نووسەر: nihad Taqiyadin

  • ئاردا گولەر بە دوو مەرج پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە

    ئاردا گولەر بە دوو مەرج پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە

    ئاردا گولەر دوو مەرجی گرنگی هەبوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات، کە بەڕێوەبەرانی یانە مەدریدیەکە هەردووکیان قبوڵکرد.

    رۆژی پێنجشەممە یانەی ریال مەدرید گرێبەستی ٦ ساڵەی لەگەڵ ئاردا گولەری یاریزانی یانەی فەنەرباچێی تورکی راگەیاند. گرێبەستەکەی گولەر بە پاداشتەکانیشەوە ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.

    وەرزی رابردوو ٣٥ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یانەی فەبەرباچێ ئەنجامداوە و ٦ گۆڵی تۆمارکردووە و ٧ ئەسیستیشی کردووە ٤ گۆڵ و٤ ئەسیست لە ٢٠ یاری خولی سوپەری تورکیادا).

    گولەر کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە فەنەرباچی لە تۆپی پێی پیشەگەرانە دەستی پێکرد، یانەکانی تری وەک بایرن میونشن و میلان و بارسێلۆنا خواستیان لەسەر هێنانی ئەو یاریزانە هەبوو.

    دوێنێ ئاهەنگی ناساندنی بەڕێوەچوو، گولەر ژمارەی ٢٤ی ریال مەدرید لە وەرزی نوێ دا دەپۆشێت.

    بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، گولەر دوو مەرجی دانابوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریالەوە بکات. یەکەمیان ئەوەیە کە یانەکە لە وەرزی داهاتوودا لە هیچ بارودۆخێکدا بە خواستن بە تیپێکی تری نەدات.

    دووەمیان ئەوەیە کە دەبێت لە تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید یاری بکات. پێشووتر ڤینیسیۆس و رۆدریگۆدامان بینی، هەردووکیان سەرەتا بۆ تیپی دووەمی ریال یاریان کرد و دواتر گەیشتنە تیپی یەکەم، بەڵام گولەر نەیویست بۆ تیپی دووەمی ئەو یانەیە یاری بکات. یانەکە هەردوو مەرجەکەی قبووڵ کرد و گولەر گرێبەستەکەی واژۆکرد.

  • رۆناڵدۆ سپۆنسەری یانەی نەسڕی گۆڕی

    رۆناڵدۆ سپۆنسەری یانەی نەسڕی گۆڕی

    یانەی نەسڕی سعودیە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای وەرزشی نایکی واژۆ کرد بە مەبەستی سپۆنسەری کردنی ئەو یانەیە. ئەو کۆمپانیایە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانێکە هاوبەشی یەکترین.

    ماڵپەری فەرمی یانەی نەسڕی سعودیە بلاویکردەوە کە ئەم براندە ئەمریکییە دەبێتە سپۆنسەری نوێی یانەکە بۆ وەرزی  ٢٠٢٣-٢٠٢٤.

    پێش ئێستا یانەی نەسڕ جلوبەرگی مارکەی Dunues لەبەر دەکرد، کە یەکێکە لە براندە وەرزشییە بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەبی و بەتایبەتیش لەو کاتەوەی دۆن پەیوەندی بە یانەیەوە کرد، مارکەکە ناوبانگێکی زیاتری بەدەستهێنا.

    کریستیانۆ گرێبەستێکی هەتا هەتایی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی واژۆکردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستیکردووە بە دابینکردنی پێڵاوی وەرزشی بۆ براوەی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەو کاتە هێشتا یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆن بوو، تا ساڵی ٢٠١٦ ئەو کۆمپانیایە ٣٠ جووت پێڵاوی مێرکوریاڵ سوپەرفلای بڵاوکردەوە.

  • بە فەرمی مارکوس توڕام پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد

    بە فەرمی مارکوس توڕام پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد

    بە فەرمی مارکوس توڕامی فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.

     

    پێگەی فەرمی ئینتەر میلان بڵاویکردەوە، یانەکەیان بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی بۆڕووسیا مونشن گلادباخ، مارکوس تۆڕام واژۆ کردووە.

    یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵانییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٥ وەرز دەبێت لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە.

    توڕام لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ٣٥٠ یاری کردووە، تونیوییەتی ٦٣ گۆڵ بکات و ٣٥ گۆڵیش درووست بکات.

  • ئارتێتا وەڵامی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

    ئارتێتا وەڵامی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

    پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵەوە کردووە.

