كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێشەنگی ئەو یاریزانانەی گرتووە كە خاوەنی زۆرترین موچەن لە ساڵی ٢٠٢٢.
كۆمپانیای میدیایی “سپۆرتیكۆ” كه تایبهته به جیهانی وهرزش و بازرگانی، لیستی ئهو ١٠ یاریزانهی ئاشكرا كردووه كه زۆرترین موچهیان له جیهاندا ههیه بۆ ساڵی ٢٠٢٢، ههروهها بە ڕهچاوكردنی مووچهكانیان لهگهڵ یانهكانیان و گرێبهستهكانی ریكلام كردن.
لیستی ئەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین موچەن لە ساڵی ٢٠٢٢:
١- كیلیان ئیمباپێ: بە مووچەی ساڵانەی ١٢٥ ملیۆن یۆرۆ، بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە پاریس سانجێرمان و ٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
١- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: بە موچەی ساڵانەی ١١٣ ملیۆن یۆرۆ، بڕی ٥٣ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لە مانچستەر یونایتد و ٦٠ ملیۆن یۆرۆش لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
٣- لیۆنێل میسی: بە موچەی ساڵانەی ١١٠ ملیۆن یۆرۆ ، بڕی ٦٢ ملیۆن یۆرۆ مووچەی پاریس سانجێرمان و ٤٨ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
٤- نەیمار دا سێلڤا: بە مووچەی ساڵانەی ٩١ ملیۆن یۆرۆ، بڕی ٥٦ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لە پاریس سانجێرمان و ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
٥- محەمەد سەڵاح: بە مووچەی ساڵانەی ٣٩،٥ ملیۆن یۆرۆ، بڕی٢٤،٥ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە لیڤەرپوول، هەروەها ١٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
٦- ئیدین هازارد: بە مووچەی ساڵانەی ٣١.٥ ملیۆن یۆرۆ بڕی ٢٨.٦ ملیۆن یۆرۆ موچەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ، هەروەها لە گرێبەستە ریکلامییەکان ٢.٥ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.
٧- ئەندرێس ئینێستا: بە مووچەی ساڵانەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ، زیاتر لە ٣٣ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لەگەڵ ڤیسێل كۆبی ، هەروەها ٧ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستی ریکلام وەردەگرێت.
٨- ڕەحیم ستیرلینگ: بە مووچەی ساڵانەی ٢٩،٤ ملیۆن یۆرۆ، ٢١،٤ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لەگەڵ چێڵسی، هەروەها ٨ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.
٩- كیڤن دی برۆین: بەمووچەی ساڵانەی ٢٩ ملیۆن یۆرۆ، زیاتر لە ٢٥،٥ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە مانچستەر سیتی، هەروەها ٣،٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ڕیكلامیەكان.
١٠- ئەنتوان گریزمان: بە مووچەی ساڵانەی ٢٧،٥ ملیۆن یۆرۆ، ٢٢ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی و هەروەها ٥،٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە