نووسەر: nihad Taqiyadin

  • لە ئەندەنوسیا کارەساتێکی مێژوویی روویداوە!

    لە ئەندەنوسیا کارەساتێکی مێژوویی روویداوە!

    لە یارییەکی خولی پلە یەکی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاژاوەی هاندەران 129 کەس گیانیان لەدەستداوە.

    کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بڵاویکردەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەندەنوسیا بەهۆی ئاژاوەی هاندەران لە یارییەکی خولی پلە یەک، ١٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

    سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە رووداوی لەم شێوەیە لە یاریگاکانی جیهان نەبووە و ئەمە دەبێتە گەورەترین رووداوی وەرزشی جیهان.

  • ناوەندی هاوكاریی: سوپاسی بێ پایانی جەماوەری خەڵكی باشوری كوردستان دەكەین

    ناوەندی هاوكاریی: سوپاسی بێ پایانی جەماوەری خەڵكی باشوری كوردستان دەكەین

    ناوەندی هاوكاریی: سوپاسی بێ پایانی جەماوەری خەڵكی باشوری كوردستان دەكەین

    لەپاش هێرشی موشەكی و درۆنەكانی رژیمی ئیسلامی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان كە بەداخەوە ژمارەیەك پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگری حیزبەكان و ژن و منداڵ شەهید و برینداربوون، شەپۆلێكی بەرین لە هاودڵی و هاوخەمی لەلایەن خەڵكی باشوری كوردستان لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆك و بەتایبەتی لەو ناوچانەی بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی لێبووە ئاراستەی حیزبەكان كرا. هەر كەس لەلایەن خۆیەوە باوەشی گەرمی بۆمان كردەوە ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك نیشاندا و بەمەش هەستی ئینسانی و نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەیی خۆیان بە گەرموگوڕی نیشاندا.

    ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەم رێگەوە سوپاسی سەرجەم خەڵكی بەشەرەفی باشوری كوردستان و هەموو كەسانە دەكات كە بەشێوازی جۆراوجۆر هاوخەمی خۆیان ئاراستە كردین و دەرگای دڵ و ماڵەكانیان بەڕووماندا واڵا كرد، ئەگەرچی هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەكرا. سوپاسی ئەو دكتۆر و پەرستارانە دەكەین كە لەكاتی رووداوەكەدا خۆبەخشانەو بە خێرایی و بەدەمانەوە هاتن و چارەسەری بریندارەكانیان كردین.

    ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی خەڵكی باشور جارێكی دیكەی ئەوەی سەلماند كە هەر خۆمان پشتوپەنای یەكترین و ئەمەش باشترین وەڵامە بۆ ناحەزانی كورد وەك كۆماری ئیسلامی كە هەمیشە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی لەنێوان كوردانی باشور و رۆژهەڵات و پارچەكانی دیكە دەدات.

    ئەزمونی هەرێمی كوردستان گلێنەی چاوی هەموو كوردێكە و فەرزە لەسەر هەموومان وەك گلێنەی چاو بیپارێزین.

    سڵاو لە خەڵكی بەشەرەف و نیشتمانپەروەری هەرێمی كوردستان

    بڕوخی كۆماری پەت و سێدارە

    ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

  • سوارێز: ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی جیراردە

    سوارێز: ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی جیراردە

    لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی ستایشی ئاستی فیدریكۆ ڤالڤێردی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

    لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە سوارێز ووتی: كاتێك ڤاڵڤێردی یەكەم یاری بۆ ئۆرۆگوایی ئەنجامدا لە ساڵی 2017 ئەو كات ووتم ستیڤن جیراردم بیر دەخەیتەوە كە لە لیڤەرپول هاوتیم بووین.

    هەروەها ووتیشی: لێكچوون هەیە لە نێوانیاندا ، نامەوێت بەراوردیان بكەم ، بەڵام لە تایبەتمەندیەكاندا لەیەك دەچن.

    چاوەڕوان دەكرێت ڤاڵڤێردی و سوارێز لە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ پێكەوە یاری بكەن.

  • نکونکو هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە چێڵسی دەکات

    نکونکو هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە چێڵسی دەکات

    کریستۆفەر نکونکو، هێرشبەری فەرەنسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بکات.

    مات لاو رۆژنامەنوسی ئینگلیزی ئاشكرای کردووە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانە لەندەنیەکە لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن و، بڕیارە هاوینی داهاتوو بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە بلوزەوە بکات.

    رۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کریستۆفەر بەشێوەیەکی نهێنی پشکنینە پزیشکیەکانی لە شاری فرانکفۆرت ئەنجامداوە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە چێڵسی دەکات

  • گوتاری بەڕێز مەسرور بارزانی له‌ ئاهه‌نگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین

    گوتاری بەڕێز مەسرور بارزانی له‌ ئاهه‌نگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین

    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوولی 2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین لە شاری هەوڵیر بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد.

    پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

    • جێی خۆیەتی لێرە یادی هەردوو پڕۆفیسۆری شەهیدی زانست، دکتۆر کاوان ئیسماعیل و دکتۆر ئیدریس حەمەخان بەرز رابگرین.

    • ئەم زانکۆیە هەمیشە و بەردەوام جێگەی گرنگیدان و بایەخی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە کە لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە و لە بارودۆخی سەختی ئابووریی ئەو کاتە، جەنابی سەرۆک بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی زانکۆی سەلاحەددینی کرد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پرۆسەی خوێندن و پێگەیاندنی نەوەکانمان.

    • ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ چاکسازیکردن و یارمەتیدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا و گەشەپیدانی زیاتری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

    • یەکێک لە گەورەترین وانەکان، ئەو وانەیە کە مرۆڤ لە ژیان فێر دەبێت، ئەو وانەیەش بۆ ئێمەی خەڵکی کوردستان وانەیەکی ئاسان نەبووە و نییە، وانەیەکی سەخت و دژوارە، ئێوە بینیتان کە لە ماوەی ڕابردوو بە بیانووی جیا جیا بەبێ پاساو پەلاماری وڵاتەکەمان دەدرێ، پێشێلی سەروەریی خاکەکەمان دەکرێ، پێشێلی مافە دەستوورییەکانمان دەکرێ، ئێمە وەڵامی ئەم جۆرە هەڵوێستانە بەوە دەدەینەوە کە خۆمان بەهێز بکەین، وڵاتەکەمان بەهێز بکەین، بەهێزبوونی وڵاتەکەی ئێمە بەهێزبوونی تاکە تاکەی ئێوەیە، تاکوو ئێوە بتوانن زیاتر خۆتان بەزانست، بەخۆشەویستی وڵات، بەلێبووردن بەپێکەوەژیان بەهیزتر بکەن وڵاتێکی بەهێزترمان دەبێت و ئێمە دەتوانین ڕووبەڕووی هەموو ئەو لەمپەرانە ببینەوە کە دەخرێنە سەر ڕێگامان.

    • لێرەدا جێی خۆیەتی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری ڕووداوی دوێنی بکەم، تەمەنای چاکبوونەوەی زووش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

    • ئەو پەلامارانەی کە دەکرێنە سەر خاکەکەمان، بەداخەوە بەهیچ شێوەیەک چارەسەری هیچ كێشە و گرفتێک ناکات.

    • ئێمە گەلێکی ئاشتیخوازین، نامانەوێت کێشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ یان بۆ هیچ ناوچەیەکی تر دروست بکەین. پەیامی ئێمە پەیامی ئاشتی و ئازادییە، پەیامی پێکەوەژیانە، پەیامی ڕێزگرتنە لەیەکتر لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەر.

    • ئێمە دەمانەویت وڵاتەکەمان بەرەو پێشەوە ببەین، ئێمە دەمانەوێت بژیین.

    • داوا دەکەین، ئەوانەی یارمەتیمان دەدەن سوپاسیان دەکەین، ئەوانەشی ناتوانن یارمەتیمان بدەن لەمپەڕ نەخەنە سەر ڕێگەی پێشکەوتنمان، چونکە ئێمە بڕیاری ژیانمان داوە. بڕیاری ئەوەمان داوە وڵاتەکەمان ئاوەدان بکەین، بڕیاری ئەوەمان داوە نەوەکانمان بەهێز بکەین بە چەکی زانست، بڕیاری ئەوەمان داوە ئێمە بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر هەنگاو بنێین.

    • ئێمە سەرکۆنەی هەموو ئەو پەلامار و دەستدرێژییانە دەکەین کە دەکرێنە سەرمان.

    • داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژی و پەلامارانەی دەکرێنە سەرمان، دابنرێن.

    • داواتان لێ دەکەم ئەم کوردستانە ئەمانەتە بەدەستی ئێوەوە، بیپارێزن، وانەی خۆشەویستی بۆ وڵات، وانەی پارێزگاریکردن لە وڵات بکەنە پیشەی خۆتان، ئەم وانەیە نەک تەنها خۆتانی پێ دەوڵەمەند کەن و فێربن، بەڵکوو خەڵکانی تریش فێر بکەن.

    • ئێوە ئایندەی وڵاتەکەمانن، کوردستان دەکەوێتە دەستی ئێوە، دڵنیام لە دەستێکی ئەمیندا دەبێت.

  • ‎مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن

    ‎مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن

    ‎مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵه‌تی دەكات سنوورێك بۆ ئه‌و دەستدرێژییانه‌ دابنێن

    مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ولێر دەكات.

    له‌ میانه‌ی گوتارێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ ئاوەدانكردنه‌وەی وڵات هه‌بووە.

    ئه‌وەشی خسته‌ڕوو، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنه‌ما و سه‌رچاوەی زۆرێك له‌ زانكۆكانی كوردستان بووە و سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵه‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیری تایبه‌تی له‌ زانكۆكاندا كردووە.

    مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: دڵنیاتان دەكه‌مه‌وە حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌موو هێز و توانای خۆی هەوڵدەدات، زانكۆكانمان كه‌ پێویستیان به‌ په‌رەپێدان و پێشكه‌وتنی زیاتر هه‌یه‌ بۆیان دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌وەی بتوانن پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش بكەن و له‌ ئاست پێشكەوتنی زانستی و تەكنۆلۆژیای ئه‌م سه‌ردەمه‌دا بن.

    هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك دەخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدان و چاكسازی كه‌رتی په‌روەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا و پێشخستنی زانكۆكانی كوردستان، بۆ ئه‌وەی زانكۆكان ته‌نیا شوێنی به‌خشینی بڕوانامه‌ و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی بڕوانامه‌دار نه‌بن، به‌ڵكو دەزگا و ناوەندێكی گرنگی داهێنان و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری بن له‌ كۆمه‌ڵگەدا، بۆ ئه‌وەی بتوانن نه‌وەیه‌كی هۆشیار و نیشتمانپه‌روەر و مرۆڤ دۆست و ژینگه‌پارێز په‌روەردە بكه‌ن.

    له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتارەكه‌یدا، مه‌سرور بارزانی گوتی: له‌ ماوەی رابردوو، بە بیانووی جیاجیا و بێ پاساو په‌لاماری وڵاته‌كه‌مان دەدرێت و پێشێلی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت و پێشێلی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان دەكرێت، ئێمه‌ وه‌ڵامی ئه‌م جۆرە هه‌ڵوێستانه‌ به‌وە دەدەینه‌وە خۆمان و وڵاته‌كه‌مان بەهێز بكەین، تا ئێوە زیاتر بتوانن به‌ زانست و خۆشەویستنی وڵات و لێبوردن به‌هێزتر بكەن، وڵاتێكی به‌هێزترمان دەبێت و دەتوانین رووبەڕووی هەموو ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ ببینەوە كه‌ دێنە سه‌ر رێگه‌مان.

