هاوپۆل: Uncategorized

  • خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دروشمی پاڵپشتیان بۆ دادگای فیدراڵی بەرزکردووەتەوە، لە کاتێکدا بڕیارەکە دژی دەستوورە و دژی هەرێمی کوردستانە

    خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دروشمی پاڵپشتیان بۆ دادگای فیدراڵی بەرزکردووەتەوە، لە کاتێکدا بڕیارەکە دژی دەستوورە و دژی هەرێمی کوردستانە

    د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کوردستان، بۆ بازمیدیا:

    خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دروشمی پاڵپشتیان بۆ دادگای فیدراڵی بەرزکردووەتەوە، لە کاتێکدا بڕیارەکە دژی دەستوورە و دژی هەرێمی کوردستانە.

    بازمیدیا کۆمێنتان لەسەری چییە؟

    د.مەحمود عوسمان: هەندێک شت هەیە تێکەڵاو بووە، بێگومان زۆر کەس پشتیوانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ مووچە دەکات، بۆ ئەوەی مووچەی هەرێم وەک ئەوەی عێراقی لێ بێت، بەڵام وردەکاری نازانم چۆن دەبێت و چۆن رێکدەخرێت، ئامانجەکە چییە؟، ئەوەش بەشێکە لەو سیاسەتەی کە حکومەتی مەرکەزی دەیەوێت، چونکە ویستەکەیان ئەوەیە یەک حکومەتی مەرکەزی هەبێت و فیدراڵی و لامەرکەزی نەبێت، لە کۆنەوە ئەم کێشەمان هەیە.

    بازمیدیا: پێشتریش حکومەتی عێراق تەمویلی دەکرد، هەرێمی کوردستان تەنیا دابەشی دەکرد، واتا حکومەتی عێراق پارەی نەناردووە بۆیە مووچە نەدراوە، لەسەر ئەمە چی دەڵێن؟

    د.مەحمود عوسمان: راستە ئەوە وایە، بەڵام ئەوان لە 2003 دەیانەوێ حکومەتێکی مەرکەزی هەبێت، لەو کاتەوە ئێمە کێشەمان لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا هەیە، دەیانەوێت هەموو شتێک سەربەوان بێت و مەرکەزی بێت، زۆر بڕوایان بە فیدراڵی نییە، بڕوایان بە هەرێم نییە، زۆر پێیان ناخۆشە کە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام هەرێم پێش هاتنی ئەوانیش هەبوو.

    بازمیدیا: واتا ئێستا دادگای فیدراڵی و سەرانی عێراق چیان دەوێت؟

    د.مەحمود عوسمان: ئەوان دەیانەوێ لە رێی دادگای فیدراڵییەوە، کە لەبنەڕەتدا دادگای فیدراڵیش نییە و هی سەردەمی پۆڵبریمەرە، دەیانەوێ مەرکەزی بچەسپێنن، وەک پارێزگایەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان مامەڵە بکەن.

    بازمیدیا: قسەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش پێشێلکردنی دەستوورە و مانای ئەوە دەگەیەنێت کە دژی هەبوونی هەرێمی کوردستانن، کە لەگەڵ دروست بوونی هەرێم نین؟

    د.مەحمود عوسمان: ئەوەیە رێک ئاوایە، قسەکانی فایەق زێدان و ئەوانی دیکەش هەمان شتە، بڕوایان بە هەرێمەکان و فیدراڵی نییە، دەیانەوێ دەستووریش بگۆڕن، بەڵام پێیان ناکرێت.
    لە 2003 وە ئێمە لەگەڵیانین ئەم خیلافەیان هەبووە، بۆیە ئەمە نوێ نییە.

