نووسەر: nawras nawras

  • سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

    ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر ‌کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

    سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

    سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی مارک سترۆ، کونسولی پێشووی ئەمەریکای کرد، كە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

    کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا. باسیی لە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی بەهاداری ئەمەریکا لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا.

    کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەت کرد بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا کە ڕۆڵێکی گرنگیی هەبوو لە پێدانی ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، هیواشی خواست ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوام بن.

    ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

  • رەعد ساڵح ئەندامی کوتلەی عەرەبی لە کەرکووک: پارتی داوای زۆرترین پشکی دەکرد بۆ کورد، یەکێتی داوای نەکرد بۆیە ڕێککەوتین لەگەڵ یەکێتی

    رەعد ساڵح ئەندامی کوتلەی عەرەبی لە کەرکووک: پارتی داوای زۆرترین پشکی دەکرد بۆ کورد، یەکێتی داوای نەکرد بۆیە ڕێککەوتین لەگەڵ یەکێتی

    لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵێكی عێراقی، ئەندامێكی كوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاشكرای كرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرامبەر ساڵێك و چوار مانگی پۆستی پارێزگاری كەركووك، تەنازولی لە مافەكانی كورد كردووە بۆ پێكهاتەی عەرەب، بۆیە لەگەڵیدا ڕێككەوتوون.

    رەعد ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە كوتلەی عەرەبی، لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (الاولی)ی عێراقی رای گەیاند، كاتێك ئەوان لە 4ی ئابی 2024 هاتوونەتە هەولێر بۆ دیداری سەرۆك بارزانی، بەو نیازە هاتوون كە گەڕی یەكەمی پۆستی پارێزگاری كەركووك بۆ پێكهاتەی عەرەب بێت، ”بەڵام شۆك بووین لەو كاتەدا بەوەی كە گەڕی یەكەم بۆ پێكهاتەی كورد دەبێت. پاش دەرچوونیشمان لە بارەگای بارزانی و دانیشتنمان لەگەڵ بەڕێز شاخەوان عەبدوڵا و دانوستانكاران، داوای پۆستی فەرماندەی پۆلیسی كەركووك و 32%ی فەرمانگەكانیان بۆ پێكهاتەی كورد دەكرد“

    ئەو سەركردە عەرەبە نەیشاردەوە كە ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی بەپێی ئەوەی كە پارتی داوای دەكرد، لە بەرژەوەندیی پێكهاتەی عەرەب نەبووە، چونكە پارتی داوای زیاتر لەوەی دەكرد كە یەكێتی داوای كردبوو، بۆیە چوون و لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بابلیون ڕێككەوتوون، ”بەوەی كە یەكێتی تەنازول لە ژمارەیەك لە پۆستەكانی وەك فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك و فەرمانگەكانی دیكە دەكات، بەرامبەر بەوەی بۆ گەڕی یەكەم پۆستی پارێزگاری كەركووك لای یەكێتی بێت.“

    رەعد ساڵح ئاشكرای كرد كە بەپێی ڕێككەوتنەكەی ئێستا، رێبوار تەها تاوەكوو 31ی 12ی 2025 لە پۆستی پارێزگاری كەركووك دەمێنێتەوە، لە 1ی 1ی 2026ەوە كەسێكی توركمان دەبێتە پارێزگار تا كۆتایی هەمان ساڵ، دواتریش لە 1ی 1ی 2027 تا هەڵبژاردنی تازەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكرێت، پۆستەكە لای پێكهاتەی عەرەب دەبێت.

    ئەو ئەندامە عەرەبەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەوەشی دووپات كردۆتەوە كە ”ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی هەیە لەسەر تەنازولكردن لە مافەكانی كورد لە ئیدارەدانی فەرمانگەكانی وەك (فەرماندەیی پۆلیس، وەبەرهێنان، پەروەردە، كشتوكاڵ، گەنجان و وەرزش و ئاو) لەگەڵ تەنازولكردن لە ئیدارەدانی قەزاكانی دوبز و داقووق و حەویجە و ناحیەكانیان. ئەم ڕێككەوتنە خواستی ئێمە پڕ دەكاتەوە و داواكارییەكانمان وەك پێكهاتەی عەرەب لەخۆ دەگرێت.“

    ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتریش موهەیمەن حەمدانی، سەركردەی عەرەبی سوننەی كەركووك ئاشكرای كردبوو كە لە كۆبوونەوەكەی پیرمامدا سەرۆك بارزانی راشكاوانە پێی گوتوون، ئەگەر بیانەوێ گەڕی یەكەم پۆستی پارێزگاری كەركووك لای عەرەب بێت، ئەوا لەگەڵیان ڕێك ناكەوێت.

    جەختیشی كردۆتەوە كە سازش لە هیچ پێگەیەكی كورد لە كەركووك ناكرێت.

    جێی باسە چاودێران پێیانوایە كە یەكێتی لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك و بەكارهێنانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، دەستبەرداری هەموو مافەكانی كوردانی كەركووك بووە و بەم جۆرەش ڕێككەوتنەكەی بە قۆناغێكی دیكەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لەقەڵەم دراوە.

  • ئەو تۆمەتبارەی 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو دەستگیر کرا

    ئەو تۆمەتبارەی 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو دەستگیر کرا

    ئەو تۆمەتبارەی 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو دەستگیر کرا

    بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە و سکاڵایەکمان لەلایەن هاووڵاتییەکەوە پێ گەیشت، بە بوونی ڕوودانی حاڵەتی دزیکردن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامدا توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین، کە هەڵاتبوو بۆ وڵاتی ئێران، دواتر بە پلانێکی تایبەت و لە ڕێگای تەکنیکی کارکردنی خۆمان، توانیمان تۆمەتبار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان دەستگیری بکەین.

    پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بڕی (3 دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، هەروەها لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانێکی تردا کە جارێکی تر لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دزیوە، کە کۆی گشتی دەکاتە (150 هەزار) دۆلار و سەرجەم پارەکەشی لە ڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.

    ئەوەش هاتووە: لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە. هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، کە تۆمەتباران لە هەرکوێیەک بن، ئێمە دەیانگەڕێنینەوە و دەستگیریان دەکەین.

  • یەكێتی، بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ناچار دەكات ببنە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان

    یەكێتی، بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ناچار دەكات ببنە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان

    یه‌كێتی له‌ سنووری سلێمانی، بەرپرسانی حكومی خۆی ناچار دەكات فۆرمی كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان پڕ بكەنەوە

    ناڕەزاییەكی زۆر لەنێو گەنجانی هەژار و بێكاردا دروست بووە.

    یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دەڤەری سلێمانی، بەرپرسانی حكومیی خۆی ناچار دەكات فۆرمی كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان پڕ بكەنەوە، تاوەكوو زۆرترین كادیری خۆی لە رۆژی دەنگداندا كارمەندی سندووقەكانی دەنگدان بن و دڵنیا بن لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن.

    بەپێی زانیارییەكان، مەڵبەندەكانی یەكێتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین، سەرجەم بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سەر بە حزبەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت فۆرمی كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان پڕ بكەنەوە، بەم هۆیەشەوە بەشێكی بەرچاوی بەرپرسانی حكوومیی یەكێتی ناویان وەك كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان هاتووەتەوە، لەنێویشیاندا هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش هەن.

    پاش ئاشكرابوونی ناوی ئەو بەرپرسانەی یەكێتی لەنێو لیستی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ناڕەزاییەكی زۆر لە لایەن گەنجانی بێكار و هەژاری دەڤەرەكە دروست بوو و گازاندەی ئەوەیان دەكرد كە بۆچی ئەو كەسانە فۆرمیان پڕ كردووەتەوە و دەرفەت نەدراوە گەنجانی بێكار لەو بڕە پارە كەمە سوودمەند بن كە بە كارمەندانی سەر سندووقەكان دەدرێت؟

    بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا، هەر لەژێر ئەو فشارانەدا، زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ناڕاستەوخۆ دانی بەوەدا ناوە كە لە لایەن یەكێتیدا راسپێردراوە بۆ پڕكردنەوەی فۆرم و دەڵێت: ”بەهۆی ئەوەی ئێستا لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیدام، وەک ئەرک و واجبێک ڕاسپێردراوین بە پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ئەوەی تەواجودمان هەبێت و دەورێکی ڕاستەوخۆمان هەبێت لە پڕۆسەکەدا، ئەمەش بە ئەرکێکی هەڤاڵانە دەبینین و پابەندین بە جێبەجێکردنیەوە.“

     

  • سالار رواندزی چۆن باسی تیرۆرکردنی کاروان عەلی شاماری کرد؟

    سالار رواندزی چۆن باسی تیرۆرکردنی کاروان عەلی شاماری کرد؟

    سالار رواندزی چۆن باسی تیرۆرکردنی کاروان عەلی شاماری کرد؟

    کاروان شامار گوتی تاهۆیەک تەقەی لێکردووین، بەڵام ئەو تاهۆیەی کاروان باسی دەکات لەگەڵ خۆمان بوو

    لە چەكەكەم دوور نەكەوتمەوە، گومانم هەبوو
    ”پیاوێكی ئێرانیمان لەگەڵدا بوو، لەگەڵ كەسێكی دیكە، من هەرگیز نەمدەناسین و نەمبینیبوون“

    سالار رواندزی کە شەوی گیان لە دەستدامی کاروان عەلی شامار لەگەڵ کاروان بوو ، گومانی لە روداوەکە هەبوو و دەڵێت، نزیکەی دوو هەفتە لە هەولێر بووم، رۆژانە لەگەڵ کاروان عەلی شامار پەیوەندیمان هەبوو، پێی دەگوتم سەیدی کەی دەگەڕێیتەوە بیرت دەکەم؟ پێرێ جارێکی دیکە پەیوەندیی کردەوە و گوتم ئێستا لە سلێمانیم، بەڵام میوانم هەیە، ئەوە بوو کاتژمێر ٩:٣٠ ئەو شەوە پەیوەندیی کرد و گوتی خۆ ناڵێی بێ مەجالم، منیش پێم گوت میوانم هەیە، بەڵام بیانی نین و ئەتوانم بەجێیان بهێڵم، لە کوێ بیت دێم بۆ ئەوێ، پرسی بە تەنیا دێیت؟ گوتم بەڵێ پاسەوان ناهێنم، ئەویش گوتی لە سیتەک دەبم، ئەوەبوو کاتژمێر ١٠:١٠ خولەک لە تونێلی پێشڕەو تێپەڕیم، دیسان کاروان تەلەفۆنی کرد و پرسی لە کوێم، پێم گوت لە تونێل تێپەڕیوم، ئەویش گوتی لای چێشتخانەی هەڵشۆ یەک دەبینین، لەوێ چاوەڕێی دەکردم و یەکمان دیت، گوتی بێ پاسەوان هاتوویت یانی چی؟ گوتم متمانەم بە هاوڕێیەتیی تۆ هەیە، لە خوار چێشتخانەکە بازگەیەک هەیە، لەوێوە بۆ سەرەوە هەڵگەڕاین و یەکەم باخ بە دەستەچەپ لاماندا، باخی کوڕێکە بە ناوی ئازاد حاجی رەزا، کە خۆیشی لەوێ بوو.“

    ئەو فەرماندە و هاوڕێیەی كاروان عەلی شامار دەڵێ: ”جگە لە کاروانی عەلی شامار، کە من میوانی ئەو بووم، ئاوەڵزاواکەی بە ناوی کاروان، گۆران دووزی، ئازاد رەزا، پیاوێکی ئێرانییش لەوێ بوون، بەڵام یەکەم جار بوو ئەوان ببینم و پێشتر نەمناسیون، من لە هەموو جێگایەک حەزەر دەکەم، بۆیە دەمانچەیەکم پێ بوو لە حەدیقەکە دامنا، جگە لەوەش لە ئۆتۆمبێلەکەشم چەکی دیکە هەبوو، بۆیە نزیکی سەیارەکەم وەستام، تا چاودێریی جموجۆڵەکان بکەم، گومانم هەبوو نەک لەژێر فشاردا کاروان ناچار کرابێ من بهێنرێمە ئەو شوێنە، چونکە من و کاروانیش لەو کەسە ناڕازی و بێمنەتانەی نێو ناڕازییەکانی یەکێتین، کە بێ منەتین لە هەموو شتێک، دواتر کە زانیم هیچ نییە، چووم دانیشتم، دواتر کاروان، کە خەریکی خواردن ئامادەکردن بوو، پرسی لە ژوورەوە نان بخۆین یان دەرەوە؟ منیش پێم گوت هەوای ئێرە وەک هەوای شار پیس نییە، بۆیە دەرەوە خۆشترە، ئەوەبوو تا درەنگانێک دانیشتین و تەلەفۆنمان بۆ نزیکەی شەش بۆ حەوت کەس کرد و زۆرینەی کاتەکەمان بەوەوە بەڕێ کرد.“

