هاوپۆل: Uncategorized

  • ئەوانە رایگشتییان چه‌واشه‌ ده‌كرد  ئێستا وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌ریان خستووه‌ته‌ ژێر لم و ده‌نگیان له‌ خۆیان بڕیوه

    ئەوانە رایگشتییان چه‌واشه‌ ده‌كرد ئێستا وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌ریان خستووه‌ته‌ ژێر لم و ده‌نگیان له‌ خۆیان بڕیوه

    دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی:ئەوانە رایگشتییان چه‌واشه‌ ده‌كرد و ده‌یانوت خه‌تای هه‌رێمه‌ نه‌وت راده‌ست ناكات، ئێستا وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌ریان خستووه‌ته‌ ژێر لم و ده‌نگیان له‌ خۆیان بڕیوه

    ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گروپێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیخواز و هه‌لپه‌رستی به‌ناو نوێنه‌ر و په‌رله‌مانتار دروست بوون، له‌ هه‌ر كوێ ده‌میان پێی ده‌گات و ده‌ستیان ده‌گاتێ دژی كیانی ده‌ستوری و یاسایی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ ده‌كه‌ن و پیلان ده‌گێڕن.

    ئه‌و تاقمه‌ نمه‌ك حه‌رامانه‌، هیچ كه‌ناڵێكی سه‌ر به‌ حه‌شد و جه‌یش و به‌ناو مقاوه‌مه‌ نه‌ماوه‌ لێیه‌وه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان قسه‌ نه‌كه‌ن و زانیاری چه‌واشه‌كراو و ناڕاست نه‌ده‌نه‌ رایگشتی عه‌ره‌بی و شیعی دژی هه‌رێمی كوردستان.

    ئه‌و تاقمه‌ له‌ كوردستانیش هه‌ر مینبه‌رێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وتبێ لێیه‌وه‌ قسه‌یان كردووه‌ و خه‌ڵكیان دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و حكومه‌تی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان هانداوه‌.

    له‌ سۆشیالمیدیاش به‌رده‌وام ئه‌و قه‌وانه‌یان لێده‌دا، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ولێر نه‌وت راده‌ست بكات بودجه‌ و موچه‌ دێت و دنیا ده‌بێته‌ شامی شه‌ریف.

    ئه‌وان هه‌موو ئه‌و سته‌مه‌یان نه‌ده‌بینی كه‌ به‌غدا له‌ كوردستانی ده‌كرد و بۆ هه‌موو شتێك قیبله‌یان به‌غدا بوو، ده‌یانوت خه‌تای هه‌رێمه‌.

    حكومه‌تی هه‌رێم نیازپاكی خۆی پیشاندا، له‌ ده‌ستپێكی كابینه‌وه‌ رایگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات و ته‌نیا گفتوگۆ ده‌كاته‌ بنه‌ما و ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.

    له‌ ده‌ستپێكی كابینه‌وه‌ تا ئێستا ده‌یان و سه‌دان جار شاندی سیاسی، وه‌زاری، ته‌كنیكی، چوونه‌ به‌غدا و له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌یان به‌ڵێنیان به‌ هه‌رێم دا، كه‌چی موچه‌ كه‌ ساده‌ترین مافی خه‌ڵكه‌ ناینێرن.

    له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ كرێگیراوه‌ ناوخۆییه‌كان، كه‌ رایگشتییان چه‌واشه‌ ده‌كرد و ده‌یانوت خه‌تای هه‌رێمه‌ نه‌وت راده‌ست ناكات، ئێستا وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌ریان خستووه‌ته‌ ژێر لم و ده‌نگیان له‌ خۆیان بڕیوه‌.

    ئه‌رێ خێره‌ ئێوه‌ خۆتان ناكه‌نه‌ خاوه‌نی بانگه‌شه‌ و قسه‌ چه‌واشه‌كاره‌كانتان، فه‌رموون چیتر ماوه‌ هه‌رێم بیكات بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ و شایسته‌ی دارایی خه‌ڵك بنێردرێت، خێره‌ ئێوه‌ بێده‌نگن..

    بۆچی خه‌ڵكتان چه‌واشه‌ كرد و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانتان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بینی ئێستا بۆتان ده‌ركه‌وت كێ مافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كات و كێ ده‌یه‌وێت كێشه‌ چاره‌سه‌ر بێت..

    ئه‌ی ئێوه‌ نه‌بوون هانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانتان ده‌دا لافیته‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و له‌ به‌غدا بپاڕێنه‌وه‌ بۆ موچه‌، ئه‌ی ئێستا چی، فه‌رموون موچه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، فه‌رموون داوا بكه‌ن به‌غدا ده‌ست له‌ قوڕگی خه‌ڵكی كوردستان نه‌نێت و موچه‌ بنێرێت.. مه‌گه‌ر به‌ یاسای بودجه‌ و به‌ ده‌ستور و به‌ یاسا فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان مافیان نیه‌، بۆچی به‌رگریان لێ ناكه‌ن..

  • ئەو خەڵەفاوانەی كورد كە دەهۆڵی تەسلیم كردنی داهاتیان لێدەدا ئێستا وەك ڕێوی بەزیو بێدەنگن

    ئەو خەڵەفاوانەی كورد كە دەهۆڵی تەسلیم كردنی داهاتیان لێدەدا ئێستا وەك ڕێوی بەزیو بێدەنگن

    ئەردەلان هەڵەبجەیی:ئەو خەڵەفاوانەی كورد كە دەهۆڵی تەسلیم كردنی داهاتیان لێدەدا و چوار دەوریشیان هەلهەلەیان بۆ دەكێشان ئێستا وەك ڕێوی بەزیو بێدەنگن

    كاتێك چینێك مافەكانی زەوت دەكرێت ئەركە دەنگی بەرز بێ و بیگەیەنێتە ئەو كاراكتەرەی كە مافەكانی زەوت كردووە

    ماوەی چەندین ساڵە بەشە بودجەو موچەی كوردستان لە لایەن حكومەتی عێراق دەبڕدرێت و كەچی لە بری حكومەتی عێراق موچەدارانی كوردستان داوای مافی خۆیان لە حكومەتی هەرێم دەكەن لە كاتێكدا هەموو باش دەزانین ئەوەی حەقی هەموانی لایە كێیە

    كێشەكە لێرە ئەوەیە فشارەكان لەسەر هەرێم هیچی لێ سەوز نابێت چونكە حكومەتی هەرێم وەزعی وەك دۆخی موچەدارانیەتی
    ئەو سیاسی و پارلەمانتارە خەڵەفاوانەی كورد كە دەهۆڵی تەسلیم كردنی داهاتیان لێدەدا و ئەوانەی چوار دەوریشیان كە هەلهەلەیان بۆ دەكێشان ئێستا وەك ڕێوی بەزیو بێدەنگن

    دواجار خوا ئاگادارە ئەو چەند مانگەی فشارەكان ڕوی لە بەغداد با ئێستا بەغداد دوو موچەی دەنارد بەڵام گەر هەروەك ئێستا خۆپیشاندان بكرێت خوا عەلیمە جگە خۆماندوو كردن هیچ بەرهەمی نابێت

  • ئەوانەی هاواریان بوو “بەغا بەغا”، بۆ ئێستا داوای مووچەکە لە بەغاکەیان ناکەن؟

    ئەوانەی هاواریان بوو “بەغا بەغا”، بۆ ئێستا داوای مووچەکە لە بەغاکەیان ناکەن؟

    سۆران خاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: ئەوانەی ڕاکە ڕاکی بەغدایان بوو بۆ مووچەی ڕاستەوخۆ و شەو و ڕۆژ خەریکی موژدانە بەخشینەوە بوون بە مووچەخۆران، ئێستا لە کوێن؟ دەبێ مووچە ڕاستەوخۆکەیان بە کوێ گەیشتبێ؟

    ئەوانەی شەو و ڕۆژ لە شاشەی تیڤیەکان و لایڤی فیسبوکەکانیان دەیانقیڕاند دەیانگوت بەس نەوتەکە ڕادەست کەن ئیدی هەموو شتێک باش دەبێت و بەغدا دەبێتە بەهەشتی سەر زەمین بۆمان، ئێستا لە کوێن ؟

    ئێستا بەناو مامۆستایانی ناڕازی و بایکۆتکاران پێویستە ڕووی دەمیان بکەنە ئەوانەو پێیان بڵێن کوا مووچەی ڕاستەوخۆی بەغداو ئەم هەموو بەڵێن و موژدانە چی بەسەرهات و گەیشت بە کوێ؟

    لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە نەوت ڕادەستکراوە، مووچەکەشتان زیاتر لە 8 مانگە لە دەستی بەغدایە فەرموون کێ دەستی گرتوون بچن بیهێنن؟ بەغداکەتان بۆچی نایدات ؟

    ئەوانەی هاواریان بوو “بەغا بەغا”، بۆ ئێستا داوای مووچەکە لە بەغاکەیان ناکەن،ئێستا بوودجەی هەرێم لە کوێ دێت؟

  • ئەسرین عاسی شوانی: بڕۆن دەرگای ئەوانە بگرن کە داوای رادەستکردنی نەوتیان دەکرد و پێیان وابوو مووچە دێت

    ئەسرین عاسی شوانی: بڕۆن دەرگای ئەوانە بگرن کە داوای رادەستکردنی نەوتیان دەکرد و پێیان وابوو مووچە دێت

    ئەسرین عاسی شوانی: بڕۆن دەرگای ئەوانە بگرن کە داوای رادەستکردنی نەوتیان دەکرد و پێیان وابوو مووچە دێت

    جێگای خۆیەتی مامۆستای ناڕازی لە جیاتی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن،ڕووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە بەغدایان پێ فریادڕەس بوو.
    بچن دەرگای ئەوانە بگرن کە داوای ڕادەست کردنی نەوتیان دەکرد،پێیان وابوو بەو شێوەیە بەغدا مووچە بارانی مامۆستا و فەرمانبەران دەکات.

    حەقە مامۆستا ڕاستی ئەوە بزانێ ئەوانەی وەک قاز دەیانقیڕاند و هەرێمیان وەک دوژمن دەچواند،بەغدایان پێ دۆست بوو،بچن بەرۆکیان پێ بگرن و داوای مووچەیان لێ بکەن،ئەی هەر ئەوان نەبوون قیڕەیان بەری ئاسمانی گرتبوو بەو دەنگە نامۆیەیانەوە هەر بەغا بەغایان بوو،سەری زمان و بنی زمانیان حکومەتی ناوەند بوو،هەقە بپرسن ئێستا ئەو فس فس پاڵەوانانە لەکوێن کە بەغدایان پێ فریادڕەس بوو و دژایەتی حکومەتی هەرێمیش پیشەیان.

  • سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا دەکات

    ڕۆژی یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کرد.
    لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

    هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.

  • سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ بازمیدیا: ئێران بە ئەمریکا و ئیسرائیل ناوێرێت، بەڵام بە منداڵی کورد دەوێرن و لێیان دەدەن و شەهیدیان دەکەن

    سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ بازمیدیا: ئێران بە ئەمریکا و ئیسرائیل ناوێرێت، بەڵام بە منداڵی کورد دەوێرن و لێیان دەدەن و شەهیدیان دەکەن

    سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ بازمیدیا:
    ئێران بە ئەمریکا و ئیسرائیل ناوێرێت، بەڵام بە منداڵی کورد دەوێرن و لێیان دەدەن و شەهیدیان دەکەن

    بە ئامانج گرتنی هەولێر پاڵنەرێکی سیاسییە وەک لە هەر شتێکی دیکە، دوور نییە بیانەوێ گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێز لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بکەن، بە جۆرێک وەزنی پارتی کەم بکەنەوە، چونکە بەراورد بە رکابەرە ناوخۆییەکان لەگەڵ ئەوانەشی عێراقین، ناوچەکانی سنووری دەسەڵاتی پارتی لە روانگەی ئاسایش و بەرەوپێشچوونەوە جیاوازی زۆری هەیە، پێدەچێت دۆستەکانی ئێران بێ هیوابووبن بتوانێت رکابەرێکی سەرکەوتووی پارتی بێت، ناچاربوون خۆیان راستەوخۆ تەداخول بکەن، بۆ راگرتنی ئەو باڵانسە.

