەکدەست و یەکهەڵوێست بوونایە، پێکەوە دژی زوڵم و دابەشکاری نارەوای زلهێزان هەڵوێستیان هەبووبایە، کەچی وەکو پیشەی هەمیشەییان پە٭کە٭کە و کۆمەڵێک لایەنی هەلپەرستی تەسلیم بوو بە ئیرادەی نەیارانی گەلی کورد، بە چوار ئاڵای جیاوازەوە ئەم یادەیان کردەوە، کە ئەمە مایەی شەرمەرزاری و نووشستی عەقڵانییە.
لە ڕاستیدا هەر یادکردنەوەیەکی لەو شێوەیە ڕاستەوخۆ خزمەتکردنە بە داگیرکەرانی گەلی کورد، چونکە ئەمە ویست و خواستی ئەوان دەهێنێتە دی کە دابەشبوون و لێک هەڵوەشانی نەتەوەت کوردە، بەڵام وا دیارە ئەو لایانەی کە بەم کارە هەڵدەستن، ئاراستەکراون و ڕێنمایی دەکرێن، کە یەکگرتوویی کورد لە قاڵب دەبن و لە حەقدی خۆیاندا بیان توێننەوە.
جێگەی خۆیەتی کوردستانیانی رەسەنی نەتەوەی کورد، ئەم جۆرە لە گرووپ و تاقمی هەڵپەرست بناسنەوە و لە هیچ شوێنێکدا ڕێگەیان نەدەن بەناوی گەلی کوردستانەوە قسە بکەن، پێویستە هەر کوردێک لە تەواوی دونیا بگەڕێتەوە بۆ دیدگای ڕەسەنی خەباتکارانەی نەتەوەیی سەرۆک بارزانی کە (یان کوردستان یان نەمان)ـە.