    لە درێژەی گێرانەوەكەدا گوتیشی: ”بە جەماعەتم گوت درەنگە هەستین بڕۆینەوە، ئەوەبوو بوو بە کاتژمێر ٢:٢٠ بۆ ٢:٣٠ی بەرەبەیان، بە ئۆتۆمبێلەکەم لەگەڵ کاروان عەلی شامار لە باخەکە هاتینە دەرەوە و دوو ئۆتۆمبێلەکەی دیکە لە ژوورەوە بوون، کە لە جۆری مارسیدس بوون و هی زاواکەی بوو، هەروەها جی ئێم سی، کە هی خاوەنی باخەکە بوو، دواتر ئەوانیش هاتن، کاروان گوتی سەیدی من دەبەیتەوە؟ گوتم بێگومان، ئینجا گوتی ئەگەر واش بکەی لە تونێلەکە هەر لە یەک دادەبڕێین، وەک بڵێی دڵی خەبەری دابێت شتێک روو دەدات، بۆیە دواتر گوتی من لەگەڵ ئاوەڵزاواکەم دەڕۆمەوە و میوانی منن، بۆیە دابەزی و لەگەڵ مارسیدسەکە لە لای تەنیشت دانیشت، لەنێو سەیارەکە گۆران دووزی و پیاوە ئێرانییەکە و ئاوەڵزاواکەی هەبوون، گوتی تۆ لەپێشمان بڕۆ و ئێمە بەدواتدا دێین، ئەوەبوو تا نزیکی تونێلەکە من بە هێواشی دەڕۆشتم و ئەوان بەدوامدا هاتن، بەڵام لەپڕ جی ئێم سییەکە بەخێراییەکی زۆر بەلامدا تێپەڕی و مارسیدسەکەش بە هەمان شێوە تێپەڕی، تەلەفۆنەکەم هەڵگرت تا تەلەفۆنیان بۆ بکەم، بەڵام شەبەکە نەبوو، بۆیە هەر بەیەکجاری دامخست کە لە تونێلەکە دەرچووم، ئەوانم دیت بە هەمان خێرایی بە دەستەڕاست جادەی هەواری شاریان بەرەو قەیوان گرتە بەر، منیش بە دەستەچەپ بەرەو دەباشان رۆیشتم، ئیدی بەیانیی کاتژمێر ٩:٠٠، کە بەخەبەر هاتم مۆبایلم کردەوە، زۆر جەرەسم بۆ هاتبوو، جەرەسم بۆ کرایەوە و پرسییان: سەلامەتیت؟ گوتم: بەڵێ بۆ؟ گوتیان شەوی رابردوو لەگەڵ رەحمەتی کاروان عەلی شامار بوویت؟ گوتم چی بووە؟ گوتیان وەرگەڕاوە و گیانی لەدەست داوە.“

    ئەوەشی خستە روو، کە رێبوار عەلی شامار گوتوویەتی، لە نەخۆشخانە ئاوەڵزاواکەی کاروان باسی لەوە کردووە، گوایە تاهۆیەک تەقەی لێ کردوون، بەڵام من دەڵێم ئەو تاهۆیەی ئەو باسی دەکات لەگەڵ خۆمان بوو، ئەوەی دەیڵێت رەنگە بەهۆی پەشۆکانیەوە بێت، تا سەرقەبرانیش ئاوەڵزاواکەی و ئەوانی دیکەی لە مارسیدسەکە بوون لە نەخۆشخانە خەوێنرابوون، بەڵام دواتر دیارە سکاڵایان لەلایەن ماڵباتی شامارەوە لێ کراوە و بەند کراون.