    دەکرێ هۆکارێکی دیکە ئەوە بێت شەڕی غەزە زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە و ئەوانەی وەلائین و لە ئێرانەوە نزیکن ئێران، باوەڕیان بەوە هەبوو کە ئێران بەرەی داکۆکیکردنە لە فەلەستین و خەڵکەکەی، ئێستا پرسیاریان بۆ دروست بووە، خەڵکی غەزە زۆرینەی کوژران و ئاوارەبوەن، ئەی ئێران ئەو هەموو چەکە ئەتۆمی و ساروخانەی بۆ کەی هەڵیگرتووە؟، ئێران بۆ شاردنەوەی نەوێران بە تەداخولکردنی لەشەڕکردن دژی ئیسرائیل دێ لە یەک دوو ماڵی مەزڵوم و بێتاوان دەدەن و مناڵی نۆ مانگ دەکەن بە ئامانج، بەیانێک دەردەکەن و دەڵێن ئێمە لەسەرچاوەکانی ئیسرائیلمان دا، ئەمە بۆ پەردە پۆشکردنی خۆدزینەوەیەتی لە شەڕەکەدا، ئەمە دوو پاڵنەری بنەڕەتین بۆ هێرشەکەی هێران بۆ سەر هەولێر.

    تەقینەوەکەی ئێرانیش هۆکارێکی دیکەیە کە خەڵک گومانیان بۆ دروست بوو، ترسێک لە ئێران و لایەنگرانی حکومەتەکەیان دروست بوو، کە ئاسایشی ئێران خەریکە مەترسی تێ دەکەوێ، بۆیە ئەم هێرشەیان کردە سەر هەولێر بۆ ئەوەی ئەو رووداوە پەردە پۆش بکەن و بیری خەڵکەکەی خۆیان ببەنەوە.

    ئێران ناتوانێ لە پێگەکانی ئەمریکا لەنێو بەغداش بدا کە زۆر لێی نزیکترە، ئێران رقێکی بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەیە، وەک بەشێک لە هێزە عێراقی و کوردستانییەکان نەبووین بە میلیشیایەک بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجە تایبەتییەکانی ئێران، هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە دۆستێک و کینانێکی ئاشتیخوازبێی لە ناوچەکە، لەگەڵ بنەمای دراوسێیەتی باش و پاراستنی بەرژەوەندییەکان بیت لەگەڵ وڵاتان، بەڵام خەڵکانێک وا دیارە تموحی دیکەیان لە پارتی هەبووە، چونکە پارتی نەبووە بە یاریزانێکی معادەلەی سیاسی ئەوان، بۆیە رق و کینەیەکیان دروستکتردووە، ئەمە رق رشتنە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی هەرێمی کوردستان هەیبووە، بێگومان بە ئەمریکا و ئیسرائیل ناوێرن، بەڵام بە منداڵ دەوێرن و لێئ دەدەن و شەهیدیان دەکەن.

    ئەم بۆردوومانانەش بۆ نەبوونی سیادە و کەموکوڕییەکانی پاراستنی خاک و گەل و میللەتی عێراق لەلایە حکومەتی عێراقەوە دەگەڕێتەوە، ئەو منداڵەی شەهید بوو کوردە و، هاووڵاتییەکی عێراقی بەم شێوازە شەهید کراوە.

  • سوپای پاكستان بۆ ئێران: ئەوەی پەنجەمان بۆ درێژ كات پەنجەکەی بە بڕاوی بۆ دەنێرینەوە

    سوپای پاكستان بۆ ئێران: ئەوەی پەنجەمان بۆ درێژ كات پەنجەکەی بە بڕاوی بۆ دەنێرینەوە

    سوپای پاكستان بۆ ئێران:

    ئەوەی پەنجەمان بۆ درێژ كات پەنجەکەی بە بڕاوی بۆ دەنێرینەوە

    سوپای پاكستان راگەیاندراوێكی پڕ لە هەڕەشە ئاراستەی ئێران دەكات و رایدەگەیەنێت كە هەر وڵات و لایەنێك دەستدرێژییان بكاتە سەر، بە سەرشۆڕی دەگەڕێتەوە و ئەوەی پەنجەیان بۆ درێژ بكات پەنجەی دەبڕن.

    سوپای پاكستان لە ڕاگەیاندراوێكدا كە پاش هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی 1ی 2024 بۆ سەر چەند شوێنێكی ئێران بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئێران هێرشی كردە سەر خاكی پاكستان بە مووشەكی بالیستی و بەو بیانووەی سوپای عەدلی بەلووشی كردووەتە ئامانج. پاكستان بەردەوام بوختانەكانی ئێران و ئەوانەی لەپشت ئێرانیش وەستاون، ڕەت كردووەتەوە. چونكە ئەوەی ئێران كردوویەتی پێشێلكردنی سەروەریی پاكستان و پێشێلكردنی هەموو بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە.“

    سوپای پاكستان ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كە وەڵامدانەوەكەیان بەقەد كارەكەی ئێران بوو كە دەبوایە هاوشێوەی ئەوان وەڵام بدەنەوە، هەروەك دەڵێت: ”ئێمە پارووێكی چەور نین، دەوڵەتێكیش نین كە سوپایەكی نەبێت بەرگریی لێ بكات و هەر بابایەك هات دەستدرێژیی بكاتە سەر بە ئاسانی و بەبێ وەڵامدانەوە.“

    جەختیش لەوە كراوەتەوە: ”سوپای پاكستان چوونە نێو خاكی ئێران و ژمارەیەك پێگەی سەر بە گرووپە جوداخوازە تیرۆریستییەكانیان وێران كرد كە ئێران وەكوو بارەگا بەكار دەهێنن و بە مووشەك و درۆن لێمان دان. لێرەوە هۆشداری بە هەر یەكێك دەدەین كە ئەوەی پەنجەمان بۆ درێژ دەكات، پەنجەكەی بە بڕاوی بۆ دەنێرینەوە. ئەوەیشی بیر لەوەش بكاتەوە دەستدرێژیمان بكاتە سەر، بە سەرشۆڕی دەگەڕێتەوە.“

    سوپای پاكستان ئاماژەشی بەوە داوە: ”پاكستان سوپایەكی هەیە كە قەڵغانەكەیەتی، سوپایەكە سەرشۆڕی و سووكایەتی قەبووڵ ناكات. سەركردەیەكیشی هەیە لە كەس ناترسێ، سەركردەیەك كە سوێندی خواردووە پارێزگاری لە پاكستان بكات، خۆی و گیانی خۆی بۆ پاكستان و گەلەكەی تەرخان كردووە. بۆ هەر كەسێك كە بیر لەوە دەكاتەوە دەست بۆ ئاسایشی پاكستان بێنێت، هۆشداری نادەین، بەڵكوو پەنجەمان لەسەر پەلەپیتكەیە و بانگەوازیشمان ئەڵاهو ئەكبەرە، (وسيعلم اللذين ظلموا أي منقلب ينقلبون) ئەڵاهو ئەكبەر، بژی پاكستان.“

  • نامەیەک بۆ سەید عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

    نامەیەک بۆ سەید عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

    نامەیەک بۆ سەید عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

    من ژینا پێشڕەوم، منداڵێکی ساوای کورد بووم، تەنیا یازدە مانگ بوو چاوم بە دونیا هەڵێنابوو، بە دەستی پیاوەکانت و بەهۆی موشەکە منداڵکوژەکانی ئێوە لە شەوێکی دیکەی ستەم، ژیانتان لێ سەندم..

    تۆ کە خۆت بە مورشیدی ئینقلابی ئیسلامی و پێشەوا لەم سەدەیە لە بەرنامەی خواو قورئان دەزانی…منتان کردە یەکێک لەو سەدانهەزار قوربانیەی دەستی ئەو سیستەمە زۆرداریەی کە داتناوە و، بەناحەقی خەڵکی زۆرتان لە رۆژھەڵاتی ناوین و جیھانی ئیسلامی کردووەتە قوربانی…

    من کە ئێستا لە ژیانی دونیاییدا نەماوم لە وەڵامی جەور و ئەو بێویژدانییەی دەرهەق من کردتان، یەک راسپاردەم ھەیە پێشکەشتی دەکەم، ھێندە باوەڕ بەم جەنەڕاڵ و پاسدار و دەوروبەرانەت مەکە، کە زانیاریی و ڕاوێژی هەڵە و پڕ لە بوغز و کینت پێدەدەن و لەخشتەت دەبەن. ئاخر منێکی پەپوولەی بەهەشت، منێکی یازدە مانگ چ هەڕەشەیەکم بۆ سەر ئەمنی قەومی ئێوە هەبووە کەوا خەڵتانی خوێنتان کردم؟ ئەوان تۆیان واتێگەیاندبوو کە ئەفسەری موسادم و بە موشەکی ورد و نوقتەزەنتان! دەبێ لێم بدرێ.