    کەناڵی RMC بڵاویکردووەتەوە، لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان قسەی لەگەڵ ئارتێتا کردووە و داوای لێکردووە، ئەرکی مەشقی پاریس بگرێتە ئەستۆ. ئەمەش دوای یەکلایی بوونەوەی چوونە دەرەوەی کریستۆف گاڵتیێ و تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان پاریس و جولیان ناگلیسمان.

    هەرچەندە رازیکردنی ئارتێتا ئاسان نییە، چونکە راهێنەرە ئیسپانییەکە وەرزێکی نموونەیی لەگەڵ گەنەرز بەڕێکرد و ئێستا خەریکی ئامادەکردنی پێکهاتەیەکی گەورەیە بۆ رکابەری کردن لەسەر پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

    ئارسیناڵ خەریکی گفتوگۆیە بۆ گواستنەوەی دێکلان رایس، یاریزانی وێستهام و کای هاڤێرتز، ئەستێرەی چێڵسی.

    پاریس سانجێرمان وێڵە بە دوای دۆزینەوەی راهێنەرێک، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی نوێ لە یانەکە دەست پێبکات. ناوی ناگلیسمان و تیاگۆ مۆتا، راهێنەری بۆڵۆنیا بە یانە پاریسییەکە بەستراوەتەوە، بەڵام نایانەوێت پەلە لە دەستنیشانکردنی هیچ راهێنەرێک بکەن. بە تایبەت داهاتووی کیلیان ئێمباپێ روون نییە و هەر پڕۆژەیەک لە پاریس دەستپێبکرێتەوە، دەبێ ئێمباپێ چەقی پڕۆژەکە بێت.

    پاریس دەیەوێت بەر لە مانگی داهاتوو، راهێنەرێک دەستنیشان بکات و دواتر ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتوو دەست پێبکات و یەکەم یاری ئامادەکاریش، بەرامبەر نەسری سعودی دەبێت.

  • هیلال ئەمجارەیان نێیمار دەکاتە ئامانج

    هیلال ئەمجارەیان نێیمار دەکاتە ئامانج

    نێیمار داسیلڤا هێرشبەرە ناڕازیەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بووەتە ئامانجی یانەی هیلالی سعودیە.

    دوای هەوڵێکی زۆر دواجار بەرپرسانی یانەی هیلال سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یانەیە ئەمجارەیان هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکەی سانجێرمان دەدات.

    کەناڵی Cbc sport بڵاویکردەوە، هەینی رابردوو بەرپرسانی هیلال لە پاریس بوون بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ یاریزانەکەی شازادەکان.

    سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هیلالیەکان ئامادەن هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسڕ، ساڵانە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە پشکەشی نیمۆ بکەن.

    سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە سعودیەکە ئامادەن لە پێناو رازیکردنی پاریس سانجێرمان، ٤٥ ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێیمار پێشکەشیان بکەن.

  • بەپەلە: ئەمڕۆ بێنزێما جێهێشتنی ریال مەدرید رادەگەینێت

    بەپەلە: ئەمڕۆ بێنزێما جێهێشتنی ریال مەدرید رادەگەینێت

    پێدەچێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت بۆ ریال مەدرید و کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی ئەمڕۆ بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێدیڵێت.

    سێرجیۆ ڤالێنتین رۆژنامەنوسی ئیسپانی کەمێک لەمەوبەر لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکەی یانە شاهانەکە 100٪ ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

    ئەو رۆژنامەنوسە ئیسپانیا هیچ ئاماژەیەکی بە یانەی داهاتووی بێنزێمای نەکردووە، بەڵام ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ کەریم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی دەکات.

    چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە یانەی ئیتیحادی سعودیا ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەش بە کەریم بێنزێما کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە فەرەنسیە وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی ئەو یانەیە لە خولی رۆشنی سعودیا یاریی بکات.

  • هەڵبژاردەی بەرازیل دوو یاری بۆ پاڵپشتی ڤینیسیۆس دەکات

    هەڵبژاردەی بەرازیل دوو یاری بۆ پاڵپشتی ڤینیسیۆس دەکات

    یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلی بۆ پاڵپشتیکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر، دوو یاری دۆستانە بەرامبەر دوو هەڵبژاردەی ئەفریقی دەکات.

    دوای رووداوەکانی یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایا و ئاراستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر، کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و پاڵپشتییەکی گەورەی بەدەستهێنا.