  • ئەگەر یەکێتی تیر*ۆر و داگیرکاری زەوی ڕانەگرێت لە هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زەرەری زۆر دەکات

    ئەگەر یەکێتی تیر*ۆر و داگیرکاری زەوی ڕانەگرێت لە هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زەرەری زۆر دەکات

    🔸ئەگەر یەکێتی تیر*ۆر و داگیرکاری زەوی ڕانەگرێت لە هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زەرەری زۆر دەکات

    🔸نهێنی ئەو گرووپە ناڕازییەی لە سلێمانی درووست بووە چیە؟

    مەلا بەختیار سەرکردەی کۆنی یەکێتی لەباری ڕووداوەکانی ئەم دوایەی سلێمانی هۆشداری دا ، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا مەلا بەختیار ڕووی کردە یەکێتی و وتی،دیاردەی تیر*ۆر و گرتن لە سلێمانی زۆرە، ئۆباڵی ئەم دۆخەی سلێمانی لە ئەستۆی یەکێتییە ، سەبارەت بە داگیرکاری زەوییەکانی موڵکی گشتی لە سلێمانی مەلا بەختیار ئەوەشی گوت تاوانی زەوی داگیرکردن لە سلێمانی پێویستە ڕابگیرێت ، هۆشداریش لەوبارەیەوە دەدات ئەگەر یەکێتی تیر*ۆر و داگیرکاری زەوی ڕانەگرێت لە هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زەرەری زۆر دەکات .

    ئەم لێدوانەی مەلا بەختیار لەوەوە دێت کە تەخشان و پەخشانی زەویی و قۆرخکردنی بازاڕ و بەجێهێشتنی بازرگان و وەستانی پڕۆژە و بوون بەسەربازگەی شار،خەڵکی سلێمانی نیگەران کردووە ، هەر بەهۆی ئەو هەموو هێزە چەکدارەوە و پێشێلکردنی یاسا و نەهێشتنی رۆڵی پۆلیس و ئاسایش بۆ هێزی تری سەر بەخۆیان ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە ، بەتایبەت کە چەندین کەسیان بە ناحەق شەهید کردووە، هەر لە کوڕی بەڕێوەبەری مەسڵەحەی سلێمانی هەتا دەگاتە ئاری چایچی ، ئەمە وایکردووە شورایەک لە ترس بۆ ئازادی لەم شارە دروست ببێت ئەمەش دەنگێکی ناڕازی لەناو سلێمانی لە مامۆستای زانکۆ و خەڵکی شارەکەی دروست کردووە کە پێدەچی لە ماوەکانی داهاتوو بەڕوونی بەرچاوبکەوێت ، سەرچاوەیەک بە بازمیدیای ڕاگەیاند ئەو لێدوانانەی لاهوری شێخ جەنگی لەم کاتەدا زۆر گرنگ بوون بۆ تێکشاندنی ئەو شورایەی بۆ ئازادی سلێمانی دروستکراوە ، بە تایبەت بووەتە هیوایەک بۆ ئەو دەنگە ناڕازییەی سلێمانی کە نیازیان وایە دەنگ هەڵبڕن ، پێیان وایە لە هەناوی سلێمانی پێویستە کەسێک پەیداببێت بەگژ ئەم زوڵم و ستەمەی یەکێتی و کوڕانی جەلال تاڵەبانی بچێتەوە بۆ ڕزگارکردنی سلێمانی لەم بارودۆخە سەختەی بەرۆکی شاری گرتووە..

  • بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:  یەکێتی فرمێسکی تیمساحی بۆ کەسوکاری قوربانیانی شەنگال ڕشتووە

    بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان: یەکێتی فرمێسکی تیمساحی بۆ کەسوکاری قوربانیانی شەنگال ڕشتووە

    لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی لە بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

    لە یادی دەساڵەی كارەساتی شنگالدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا فرمێسكی تیمساحی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە ڕشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبیەكانی خۆی بقۆزێتەوە و ڕاستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت.