    دوای کوشتنم هەر بەوەش نەوەستاون جەنەڕالەکانتان هاتوون، سینگ دەردەپەڕێنن و بە شانازییەو دەڵێن ئەفسەری موسادمان کوشتووە. ئاخر من چ زیانێکم بۆ ئێوە هەبووە ئاوا بێویژدانانە کۆتایتان بە ژیانی من لەو دونیایە هێنا؟ کام عەقڵی سەلیم قبووڵ دەکا مناڵێکی یازدە مانگ ئەفسەری هەواڵگریی ئیسراییلی بێت؟ بەڵام باش بزانە ڕاستە ژیانتان لێ سەندم، ئێستا من لە بەهشتم و دەروونم پڕە لە ڕووناکیی ئیلاهیی و لە خۆشیەکی ئەبەدی دام…
    دەزانی لێرە لە بەھەشت، سەدان و ھەزاران خەڵکی تری لێن کە بوونەتە قوربانی دەستی ئەم سیستەمە سیاسیە ستەمکارەی ئێوە، ھەموویان نەفرەتتان لێ دەکەن. نەمبینی یەکێکیان بە باشی باستان بکات. ھەموویان وەک من بێتاوان بوون، بە زوڵم ژیانیان لە لایەن نیزامی ئێوە لێسەندراوە و هەموویان دەڵێن ئەوانە پەیامی ئیسلام و قورئان و بەرنامەی خوایان شێواندووە. لەوێ زۆر کەسم دیت کە ئەندامی نەتەوەی خۆشتان بوو ، کەسم نەدیت لە ئێوە ڕازیی بێت.

    ئێوە بەردەوام باسی دوژمن و ئیستکباری جیهانی دەکەن. زۆر باسی ئەوەدەکەن کە ئیسرائیل دوژمنی سەرەکیتانە، بەم منداڵییەی خۆم پرسیارێکم هەیە. ئێوە مادام موشەکی نوقتەزەنتان ھەیە دەگاتە خاکی ئیسرائیل و بە باشی دەتوانن سەهیۆنەکان بکەنە ئامانج، بۆ بوێری ئەوەناکەن ئەم کارە بکەن؟ لانیکەم بۆ ئەوەی خەڵکی خۆتان بڕواتان پێ بکەن یەک دوو موشەک لە ئیسرائیل بگرن. بەڵام دیارە جورئەت ناکەن و تەنیا لە کوشتنی خەڵکی سڤیل و منداڵی بێ گوناح وبێ پەنای وەک من زۆر ئازا و دلێرن و موشەکیان تێدەگرن.
    باشە،! ماوەی چل ساڵە سەدان ملیار دۆلارتان لە موشەک و جبەخانە سەرف کردووە بۆ ئەوەی منداڵ بکوژن؟
    دەزانم هیچتان نیە بڵێن و دڵت بە درۆی جەنەڕاڵەکانت خۆشە،من دەڕۆم، چاوەڕێی میوانم وا لە پاکستانەوە دێن، وەک دیارە جەنەڕاڵە شوجاعەکانتان دوو منداڵی تریان لە پاکستان بە موشەکە منداڵکوژەکانیان شەهید کردووە، دەمەوێ دوایین قسەت پێ بڵێم و دەڕۆم.
    مێژوو پڕە لە نموونەی وەک ئێوە کە لە لاپەڕەی ڕۆژگاردا مەحو بوونە. خۆری ستەم ھەر چەند بەھێز بێ، رۆژێ لەبەرامبەر دادگای بێتاواناندا دەکەوێ…
    ئێوە موشەکتان هەیە و ئێمەش خودا. ئێوە شانازی بە موشەک و ستەمەکانتان بکەن، ئێمەش پشت بە خوای گەورە دەبەستین.