    هه‌روه‌ها گوتی: ئەو په‌لامارانەی دەكرێنە سه‌ر خاكه‌كه‌مان چارەسه‌ری هیچ گرفتێك ناكەن، ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانەوێت كێشە بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێ درووست بكەین، په‌یامی ئێمه‌ په‌یامی ئاشتیی و ئازادیی و رێزگرتنه‌ له‌ یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌ر.

    دووپاتیكردەوە، ئێمه‌ دەمانەوێت وڵاته‌كەمان پێشبخەین و بژین، ئەوانەی یارمه‌تیمان دەدەن سوپاسیان دەكه‌ین، ئەوانەش نایانەوێت یارمه‌تیمان بدەن، با له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌مان درووست نەكەن، چونكه‌ ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ بژین و پێشكەوین و وڵاتمان ئاوه‌دان بكەینه‌وە و نه‌وەكانمان به‌ چه‌كی زانست به‌هێز بكەین و به‌رەو ئاسۆیه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین.

    له‌ كۆتایی وتارەكه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه‌ سه‌ركۆنەی هه‌موو ئەو په‌لامار و دەستدرێژیانه‌ دەكه‌ین، كه‌ دەكرێنه‌ سه‌رمان، داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆمه‌ڵگەی نێودەوڵه‌تیش دەكه‌ین، كه‌ سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامار و دەستدرێژییانه‌ دابنێن.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

    ڕۆژی پێنجشەممە 29ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز میتجا لێسكۆڤار باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد.

    لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق بە ناوی دەوڵەتی ڤاتیكانەوە بە توندی ئیدانەی هێرش و پەلامارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كرد و سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بۆ قوربانیانی ئەو پەلامار و بۆردومانانە.

    باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق پێزانینی بۆ پێگە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی ئاشتیدا هەبوو و هەروەها وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ كولتووری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان، سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە لە ڕۆژە سەختەكاندا باوەشیان بۆ سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێكهاتە جیاجیاكان و بە تایبەت كریستیانەكان كردۆتەوە.

    هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هێمای بە قووڵایی فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو گەلی كوردستان دا و جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لە برەودانی ئەو فەرهەنگە بەردەوام دەبێت و ئەگەر چەند دەنگێكی نەوازەش بۆ دژایەتی پێكەوەژیان هەبێت بەلای گەلی كوردستانەوە ئەو دەنگانە پەسەند نین.

    لە درێژەی دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە كێشەكانی عێراق لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت.

    لە كۆتایی ئەو دیدارەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی گەلی كوردستان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی و میوانداریی قەداسەتی پاپا و هەر بەو بۆنەیەوە دیارییەكی تایبەتی پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.

  • دانیمارک دژایەتی پێشێلکارییەکانی قەتەڕ دەکات

    دانیمارک دژایەتی پێشێلکارییەکانی قەتەڕ دەکات

    هەڵبژاردەی دانیمارک رایگەیاند لە رێگەی درێسەکەیانەوە هەڵوێستییان دەبێت بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی لە قەتەڕ دژی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدرێن .

    بەشێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەورووپا نیگەرانن لەو مامەڵەیەی قەتەڕ لەگەڵ ئەو کرێکارانە دەیکات کە لە جامی جیهانیدا کار دەکەن و تا ئێستا بە هەزارانیان گیانیان لەدەستداوە.

    دانیمارک رایگەیاند لە پاڵەوانێتییەکە ناکشێتەوە بەڵام لۆگۆی وڵاتەکەیان و کۆمپانیای سپۆنسەری درێسەکانیان زۆر کاڵ دەکرێتەوە چونکە نایانەوێت ببنە بەشێک لەو پێشێلکارییە.

    کۆمپانیای هومێڵ کە سپۆنسەری هەڵبژاردەی دانیمارکە لەلایەن خۆیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە “درێسەکە پەیامێک هەڵدەگرێت ئەویش ئەوەیە نامانەوێت دیار بین لە پاڵەوانێتییەک کە بووە گیان لەدەستدانی هەزاران کەس، ئێمە پشتیوانی هەڵبژاردەی دانیمارکین و ئەمە ئەوە ناگەیەنێت پشتیوانی جامی جیهانی قەتەڕین”

  • رێنمایی تایبه‌ت به‌ پێدانی قه‌رزی بچووك بۆ جووتیاران بڵاوکرایەوە

    رێنمایی تایبه‌ت به‌ پێدانی قه‌رزی بچووك بۆ جووتیاران بڵاوکرایەوە

    لە گشتاندنێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی بۆ پاڵپشتی پڕۆژەکانی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی، ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاودەکاتەوە.

    به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دوابەدوای واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکی (القرطاس ئیسلامی) و فێتێرنەری، چەند رێكکارێک بۆ پێدانی قه‌رزی بچووك بڵاوده‌كاته‌وه‌، بریتین له‌:

    1- وەرگرتنی مامەڵەی جووتیاران، دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەند بن له‌ قه‌رزی بچووك، بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند، پاشان بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.

    2- پشتگیری بەرێوەبەرایەتییە گشتیەکان و سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێت، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن، پەسندکردن و ئاراستەکردنی بۆ بانکی ناوبراو .

    3- خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ێک دەبێت بۆ بانکی ناوبراو، کە فەرمانبەری حکومەت بێت .

    4- بڕی قەرزەکە لە (15,000,000 تا  100,000,000) پانزە ملیۆن دەستپێدەکات تاکو سەد ملیۆن دیناری عێراقی، بە گوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لەماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لەدوایی شەش مانگی یەکەمی سوومەند بوونی قەرزەکە.

    5- کاری وەزارەتی كشتوكاڵ تەنیا هەڵسەنگاندن، پەسندکردن، پشتگیری و چاودێری پڕۆژەکانە لە رووی هونەری، پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری .

    6- سەرجەم رێکكارە کردارییەکان وەکو (یاسایی، دارایی و کارگێری) لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە لە بانک یەکلایی دەکرێنەوە.

  • سەرۆکی حكومەت سەردانی جووتیارێکی نموونەیی لە پارێزگای دهۆک دەکات

    سەرۆکی حكومەت سەردانی جووتیارێکی نموونەیی لە پارێزگای دهۆک دەکات

    سەرۆکی حكومەت سەردانی جووتیارێکی نموونەیی لە پارێزگای دهۆک دەکات

    ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی جووتیار محەمەد سەلیم بەربهاری لە گوندی بەربهار کرد لە پارێزگای دهۆک، کە یەکێکە لە جووتیارە نموونەییەکانی دەڤەرەکە و پێش دوو ڕۆژ داوای لە جەنابی سەرۆک بارزانی کردبوو ھاوکاری زیاتری جووتیاران بکرێت .

    سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لە نزیکەوە ڕەز وباخ و بەرهەمەکەی بەسەرکردەوە و گوێی لە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی ئەو جووتیارە نموونەیە گرت، دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر، بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی دەدات و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە جووتیارانی کوردستان دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش، کاری بۆ دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان کردووە و هەنگاوی کردەییش لەم ڕووەوە نراون، کە ئێستا پەتاتە و چەند بەروبوومێکی دیکە دەنێردرێنە دەرەوە و بەم زووانەش، هەنار هەناردەی دەرەوە دەکرێت. هەروەها بڕیاڕیشە لە ساڵی داهاتووەوە، ژمارەیەکی دیکەی بەرووبوومی کوردستان بگەنە بازاڕەکانی دەرەوە.

    سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێم، دەیەوێت بناخەیەکی پتەوی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان بنیات بنێت، لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی کار.