    هەموو خەڵكی كوردستان و تێكۆشەر و خەباتگێڕان و هێزی هاوپەیمانان شاهیدی ئەوەن، كە ئەوەی لە شنگالدا خوێن و قوربانی و زیانی دا پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە حوزنێكی گەورەی نیشتیمانی وەك كارەساتی شنگال، پارتی وەك هەمووجار بە تەنیا مایەوە و بەتەنیا شانی دایە بەر بەرپرسیارێتی، چ لە پەنادانی ئاوارەكان، چ لە ڕزگاركردنی ڕفێندراوەكان و هەروەها ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە دەستی داعش.

    جیهان شاهیدە پێشمەرگەی پارتی چۆن بەرگریی کردووە و چۆن ئەفسانەی داعشی شکاندووە. مێژوویەکی زۆر کۆن نیە، گەلی کوردستان باش لەیادیەتی بۆ تۆماركردنی داستانی گەورە لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی سەددی موسڵ و ئازادكردنی ڕەبیعە و ئازادكردنی زووماڕ و شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و دواجاریش ڕزگاركردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سەدان شەهید و برینداری بەخشی و ماوەی دووساڵ سەرۆك بارزانی خۆی لە بەرەكانی شەڕ مایەوە و هەتا شنگال ئازاد نەكرا، نەگەڕایەوە. سەرۆك بارزانی ئەو بەڵێنەی گەیاندەسەر، كە بە بابەشێخ و ئێزیدیەكانی دابوو، كە ئێزیدخان دەمێنێ و سەری داعش دەبێ بكەوێتە ژێر پێی ڕۆڵەكانی كوردی ئێزیدی.

    لێرەدا ڕایدەگەیێنین موزایەدات و ڕشتنی فرمێسكی تیمساح بۆ ئێزیدیەكان و چەواشەكاری هیچ لە وێنەی ڕاستییەكان ناگۆڕێت، بە تایبەت کە ئەو موزایەداتە لەلایەن ناپاک و کاڵفامەکانەوە بێت. وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە ئەوەی لە خەمی شنگالە و خاوەنی شنگالە و ئاوێتەیە لەگەڵ ژان و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی تەنیا پارتی بووە و هەر پارتی دەمێنێتەوە.

     

    بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
    4/ 8/2024

  • چه‌كدارانی په‌*كه‌*كه‌ كچێكیان به‌ زه‌بری چه‌ك له‌ پێش چاوی دایك و باوكی ڕ*فاند

    چه‌كدارانی په‌*كه‌*كه‌ كچێكیان به‌ زه‌بری چه‌ك له‌ پێش چاوی دایك و باوكی ڕ*فاند

    چه‌كدارانی په‌*كه‌*كه‌ كچێكیان به‌ زه‌بری چه‌ك له‌ پێش چاوی دایك و باوكی ڕ*فاند

    ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: مانگی ڕابردوو چه‌كدارانی په‌*كه‌*كه‌ 20 كیژۆڵه‌ و مێرمنداڵایان ڕ*فاندووه‌

    ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ عه‌فرین ڕایگه‌یاند، گرووپێك به‌ ناوی (جوانێن شۆرشگێر)ی سه‌ر به‌ په‌*كه‌*كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب كیژۆڵه‌یه‌كیان ڕ*فاند.

    ڕێكخراویه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تییدا هاتووه‌، چه‌كدارانی په‌*كه‌*كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا كچێكیان به‌ناوی (مه‌ریه‌م ئیبۆ) ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی گوندی زه‌عره‌ی ناحیه‌ی بولبوله‌، له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان و له‌ پێش چاوی دایك و باوكی، به‌ زه‌بری چه‌ك بۆ شوێنی نادیار ڕ*فاند و چاره‌نووسی نادیاره‌.

    ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، دایك و باوكی ئه‌و كچه‌ سه‌ردانی داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌ په‌*یه‌ده‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كچه‌كه‌یان بزانن، به‌ڵام بێ سوود بوو و پێیان گوتراوه‌ كه‌ زانیارییان له‌و باره‌یه‌وه‌ نیه‌.

    ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ عه‌فرین، له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن په‌*كه‌*كه‌وه‌ ده‌ڕ*فێندرێن، ده‌یانبه‌ن بۆ كه‌مپه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان.

    له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تۆڕی چاودێری سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌ینی ڕابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، گه‌نجانی شۆرشگێر و هه‌*سه‌ده‌ 20 منداڵایان له‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا له‌ ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕ*فاندووه‌ و ئه‌و منداڵانه‌یان بردوون بۆ كه‌مپه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان.

  • بنەماڵەی ئاریی چایچی، ئەو گەنجەی لە لایەن چەكدارێكی هێزی كۆماندۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كوژرا، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە

    بنەماڵەی ئاریی چایچی، ئەو گەنجەی لە لایەن چەكدارێكی هێزی كۆماندۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كوژرا، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە

    بنەماڵەی ئاریی چایچی، ئەو گەنجەی لە لایەن چەكدارێكی هێزی كۆماندۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كو*ژرا، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە.

    ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:-

    “سوپاسنامە”

    بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ..
    “كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإكْرَام”

    بەناوی بنەماڵەکەمان وکەسوکار و خزمانی گوندی ( هەڵەدن ) وە سوپاسی هەموو ئەو لایەن و چین و توێژ و خزمان و دۆستان و هاورێیان ومامۆستایانی ئایینی وپیاوماقوڵان و ڕیش سپی و کەسایەتییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بەشداربوون لەگەڵمان و هاوخەمان بوون لەمەڕاسیمی بەخاکسپاردن وبەڕێوەچوونی پرسەی جوانەمەرگ ( کاکە ئاریی چایچی ) خوای گەورە پاداشتی هەموولایەک بداتەوە.
    هەروەها سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لەڕێگەی تەلەفۆن و نامە و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە لە دەرەوەی وڵات و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان بەشداری پرسەکەیان کردین و هاوخەممان بوون.

    خوای گەورە لەمردووی هەموولایەکمانخۆش بێت و پاداشتی بەخێری هەموولایەک بداتەوە، خوای میهرەبان لە برایەتی و دۆستایەتی ئێوەش کەم نەکات، دووبارە سوپاستان دەکەین.
    وەسوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو پەیج و لایەن و هاورێیانە دەکەین کەبەنامەیەکیش بێت هاوخەمی خۆیان بۆ دەربریوین هاوکاربون لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی کۆچکردن و پرسەکەی

    لەگەڵ رێزی بنەماڵەی کۆچ کردوو

    ٳنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

  • پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و یەك ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

    پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و یەك ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

    پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و یەك ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

    بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

    ڕژێمی پێشووی عێراق لە کردەوەیەکی ناڕەوا و بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و كوردبوون دەستبەسەر كرد و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن. ئەو تاوانە بەشێك بوو لە دەستپێكی ئەو زنجیرە تاوانانەی بەشێوەیەكی ڕێكخستوو بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستاندا لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجام دراوە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفال و كیمیابارانەكان لە سەرتاسەری كوردستان و تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆر و گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان.

    لە چل و یەكەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین. هەروەها سوپاسی خەڵكی بەئەمەكی كوردستان بە تایبەت جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەین كە لەو ڕۆژگارە تاڵەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. سوپاسی كەسوكاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایك و ئافرەتە بارزانیانە دەكەین كە نموونەی خۆڕاگری و قارەمانێتی بوون و ئازاری چاوەڕوانی و دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشتووە.

    ئەو تاوانانەی لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراون، هەر هەمووی دەرئەنجامی عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن و نامرۆڤانەی دەستەڵاتدارانی سەردەمی پێشووی عێراق بووە.
    ئەو عەقلیەتە هۆكاری سەرەكیی دواكەوتوویی و نەهامەتی و كارەسات بووە، بۆ هەموو گەلانی عێراق و ناوچەكە.

    مسعود بارزانی
    31ی تەممووزی 2024