    هەڵبژاردەی بەرازیلی خاوەن پێنج نازناوی جامی جیهانی، لە 17ی مانگی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی گینیا یاری دەکات و 20ی هەمان مانگیش، بەرامبەر سێنیگال یاری دەکات.

    یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل هەڵمەتێکی فراوانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی راگەیاندووە و لەڕووی میدیاییەوە کاری گەورەی لەسەر دەکرێت.

    یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل دەیەوێت لە رێگەی هەڵمەتەکەیانەوە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی دیاردەی رەگەزپەرستی بکەن. ئیدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی یەکێتییەکە داوای هەموارکردنەوەی چەندین یاسای کردووە، بۆ ئەوەی دەستی دەسەڵاتدارانی بەرازیل لە رووبەڕووبوونەوەی دیاردەکە لە یاریگاکانی تۆپی پێ فراوانتر بکات.

    یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە نزیکەوە لەگەڵ ڤینیسیۆس بووە و تەواوی پاڵپشتی بۆ ئەستێرەکە دووپاتکردووەتەوە، هەر دوای وەرگرتنی رەزامەندی ڤینی، دوو یاری دۆستانەشی رێکخست.

  • مانێ بووەتە ئامانجی چوار یانەی پرێمەرلیگ

    مانێ بووەتە ئامانجی چوار یانەی پرێمەرلیگ

    سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی بە هیوایەکی زۆرەوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد لە بۆندزلیگا، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت و بەو هۆیەوە، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا میونشن بەجێبهێڵێت.

    تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەستێرە سەنیگالییەکە تا ئێستا ١٢ گۆڵ و ٦ ئەسیست لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە، ئەمەش لەچاو چاوەڕوانییەکانی ڕاهێنەرانی بایرن کەمتر بووە، هەروەها کێشەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ لێرۆی سانێ وایکردووە یانەکەی بیر لە دەستبەرداربوونی بکاتەوە.

    سکای بڵاویشی کردەوە لە ئەگەری چوونی مانێ لە ریزەکانی بایرن و گەیشتنی ئۆفەرێکی باش، یانەکە دەستبەرداری دەبێت و هەر یەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسل و برایتۆن و وێستهام لە ئینگڵتەرا ئەو یاریزانەیان دەوێت.

  • بۆسکێتس ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت

    بۆسکێتس ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت

    سێرجیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری یانەکەی دوای ١٨ ساڵ جێدێڵێت.

    هەژمارەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆی بەشێوەیەکی فەرمی جیابونەوەی ناوەڕاستکارەکەیان لە کۆتایی ئەم وەرزە پشت راستکردەوە و ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر واز لە یانەکەی دێنێت.

    بۆسکێتس هێشتان یانەی داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە بۆسکێتس نایەوێت لە ئەوروپا یاریی بۆ هیچ یانەیەک بکات، بۆ ئەوەی رووبەرووی بارسێلۆنا نەبێتەوە، هاوشێوەی ئینیێستا و چاڤی کاتێک یانەکەیان جێهێشت، بە یەکجاری ئەوروپایان جێهێشت.

    لەلایەکی دیکەوە لە بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی ئێل چیرینگیتۆ باس لەوە کراوە، سێرجیۆ بوسکێتس لەگەڵ لیۆ مێسی بڕیاریداوە بچێتە هیلال و ئێستا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی خۆردی ئالباش دەکەن، ئەویش بە نیازە لەگەڵ لیۆ و سێرجیۆ بچێتە سعودیە.

  • لیاو ئەستەمە بۆ یاریی دێربی ئامادەبێت

    لیاو ئەستەمە بۆ یاریی دێربی ئامادەبێت

    ئەگەری زۆرە ڕافایل لیاو بۆ یاریی چوونی دێربی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان ئامادە بێت، ئەمیش بەهۆی پێکانەکەی یاریی بەرامبەرلازیۆ.

    دوای 10 خولەک لە یاریی نێوان میلان و لازیۆ، ڕافایل لیاو لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان هات و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت. دوای خولەکێک سێلماکارز جێگەی گرتەوە و ئەو یاریگای جێهێشت.

    بەگوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، لیاو ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی وردی بۆ کراوە و دوای پشکنینی MRI، دەرکەوتووە کە گرژبوونیماسولکەکانی زۆر قورسە ئەستەمە بۆ یاریی ڕۆژی چوارشەممە بەشداری بکات.

    ئەیسی میلان چوار شەممەی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.