    بازمیدیا: لە دیدارەکەی لەگەڵ رادیۆی مۆنتیکارلۆی فەرەنسی، سەرۆک بارزانی باس لەوە دەکات کە دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووری دەر دەکات، پێشێلی دەستووریان کردووە، هاوڕایت لەگەڵ قسەکانی؟

    د.مەحمود عوسمان: لە بنەڕەتەوە ئەوانە دژبوون، کاتی خۆی کە دەستوور واژۆ کرا، سەرانی عێراقی عەرەب بە ناچاری واژۆیان کرد، تەحافوزیان لەسەر دەستوور نووسی، بۆیە با نەڵێین لە دەستوور هەڵگەڕاونەتەوە، بەڵکو دژی دەستوور بوون، دژی پێشمەرگە بوون، قسەکانی کاک مەسعود زۆر راستە، هەمان بۆچونم هەیە، چونکە حەقیقەتە و هەیە.
    سەرانی عێراقی دەڵێن کاتی خۆی ناچاربووین پابەندی ئەو دەستوورەبین، چونکە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لێرەبوون، ئەوانە بڕوایان بەوە نییە موخەسەساتی پێشمەرگە بدەن، بڕوایان بەوە نییە کە ئیعتیزار (داوای لێبوردن) لە گەلی کورد لەسەر بابەتی ئەنفال بکەن، هەروەها قەرەبووی قوربانییەکان بکەنەوە، هەموو ئەمانە هەیە.

    بازمیدیا: ئەی کۆمێنتان لەسەر سەردانەکەی کاک مەسرور سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمریکا چییە؟

    د.مەحمود عوسمان: کاک مەسرور کە چووەتە ئەمریکا ئەو پەیوەندیی و دیدارانەی هەبووە، خۆ وەزیری پێشمەرگەشی لەگەڵ بووە کە لە پشکی یەکێتییە، کەواتە یەکێتی دەبێ لەسەر هەمان خەت بێت.

    بازمیدیا: ئێوە خەباتان کرد لە پێناو دروستکردنی هەرێمێک بۆ کورد، هەر وا بە ئاسانی دەکرێ رادەستت عێراقی بکەن و ئەویش حوکمی مەرکەزی بسەپێنێت؟

    د.مەحمود عوسمان: کاتی خۆی کە ئەوانە لە عێراق هاتنە سەر حوکوم، هەرێمی کوردستان هەبوو، لە کاتی هاتنە حوکمی ئەمانە هەرێم دروست نەبووە، پێیان ناخۆشە کە هەرێمی کوردستان هەیە، بێگومان من بۆچوونم وایە کە ئێمە قەوارەیەکمان هەیە، دەبێت هەموان بەرگری لێ بکەن، نابێ رێگە بدەن کە ویستی ئەوانە سەربگرێ کە دەیانەوێ ئەم قەوارەیە لەناوبچێت، دەبێت هەوڵبدرێت هەموو کورد و لایەنەکان لەنێو خۆیاندا یەکبن، بەرگری لە ئەم قەوارەیە بکەن، بە بڕوای من نابێت حزبێک دژبێت و حزبێکی دیکە شەڕی بۆ بکات.

    بازمیدیا: دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دژی پێکهاتەکانی کوردستان دەرکرد، کورست کۆتاکانی لابرد، پێتوایە ئەم بڕیارە دەستێوەردانە لە کاروباری ناخۆی هەرێم و بریارێکی نادەستوورییە؟

    د.مەحمود عوسمان: بە بۆچوونی من ئەم بڕیارە نادەستوورییە، ئەگەر بۆ پەلەمانی کوردستان ئەم بڕیارەیان دەرکردووە، ئەی پەرلەمانی عێراق بۆ کورسی کۆتای پێکهاتەی تێدایە؟، کورسی کۆتاکان بۆ پێکهاتەکانی مەسیحی، تورکمان، ئەرمەن و ئێزدییەکان پێویستە هەبێت، چونکە ژمارەیان زۆر نییە تا نوێنەریان بنێرنە پەرلەمان.
    هەرچەندە رەنگە خیلاف لە هەرێمی کوردستان هەبێت، لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام بڕیاردان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بۆ نەهێشتنی کورسی کۆتا، بەڕاستی بڕیارێکی نادەستوەرییە و شتێکی خراپە.

    ئەو کەسەی لەسەر ئەم بابەتەش سکاڵای لە دادگای فیدراڵی کردووە، زیاد جەباری پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتییە لە پەرلەمانی کوردستان، چونکە یەکێتی ناکۆکی لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ پارتی هەبوو، کە نەیتوانی چارەسەری بکات، یەکێتی چووە لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کردووە، دادگای فیدراڵیش لە خوای دەوێت شتێکی وا هەبێت و کورد ناکۆک بێت و دژی یەکبن، بۆ ئەوەی بەسەریاندا زاڵبن، بۆیەش دادگای فیدراڵی ئەم بڕیارە نا ماقوڵ و نادەستوورییەی بۆ لابردنی کورسی کۆتا دا.

  • برایەکی شەهید هاوکار جاف لەڕێی بازمیدیاوە چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر کۆمپانیاکانی بافڵ تاڵەبانی و خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

    برایەکی شەهید هاوکار جاف لەڕێی بازمیدیاوە چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر کۆمپانیاکانی بافڵ تاڵەبانی و خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

    برایەکی شەهید هاوکار جاف لەڕێی بازمیدیاوە چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر کۆمپانیاکانی بافڵ تاڵەبانی و خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

    سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی پارەی بافڵ تاڵەبانی و خۆپشاندانەکانی سلێمانی و بەکارهێنانیان لە لایەن یەکێتی ، لە لێدوانێکی دا محەمەد جاف برای شەهید هاوکار جاف بۆ بازمیدیا،پەردە لەسەر گەندەڵیەکی کوڕانی جەلال تاڵەبانی هەڵدەداتەوە.

    لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی پارەی بافڵ تاڵەبانی لە ئیمارات محەمەد جاف گوتی “ئەو 176 ملیار دۆلارەی لە ئیمارات دەستی بەسەرداگیراوە، پارەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و سەرانەیە کە لە بازرگان و وەبەرهێنەرەکانی سلێمانی وەریگرتووە، هیچ کۆمپانیایەک نییە کە لەنێو سلێمانیدا بێت و بافڵ تاڵەبانی لە رێی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکانەوە سەرانەی لێ وەرنەگرێت”.

    هەروەها دەشڵێت بافڵ تاڵەبانی، کوێخا دێرینی وەک چەواشە و لابردنی چاوەکان لەسەر خۆیان لابرد، لە کاتێکدا سەرانە وەرگرتن تەنیا دژەتیرۆر و هێزەکانی ئۆپەراسیۆن بەو کارە هەڵدەستن، مانگانە نامەی بەتاڵ دەنێرن بۆ نێو کۆمپانیاکان، پێیان دەڵێن بە ئەندازەی ئەم ژمارەیە دەبێت سەرانەمان بۆ بنێرن.

    محەمەد جاف لەبارەی ترساندنی خەڵکی سلێمانی لە لایەن کوڕانی تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو کە خەڵکی سلێمانی ناتوانێت دژی بافڵ تاڵەبانی قسە بکات، خەڵکەکە ئێستا بەرچاوی روون بووەوە کە ئەو پارەیەی بە سەرانە لێیان وەردەگیرێت جووتبرا لە بانکەکانی دەرەوە دایان ناوە و ئەوەتا ئەمڕۆ لە ئیمارات دەستی بەسەرا گیراوە، ناوبراو ئەوەشی خسەروو کە پێی وایە لە رۆژانی داهاتوو لە بەریتانیا، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەست بەسەر پارە دزراوەکان دەگیرێ و ئاشکرایان دەکەن، کە بافڵ و براکەی بە ناحەق لە خەڵکیان وەرگرتووە یان داهاتی سنوورەکەیە و قۆرخیان کردووە.

    لەبارەی ئەو کۆمپانیایانەوە کە بافڵ تاڵەبانی خاوەندارەتییان دەکات و پارەیان پێ دەنێرێتە دەرەوەی وڵات محەمەد جاف گوتیشی،ئێستا چەندین کۆمپانیای دراو هەیە، کە بافڵ تاڵەبانی بەکاریان دەهێنێت، بۆ ناردنە دەرەوەی پارە و سپیکردنەوەی، بەتایبەت بۆ ئێران پارە رەوانە دەکات، چونکە بافڵ وەک عەسائیب و حزبوڵڵا و لقەکانی حەشد دەبێت پارە و بەدیاریکراوی دۆلار بۆ ئێران بنێرێت، واتە یەکێتی ئێستا بووە بە لقێکی حەشد کە سەربە ئێرانن.

    هەروەها جەختی لەوەشکردەوە کە سلێمانی بەهۆی بافڵ تاڵەبانییەوە ئێستا وەک پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان مامەڵە ناکات، بەڵکوو بووە بە پارێزگایەک کە ئێران لە رێی بافڵ تاڵەبانییەوە حکومی دەکات، بافڵ تاڵەبانی سیاسەتێکی شکاو دەکات، دوور نییە لە داهاتوودا بخرێتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەو مامەڵانەی دەیکات، بەتایبەت بوون بە کوڕی ئێران و خزمەتکردنی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش دژی ویستی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایە.

  • کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران شەهیدکرا

    کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران شەهیدکرا

    کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران شەهیدکرا

    ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردۆتەوە کەوا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی عەلی زەرغامی کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەر و لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست داوە.

    بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە: کاتژمێر 2ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی تەمەن 52 ساڵ کوژراوە.

    بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە: ئەو کۆڵبەرە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و پاش ئەوەی کە زگی پێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

    عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە. هەروەها خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

    ڕێکخراوی هەنگاو ئاماری مانگێکی شەهیدبوون و برینداربووانی کۆلبەرەکانیشی ڕاگەیاندووە و دەڵێت: بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری 2024دا لانی کەم 4 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و 63 کۆڵبەریش برینداربوون.

  • وەزارەتی پێشمەرگە: پێنتاگۆن  هێزی پێشمەرگەی وەک هاوبەشی ستراتیژی ئەمەریکا ناوبرد و قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند…

    وەزارەتی پێشمەرگە: پێنتاگۆن هێزی پێشمەرگەی وەک هاوبەشی ستراتیژی ئەمەریکا ناوبرد و قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند…

    وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمریکا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە لە سەرەتای ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە کە :“پێنتاگۆنیش هاوشێوەی دوو دامەزراوە باڵاکەی ئەمەریکا پاڵپشتی خۆی بۆ کوردستانی بەهێز جەخت لێکردەوە، هێزی پێشمەرگەشی وەک هاوبەشی ستراتیژی ئەمەریکا ناوبرد و قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند”.

    وەزارەتی پێشمەرگە لە درێژەی ڕاگەیێنداوەکەی دا ئاماژەی بەوەداوە ، دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شۆرش اسماعیل وەزیری پێشمەرگە و شاندێکی سیاسی بەسەردانێک گەیشتە واشنتۆن، سەرۆکوەزیران جگە لە کۆنگرێس لە چوار دامەزراوەی باڵای جێبەجێکردنی ئەمەریکا پێشوازی لێ کرا، ئەوانیش کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە، پێنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە.

    سەرەتای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ وەزارەتی دەرەوە بوو، کە تیایدا لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا. بلینکن لەبەردەم مەسرور بارزانی گوتی، پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بەهێزدەکەن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەولێر درێژخایەنە.

    دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆشکی سپی کرد، لەوێ سێیەم بڕیاربەدەستی ئەمەریکا کە جەیک سۆلیڤانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکایە پێشوازی لێکرد و لەسەر چەند پرسێکی گرنگی و ستراتیژی گفتوگۆیان کرد.

    کۆشکی سپی وەک بەهێزترین ناوەندی بڕیارە لەجیهاندا راگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەی جەیک سۆلیڤان و مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە؛ جارێکی دیکە دەستەواژەی “کوردستانی بەهێز”ی بە ئاشکرا بەگوێی جیهاندا و جەختی لەوەکردەوە، “هەرێمی کوردستان بەتەنها نییە و ئەمەریکا وەک هاوبەشێکی درێژخایەنی و جێگەی متمانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، پشتیوانی چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانە دەکات کە رووبەڕووی هەولێر بوونەتەوە”.

    سێیەم گەورە دامەزراورەی ئەمەریکا کە بڕیار و سیاسەتەکانی لە هەموو جیهاندا کاریگەرییان هەیە و پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد؛ وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پێنتاگۆن بوو. تێیدا سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی لەگەڵ ساشا بەیکەر، بریکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کۆبووەوە. پێنتاگۆنیش هاوشێوەی دوو دامەزراوە باڵاکەی ئەمەریکا پاڵپشتی خۆی بۆ کوردستانی بەهێز جەخت لێکردەوە، هێزی پێشمەرگەشی وەک هاوبەشی ستراتیژی ئەمەریکا ناوبرد و قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.
    لە رووی سەربازییەوە، ئەمەریکا وەک هاوبەش و هاوپەیمانێکی متمانە پێکراوی خۆی، سەیری کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کردووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش لە عێراق، ئەمەریکا لە ساڵی 2014 هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی راگەیاند و پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپاتکردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش لە 2016، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ کرد بە مەبەستی هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ کۆتاییهێنان بە داعش، دواتر لە مانگی ئەیلوولی 2022 پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە جارێکی دیکە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتەکە دووپاتکردەوە.

    هەروەها لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکاش، مانگی ئاداری 2023 لە هەولێر ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند، “پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە تێکشکاندنی داعش، پێکەوە توانیمان 50 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەستی داعش ئازاد بکەین”.

    لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بریان نیڵسن، بریکارەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پاڵپشتی چاکسازییە داراییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد و سەرۆک وەزیرانیش دڵنیایدایە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی چاکسازییەکان بەمزووانە هەستپێدەکەن.

    لە کۆتایی سەردانەکەییان بۆ واشنتن و لە تێکرای دیدارەکانیان لەگەڵ گەورە بەرپڕسانی ئەمریکا، جەخت لە هاوکاریکردنی بەردەوامی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکرایەوە.

  • سامان یاسین: بەناراستەوخۆ لە سێدارەتان داوم، ئیدی لەسێدارەم بدەن و ڕزگارم بکەن

    سامان یاسین: بەناراستەوخۆ لە سێدارەتان داوم، ئیدی لەسێدارەم بدەن و ڕزگارم بکەن

    هونەرمەندێکی کوردی ڕۆژهەڵات نامەیەک بۆ بەرپرسانی ئێران دەنێرێت و دەنووسێت:

    “بەناراستەوخۆ لە سێدارەتان داوم، ئیدی لەسێدارەم بدەن و ڕزگارم بکەن”

    گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی (سامان یاسین) ماوەی 1 ساڵ و نیوە لە زیندانێکی ژێر دەسەڵاتی ئێراندایە ، نامەیەک سەبارەت بە دۆخی نالەباری خۆی لە زینداندا بۆ بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئێران دەنێرێت و نووسیویەتی “هیچ شتێک نەماوە بەسەرمدا نەهێنن، لە سێدارەدانم بە شێوەی دەستکرد، تا گواستنەوەم بۆ نەخۆشخانەی دەروونی، ژیانم بە تەواوی لێوەرگرن ئیدی ڕزگارم بکەن و لە سێدارەم بدەن.

    سامان یاسین لە نامەکەیدا نووسیویەتی، “ماوەی 18 مانگە بەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کراوم و لەو 18 مانگەشدا چەندین جار وادەی دادگایکردنم بۆ دیاری کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لەو دادگایانە بەڕێوەنەچووە”.

    پێشتر هاوزیندانییەکی سامان یاسین لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە نامەیەکدا ئەو ئەشکەنجانەی ڕووبەڕووی ئەو هۆنەرمەندە کوردە بووەتەوە، خستبووەڕوو.

    سامان یاسین خۆی لە تۆمارێکی دەنگیدا مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو بەشێک لەو ئەشکەنجە جەستەیی و دەروونیانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، باسکردبوو، لەوانە لەسێدارەدانی دەستکرد، شکاندنی لوت، هێشتنەوەی لە مردووخانە و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی.

  • پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی: ئیدارەی بایدن پشتگیری لە هەرێمی کوردستانی “خۆڕاگر” دەکات

    پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی: ئیدارەی بایدن پشتگیری لە هەرێمی کوردستانی “خۆڕاگر” دەکات

    پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی:
    ئیدارەی بایدن پشتگیری لە هەرێمی کوردستانی ‘خۆڕاگر’ دەکات

    بازمیدیا

    ‌‎پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بە وردی تیشک دەخاتە سەر سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ دەوێستێت ، ئەلمۆنیتۆر دەلێت ،“سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ واشنتۆن پەیامێک بوو بۆ بەغدا و ئێران.

    🔸کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

    ‌‎ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە کوردستانێکی “خۆڕاگر”دەکات وەک ” بەردی بناغەی ئەو پەیوەندییە جوڵاو و بنکە فراوان کە ئەمریکا هەیەتی.

    ‌‎پێگەکە ئاماژە بەوە دەدات “بەردی بناغە” و “خۆڕاگر” قسەی دیپلۆماسی ئاسایی نین. ئاماژەیە کە واشنتۆن پشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت

    ‌‎ کێبڕکێی ئەمریکا و ئێران بۆ کاریگەری لە عیراق بەردەوامە دوای ئەوەی لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا پارت و میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران کە داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق.

    ‌‎هەروەها پێگەکە ئەوەشی خستەڕوو پلانی ئێران بریتی بووە لە تێکدانی حکومەتی هەرێم و سیستەمی فیدراڵی کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە،دادگای فیدراڵی عێراق یەکێک بووە لە ئامرازە کاریگەرەکانی تاران لەم ستراتیژەدا سودی لێ بینیووە ، ئەو بڕیارانەی ڕایگەیاندووە دژی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمە.

    ‌‎ئەلمۆنیتۆر ئەوەش ئاشکرا دەکات “ئیدارەی بایدن لە پاییزەوە هەولی رێکخستنی سەردانی مەسرور بارزانی داوە”. هەروەها دەشلێت،ئێران هەوڵیداوە ڕای گشتی عێراق لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە هەمان کاتدا فشار لەسەر حکومەتی هەرێمیش زیاد بکات. بەڵام ئێران زۆر دوور دەروانێت و گرەوەکانی لەسەر ئەمریکا لە عێراق بەرزکردۆتەوە

    ‌‎ڕۆژی 15ی مانگی 1 ، هێرشێکی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران، کە ئێران بانگەشەی بۆ کرد گوایە بریکارەکانی ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج ، بەڵام چوار هاووڵاتیی مەدەنی کورد شەهیدبوون. دوای دوانزە ڕۆژ، هێرشێکی چەکداری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە دەگوترێ لەلایەن کەتایب حزبوڵڵای لوبنان، یەکێک لە میلیشیا عێراقییەکانی لایەنگری ئێران، لە بنکەیەکی ئەمەریکا لە سنووری ئوردن و سووریا، سێ ئەندامی هێزەکانی ئەمەریکا کوژران و نزیکەی 30 کەسیش برینداربوون.

    ‌‎🔸مەسرور بارزانی ماوەیەکە ئیدارەی بایدنی لە مەترسییەکانی ئێران ئاگادار کردۆتەوە

    ‌‎ئەلمۆنیتۆر تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە سەردانەکەی مەسرور بارزانی لەم هەفتەیەدا، پێش سەردانەکەی محەمەد شیاع ئەلسودانی دێت کە بڕیارە لە مانگی چوار سەردانی ئەمریکا بکات. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی پرۆتۆکۆلی پێشوازی لێکرا و فەرشی سووری بۆ ڕاخرا ، وە دیدارەکانی لەگەڵ بلینکن، سولیڤان، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی، ئامۆس هۆچشتاین نوێنەری وزەی ئەمریکا، ساشا بەیکەر، جێگری وەزیری بەرگری بە وەکالەت، ئەندامانی کۆنگرێس و کۆمەڵگەی بازرگانی ئەمریکا چەندان بەرپرسی باڵای ئەمریکا لە ئیدارەی بایدن ئەنجامدا.

    ‌‎ بەو پێیەی هەڕەشەی داعش لە کەم بوون دایە ، لانیکەم بۆ ئێستا هێزی بزوێنەری ڕاستەقینەی ئەو گفتوگۆیە سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا، ئێستا ئێران و هاوپەیمانە سیاسییەکانی لە بەغدایە، کە دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربچن. سودانی هەوڵدەدات درزەکە لەگەڵ واشنتۆن و تاران ببەستێتەوە بە چوارچێوەی دانوستانەکان

    ‌‎ئەلمۆنیتۆر ئەوەش دەلێت کە ئیدارەی بایدن هەوڵی کەمکردنەوەی رۆلی سودانی نادات، بەڵام ئەو گفتوگۆیە سەرقاڵکەرە،واشنتۆن ئارەزووی باسکردنی کشانەوەی هێزەکانی نییە لە هەر چوارچێوەیەکدا بێت، بەتایبەتی ئێستا چونکە هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە دژی بەهێزبوونی بریکارەکانی ئێران ناوچەکەدا.

    ‌‎🔸بلینکن ئەم هەفتەیە دەستی ئەمریکای بەهێزتر کرد بە ئاماژەدان بە بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق

    ‌‎دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی لەم هەفتەیەدا لە پنتاگۆن و شوێنەکانی دیکە، تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە ئەمریکا دەتوانێت چی زیاتر بکات، لەوانەش بەرگری ئاسمانی.

    ‌‎ئێستا دەکرێت مانگی داهاتوو ئەوە لەسەر مێزی گفتوگۆی ئەمریکا بێت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق،تەنها باسکردنی ئەم جۆرە سیستەمە پەیامێک دەنێرێت بۆ دراوسێیەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق. کورد زیاتری پێویستە نەک کەمتر و ئامادەیی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کوردستان،پێگە ئەمریکیەکە ئەوەش دەلێت کە “وا دیارە واشنتۆن و هەولێر هاوئاهەنگن سەبارەت بەوەی چی پێویستە بکرێت”، سودانی هەوڵدەدات زەمینەیەکی گونجاو لە نێوان واشنتۆن و تاراندا بدۆزێتەوە کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

  • 176 ملیۆن دۆلاری بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی لەئیمارات دەستی بەسەردا گیرا

    176 ملیۆن دۆلاری بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی لەئیمارات دەستی بەسەردا گیرا

    176 ملیۆن دۆلاری بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی لەئیمارات دەستی بەسەردا گیرا.

    بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت، بافڵ تاڵەبانی لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە ئیماڕاتە و هەوڵی داوە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ببینێت.

    چوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئیماڕات دوا بەدوای دەست بەسەرداگرتنی 176 ملیۆن دۆلاری “کۆمپانیای ئانزۆ” دێت، کە لە لایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە، کۆمپانیاکە خاوەندارییەتی دەگەڕێتەوە بۆ”هاوڕێی شێخ دارۆی شێخ نوری” کە ئێستا کراوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، لە ڕابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ بافڵ ئەم کۆمپانیایەیان دامەزراندووە.

    بە پێی زانیاریەکان دەخلی ئەم کۆمپانیایە تا ساڵی 2021 ساڵانە تەنها 30 ملیۆن دیناری عێراقی چۆتە سەر حسابەکەی لە دوبەی، بەڵام لە ساڵی 2022 – 2023 بری 176 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی چۆتە سەرحساب بانکیان لە بانکی ئیماراتی
    “emirates NBD”

    هەرئەوەش وای کردووە کە حکومەتی ئیماڕات گومان دروست بکات لەو بڕە زۆرە پارەیەی کە چۆتە سەر حسابەکەی کۆمپانیای ناوبراو، بۆیە دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد وە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر کۆمپانیای ئانزۆ گرووپ.

    دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم دەوڵەتی ئیماڕات ئاگادار دەکاتەوە کە کۆمپانیای ئانزۆ هیچ کارێکی فەرمی وا گەورەی نەکردووە لە هەرێمی کوردستان کە بتوانێت ئەو بڕە پارە زۆرە بنێریتە دەرەوەی وڵات، بۆیە باشتر وایە چاودێری بکرێن بە وردی.

    هەر بۆیە دوای فەترەیەکی زۆری چاودێریکردنیان دەوڵەتی ئیماڕات دەست دەگرێت بەسەر ئەو 176 ملیۆن دۆلار، وە داوای ڕوونکردنەوە دەکات لە کۆمپانیای ئانزۆ گرووپ لەسەر شێوازی بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارەیە.

    دوا بەدوای ئەوە لە مانگی ڕابردوو لەترسی ئەوەی حکومەتی هەرێم دەست بەسەر ئەموالی مەنقولە و غەیر مەنقولەی کۆمپانیای ناوبراو دابگرێت ئەو بینایەی کە هاوڕێی شیخ دارۆ دروستی کردبوو بۆ کۆمپانیاکە لە سەر جادەی شەست مەتری سلێمانی ، خوار شوقەکانی گۆیژە سیتی کە بڕی 9 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تیدا خەرج کرابوو ، لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکڕدرێت بۆ یەکێتی، گوایە دەیکات بە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، وە لە ئێستادا لۆگۆی کۆمپانیای ئانزۆ گرووپ لەسەر بیناکە لابراوە و لۆگۆیەکی یەکێتی لەسەر دانراوە.

    لە ئێستادا بافڵ تاڵەبانی لە ئیماڕاتە و لە هەوڵی دەربازکردنی ئەو 176 ملیۆن دۆلارەدایە کە لە لایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

    ئارام ئەحمەد

    لەکۆمێنت وێنەکان بە وردی سەیر بکەن چۆن ئاڕمی کۆمپانیاکەی پێوە بووە و دوایی گۆڕیویانە بە ئارمی یەکێتی

  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کۆدەبێتەوە

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کۆدەبێتەوە

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کۆدەبێتەوە

    ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە واشنتن، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە.

    لە کۆبوونەوەکەدا نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و سێس مێڵتن و دۆن بەیکن و براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەشدار بوون .

    لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، کۆنگرێسمان بەیکن بە ناوی ئەندامانی کۆنگرێسەوە، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و وەک جەنگاوەر و خەباتکاتکارێکی ڕێگەی ئازادی ناساند و جەختی لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.

    سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدرالی هەرێمی کوردستان کردەوە.

    سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بۆ سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا، گوتیشی ڕێز و پێزانینمان بۆ ئازایەتیی و قارەمانیێتی و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان هەیە.

    گۆنگرێسمان مۆڵتن دووپاتی کردەوە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانین

  • رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ: هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوری ویاساییە، بە خوێنی شەهیدان دروست بووە

    رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ: هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوری ویاساییە، بە خوێنی شەهیدان دروست بووە

    رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ: هەرێمی
    کوردستان هەرێمێکی دەستوری ویاساییە، بە خوێنی شەهیدان دروست بووە

    رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان و خه‌ڵكی كوردستان تائێستا له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تێنه‌گه‌یشتون له‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌ چۆنه‌ و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، پێویستی به‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكه‌تێگه‌یشتن و رێكارێكی دروست كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاساكان بگونجێت.
    رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، له‌باره‌ی هۆكاری ئاگره‌كه‌ی دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ری بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ كاره‌كان بۆ زانینی هۆكاری ئاگره‌كه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ و راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.

    په‌یوه‌ست به‌ هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌باره‌ی مووچه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌مو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، چه‌ند جارێك دیوانی چاودێری هاتووه‌ و هه‌رچی پێویست بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری هه‌رێمه‌وه‌ ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگیان كردووه‌، هیچ نه‌ماوه‌ كه‌ ئه‌وان داوای بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێك پێویست بۆ دابینكردنی داواكاریه‌كانی نێوانیان ئه‌وا وه‌كو جاران هاوكاریان ده‌كه‌ین.
    له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتی، هێشتا زوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ و خه‌ڵكی كوردستان تائێستا له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تێنه‌گه‌یشتوین له‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌ چۆنه‌ و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، پێویستی به‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكه‌تێگه‌یشتن و رێكارێكی دروست كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاساكان بگونجێت، هه‌میش تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاو بكرێت چونكه‌ هه‌رێمێكی ده‌ستوری و یاساییه‌و به‌خوێنی شه‌هیدان دروستبووه‌.

  • یەکێتی داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە کار بە هەژماری من نەکرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردرێت

    یەکێتی داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە کار بە هەژماری من نەکرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردرێت

    یەکێتی داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە کار بە هەژماری من نەکرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردرێت

    نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کە لە پشکی یەکێتییە، لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی چاوی دەکەوێت بە وەزیری دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەکات کە کار بە سیستەمی هەژماری من نەکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردرێت و یاخود دوابکەوێت، بۆ ئەوەی درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن.

    ئەمە لە کاتێکدایە کە نەرمین مەعروف بە میدیاکانی یەکێتی لە زاری ئەندام پەرلەمانەکەیەوە رایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دروستکردنی هەژماری بانکی سەر بە وەزارەتی عێراقی بەکارێکی ئاسان زانیووە و بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران دوابکەوێت و نەنێردرێت.

    دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی
    عێراق سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێم میدیاکانی یەکێتی دەستیان کردووە بە هەڵمەتێک و هەروەها هەر ئەمرۆ لە رێگەی یەکێتییەوە مامۆستایانی بەناو نارازیی داوا دەکەن کار بە هەژماری من نەکرێت ئەمەش وەک جێبەجێکردنی داواکاریەکەیان تاکو مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم نەنێردرێت