    ژینا پێشڕەو

  • ناوەرۆکی بڕیاری ژماره‌ (8989)ی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر

    ناوەرۆکی بڕیاری ژماره‌ (8989)ی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر

    ناوەرۆکی بڕیاری ژماره‌ (8989)ی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر:

    1. به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی مووشه‌كبارانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بێتاوان و وێرانكردنی ژماره‌یه‌ك شوێنی هه‌ولێر. ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌، دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و ئاسایشی گه‌لی عێراق و پێشێلكردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و په‌یماننامه‌ و نه‌ریته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
    2. ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری ره‌تی هه‌ر هۆكار و پاساوێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێران ده‌یانهێنێته‌وه‌ و كۆمكار سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌ راستی نازانێت و ماف به‌ هیچ وڵاتێك نادرێت پێشێلی سه‌روەریی وڵاتێكی دیكه‌ بكات و ژیانی هاووڵاتییانی بخاته‌ مه‌ترسی كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.
    3. ئێران ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و پێشهاتێكی مه‌ترسیداریشه‌ كه‌ به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاڵۆز ده‌كات.
    4. ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری دووپات له‌سه‌ر یه‌كێتی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه‌ دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌، ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كی ده‌ره‌كی. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر مافی عێراق ده‌كاته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی‌ هه‌موو میكانیزمێكی یاسایی و دیپلۆماسی بگرێته‌به‌ر كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی، په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و په‌یماننامه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن.
    5. داوا له‌ ئه‌ندامی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق پشتگیریی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ بكات به‌و پێیه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و پێشێلكردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و نه‌ریته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.
    6. ئه‌نجومه‌نه‌كانی باڵیۆزانی عه‌ره‌ب له‌ نیویۆرك، جنێف، ڤیه‌نا، برۆكسل، واشنتن، له‌نده‌ن، پاریس، په‌كین و مۆسكۆ رابسپێردرێن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ و رێكخراوه‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان.
    7. داوا له‌ سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت چاودێریی ئه‌و بابه‌ته‌ بكات و له‌و باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایه‌ی حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌.

  • سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

    ڕۆژی چوارشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕومەنسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

    لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق باسی لەوە کرد کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی و پشتیوانی خۆی و وڵاتەکەیەتی بۆ گەلی کوردستان بەهۆی بۆردمانە بێ پاساوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، و ئەم کردەوەی بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق لەقەڵەمدان و ڕایگەیاند ئەم پەلامارانە هیچ بیانویەک هەڵناگرن و ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە ئەوانەی بوونەتە قوربانی خەڵکی سڤیلن و ئەو شوێنەی موشەکباران کراوە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی بووە.

    سەرۆک بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریکای کرد بۆ گەیاندنی هاوسۆزی و هاوخەمی گەل و حکومەتی ئەمەریکا، و رایگەیاند کە ئێمە هەمیشە خوازیاری هەبوونی پەیوەندی پتەو و دۆستانەی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقین لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی یەکتر و ڕێکەوتنی هاوبەش. هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پەلامارەکانی سوپای پاسداران بێ بنەمابوون و زوڵمێکی گەورە بوو لە هەموو گەلی کوردستان کرا و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام ئەم جۆرە پەلامارانە ئیڕادەی گەلی کوردستان ناشکێنن بەڵکو بەهێزتر و پتەوتری دەکەن. سەرۆک بارزانی هێمای بەوەشدا کە هەرگیز لەگەڵ ئاژاوە و توندوتیژی و ناسەقامگیری نین و خوازیاری پەیوەندی دۆستانە و بەهێزن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەڵام ناچینە ژێرباری سەپاندنی بڕیاری تاکلایەنانە و خۆسەپاندن، لەو پێناوەشدا دەستبەرداری بەها پیرۆزەکانی گەلەکەمان و دۆزە ڕەواکەی نابین لە ژێر هیچ پەلامار و فشارێکدا.

    هەنگاوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هاتنی لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکان بۆ لێکوڵینەوە لە پەلاماری سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوون، سەرۆک بارزانی ستایشی ڕۆڵی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد ،کە هەوڵی جددی داوە بۆ بەدواداچوون و گەیشتن بە ڕاستییەکان و ئەرکە دەستوورییەکانی سەرشانی جێبەجێکردووە بەرامبەر ئەو زوڵمەی لە خەڵکی کوردستان کرا.

    لە کۆتایی دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕکران.