نووسەر: nawras nawras

  • بڕیارێکی دڵخۆشکەر لە مەسرور بارزانییەوە

    بڕیارێکی دڵخۆشکەر لە مەسرور بارزانییەوە

    سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا بە بەردەوام بوونی پێدانی کۆمەک بە کەم ئەندامان

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند:
    لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لە پێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٢, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

  • سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

    سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

    پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و چوار ساڵەی ئەنفالی بادینان

    بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

    لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی عێراق لەدژی خەڵكی كوردستان، بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری بادینان كەوتنە بەر هەڵمەتی نامرۆڤانەی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان شەهید و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور بوون.

    مەبەستی ڕژێم لەو ڕەفتارە شۆڤینی و ئەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان لەڕێگەی چەك و زەبروزەنگ و ستەمكاری بوو. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و نەیاران و تاوانباران بوون كە كەوتنە زبڵدانی مێژوو.

    لە یادی سی و چوار ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی کوردانی فەیلی و ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین كە گەلەكەمان هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات و دەبێ دەوڵەتی عێراقیش قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و ستەمەكارییانە بدات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە.

    مسعود بارزانی
    25ی ئابی 2022

  • پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان

    لە شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو ، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێنرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و، سەدان گوندیش وێران کران.
    لە سی وچوارمین ساڵڤەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە و جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە ، کە پێویستە حکومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی ڕەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە. هەروەها پێویستە ئەو عەقلییەتەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت.
    لە ساڵڤەگەڕی ئەنفالی بادیناندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .

    مەسرور بارزانی
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
    25ی ئابی 2022

  • خۆرێکی تر لە گەردوون بینراوە

    خۆرێکی تر لە گەردوون بینراوە

    ئەم خۆرە بۆ ماوەی 1056 چرکە پێنج هێندەی گەرمی خۆری راستەقینە لە پلەی 70 میل سانتيگرات دا کاری کرد ، بەڵام بە هەموو کارەکانیەوە شکەشتی هێناو نەیتوانی بگاتە توانای خۆری سرۆشتی .

    زانایان جەختیان لەوە کردووە کە بۆ هەڵدانی خۆرێکی دەستکرد پێوسیتیان بە هندێ شتە ئەو شتانەش تەنیا لای خودای گەورەن کە خاوەنی گەردوونە، بوویە هەڵدانی خۆری دەستکرد لە وڵاتی چین بە هەموو پێکهاتەکانییەوە شکەستی هێنا و چین نەیتوانی خۆرێکی دەستکرد بەرهەم بهێنیت .

    لە ساڵی 2020 وڵاتی چین خۆرێکی دەستکردی تاقیکردەوە کەچی خۆر نەبوو وە هاوشێوەشی نەبوو ،تەنیا ڕۆکێتێک بۆ هەڵدرایە ئاسمان زۆر لە وڵاتانی جیهان هاوکاربوون بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە بەڵام بە ئامانج نەگەیشتن و شکەستیان هێنا.

  • بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، و چەند سەرنجێک

    بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، و چەند سەرنجێک

    بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، و چەند سەرنجێک

    قەهرەمان عوسمان ، ماستەر لە یاسای گشتی:

    بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد لە نووسینی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی، دیکۆمێنتێکی مێژوویی گرنگە، کە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارەنەی تێدایە کە لامان گەڵالە بوونە، لەسەر ئەو مێژووەی کە بەشێکی تەمەنمان پێک دێنێت و شاهیدی ڕووداو بینراوەکانی بووین.
    ئەم پەرتووکە؛ پەردە لەسەر دیوە شاراوەکانی ڕووداوەکانی کوردستان، لە نێوان ساڵانی 1991 و 2003، و یاری دەزگا هەوڵگەرییە ئیقلیمی و دەوڵییەکان و ڕۆڵیان لە خوڵقاندنی هەندێ پێشهاتی ناخۆش و چاندنی تۆی دووبەرەکی لە نێوخۆی کوردستان، ڕادەماڵێت.
    ئەوەندە بە شەفافی باس لە ڕووداوەکان و هۆکارەکان کراوە، کە هیچ ناڕوونییەکی بەجێ نەهێشتووە، و تیایدا ئەو لایەنەی کە بووەتە دەستکەڵای دەزگا هەوڵگەرییە ئیقلیمییەکان ئاشکرا کراوە، و ئەوەشی تێدا ڕوونکراوەتەوە کە چۆن تەسلیمی ئیرادەی دەرەوە بووە، و چۆن بە فیتی دەوڵەتێکی ئیقلیمی دەستی لە شەڕی خۆکوژی نە پاراستووە و تەنانەت بۆ رازی کردنی دەوڵەتێکی تری ئیقلیمی دەستی لەو پارتە کوردیەش نە پاراستووە، کە پێشتر لە چەند جەولەیەکی شەڕی ناوخۆ شان بە شانی ئەو دژی پارتی شەڕی کردووە.
    ئەوەی ئێستاش دەبینرێت لە ڕشانەوەی هەندێ لایەن و کەسی بەکرێگیراوە بەم پەرتووکە، هۆکارەکەی: هەر ئەم لایەنەی پەرتووکەکەیە، كه ڕووی ڕاستەقینەی جاش و خۆفرۆشە نێوخۆییەکان و ئاغاکانیان پیشان دەدات.

    ئەو ڕاستییانەی لەم پەرتووکەدا دەستمان دەکەوەن ئەوانەن:

    1. راپەرینی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 هەوێنی یەکریزی و هاوکاری نێو لایەنە کوردستانییەکان بوو، تیایدا پێشمەرگە و هاووڵاتییان و هەندێ فەوجی خەفیفەی جاشیش ڕۆڵیان تێدا بینی و بووە بناغەیەک، بۆ ئەم هەرێمەی کە ئێستا لە سایەیدا بە ئازادی دەژین و خاوەن پەرلەمان و حکومەت و کیانی خۆمانین.
    2. شەڕی داسەپاوی ناوخۆ پیلانێکی ئیقلیمی سێ قۆڵی و نێودەوڵەتی بووە، بۆ تێکدانی نێوماڵی کوردی، و لایەنێکیش کەوێ سووری بەر لەشکر بووە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پیلانە، کە بە داخەوە بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتە تیایدا بوونە قوربانی. ئەوەی کە زۆر سەیرە! ئەوەیە کە؛ ئەو کەوا سوورە ڤیتۆی لەسەر هیچ دەوڵەتێکی ئیقلیمی نەبووە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵی و لێدان لە پارتێکی کوردی و ئاستەنگ دروست کردن بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
    3. شەڕی ناخۆ؛ ماڵوێرانییە و هەگیز چارەسەر نییە بۆ ناکۆکییە نێوخۆییەکان، مێزی گفتوگۆ تاکە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و پاراستنی یەکریزی کوردە، کە فاکتەرەی سەرەکی بەهێزی کورد و پاراستنیەتی.
    4. ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە ئەگەر لە هیچ هاوڕا نەبن، لەسەر لێدان لە کورد لەگەڵ یەکدا کۆکن، و هیچ جیاوازییەکیش لە نێوان حیزبە کوردستانییەکان ناکەن، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە لێدانە لە کورد.
    5. پەکەکە حیزبێکە کە بە تەواوەتی تەسلیمی ئیرادەی دەوڵەتێکی ئیقلیمی بووە، و وەک داشی دامە بەکار دەهێندرێت بۆ لێدان لە دۆزی کورد، و ڕێگری کردن لە بە دەستهێنانی مافەکانی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.
    6. لێخۆشبوون لە جاش و ئامر مەفرەزە و موستەشارەکان، بۆ پاراستنی یەکریزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بووە لە کوردستان، کاتێک زۆربەییان هاوشان لەگەڵ خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە بەشدار بوونە لە ڕاپەرینی ساڵی 1991.
    7. پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرگیز لەگەڵ شەڕی کورد کوژی نەبووە، و زۆر هەوڵیشی داون کە نەچێە شەڕەوە، بەڵام بە ناچاری بۆ بەرگری لە مانەوەی خۆی دەستی داوەتە چەک و بەرگری لە خۆی کردووە، و هیچ کاتێکیش نەبووەتە دەستکەڵای هیچ دەوڵەتێکی ئیقلیمی و دەوڵی، کە ئەمە خاڵە بەهێزەکەی پارتییە، کە تاکە پارتی ڕەسەنی کوردییە و بۆ کورد و لە پێناو کورستان تێدەکۆشێت. هەر کاتێکیش دەوڵەتێکی ڕاکێشابێتە نێو ململانێ نێوخۆییەکان تنها پەرچە کردار بووە و بۆ ڕووبەرووبوونەوەی دەوڵەتێکی تری ئیقلیمی ئەو کارەی کردووە.
    8. کورد بە یەکریزی دەتوانێت دەستکەوتەکانی ئێستا بپارێزێت و هەنگاو بۆ هەرمان و دەستەبەرکردنی مافی چارەی خۆ نووسی کورد بهاوێژێت، ئەمە وانەیەکی گرنگی ئەم پەرتووکەیە کە دەبێت هەموومان بیکەینە ئەلقە و لە گوێمانی بکەین.

  • ئەنجومەنی وەزیران کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

    ئەنجومەنی وەزیران کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

    ئەنجومەنی وەزیران کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

    ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
    لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ ئەوەداین ڕێز لە وادە یاساییەکان بگیرێت و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و دوا نەخرێت.
    پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاپۆرتێکی تایبەت و بەرفراوانی سەبارەت بە سێکتەری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
    لە ڕاپۆرتەکەدا، بە زانیاری و داتا، کێشە و ئاستەنگ و گرفت و پێشنیار و ڕاسپاردە و پلانی کورتخایەن و خێرا و درێژخایەن و ستراتیجی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە ڕوونکرابووەوە، لە ناویشیاندا ئاماژە بە سەرچاوەکانی ئاو درا بوو کە ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و سەد و بیست و پێنج هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکرێت، واتە 500 لیتر بۆ هەر بەشدارێک لە ڕۆژێکدا، کە ژمارەی بەشداربووان زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشە، ئەمە سەرەڕای خستنەڕووی پڕۆژەکان و کێشە و گرفتە تەکنیکیەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی ئاو کە ساڵانە بڕی 500 ملیار دینارە لەسەر بودجەی حکومەت .
    سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشیکردن لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە تایبەتە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و خاوێن بۆ هاووڵاتییان، بەڵام لە هەمانکاتدا، دەبێ کێشە و قەیرانی کەمئاویش لە بەرچاو بگرین و پێویستە بە هەموو شێوەیەک، کار بکەین لە پێناو ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی ئاو و زیادبەکارهێنانی ئاو، بەتایبەتی گۆڕانی کەش و هەوا و لێکەوتە نەرێنییەکانی، هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، کە دووچاری قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵی و کەمی بارانبارین و کەمبوونی ئاوی ژێرزەوی و سەرزەوی دەبێتەوە و پێویستە لە هەموو ڕوویێکەوە، ئامادەکاری پێویست بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە و سنووردارکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی.
    ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی (دارایی وئابووری، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان) و سەرۆکایەتی دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دا، بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئەوەی ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە پێشنیارەکانی وەزارەت کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە.

    لە بڕگەی دووەمدا، جوتيار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد دەربارەی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێ کراون یان لە قۆناخی جێبەجێکردنن و وا بڕیارە داشبۆردی ئەم زانیاریانە لە نزیکترین دەرفەتدا بخرێتە بەردەستی سەرجەم هاووڵاتییان و ڕای گشتیی لە ڕێگای ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوێکی برەودان بە شەفافیەت و زانیاری دان بە هاووڵاتیان سەبارەت بە پڕۆژەکان و چۆنیەتی دابینکردنی پارەی پێویست و دابەشبوونی جوگرافیی پڕۆژەکان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان و شایستەبوون و دادپەروەری.

  • سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

    ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

    سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

    کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.

    چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

  • چەند بڕیارێک لە وەزارەتی‌ په‌روەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    چەند بڕیارێک لە وەزارەتی‌ په‌روەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    چەند بڕیارێک لە وەزارەتی‌ په‌روەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    وەزارەتی‌ په‌روەردەی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، گشتاندنێكی‌ بڵاو كردەوە و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی‌ دەوامی‌ خوێندنگه‌كان، سێ‌ ڕۆژی‌ سه‌رەتای‌ كردنه‌وی‌ دەرگای‌ قوتابخانه‌كانی‌ بۆ چه‌ند كارێك ته‌رخان كردووە.

    له‌ گشتاندنەکەدا هاتووە، له‌ ماوەی‌ ڕۆژانی‌ 13 تا 15ی‌ ئه‌یلوولی‌ 2022، ته‌رخان دەكرێ‌ بۆ ئاشناكردنی‌ قوتابیان به‌ هۆبه‌كانی‌ خۆیان و خشته‌ی‌ وانه‌كان و دابه‌شكردنی‌ كتێب. جگه‌ له‌وەی‌ له‌و سێ‌ ڕۆژەدا خۆشه‌ویستی‌ كوردستان و هۆشیاركردنه‌وەی‌ قوتابیان له‌ پێدانی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ نه‌رێنییه‌كان و به‌كارهێنانی‌ چه‌ك و چه‌كی‌ بێ‌ مۆڵه‌ت.

    گشتاندنەکە باس لەوەش دەکات کە هه‌ر له‌و سێ‌ ڕۆژەدا، ناوەندەكانی‌ خوێندن پلانی‌ نووسراویان هه‌بێت كه‌ له‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندندا ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ دیاری‌ كراون له‌ هۆشیاری‌، دووجار به‌ قوتابیان بڵێنه‌وه‌.

    وەزیری‌ په‌روەردەی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ گشتاندنەکەدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووە، پێویسته‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ ساڵی‌ نوێ‌ خوێندن، قوتابخانه‌كان كۆبوونه‌وە له‌گه‌ڵ مامۆستایانیان بكه‌ن و پلانی‌ دەوامكردن دابنێن.

    دووپات له‌وەیش كراوەته‌وە كه‌ پێویسته‌ له‌ ساڵێكدا سێ‌ جار كۆبوونه‌وە له‌گه‌ڵ به‌خێوكه‌رانی‌ قوتابی‌ بكرێت.

    پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو کە له‌ 13ی‌ ئه‌یلوولی‌ ئه‌مساڵ، دەرگای‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دەكرێنه‌وە.

    #bazmedia #بازمیدیا

    بازمیدیا لە ئینستاگرام:
    https://instagram.com/baz.krd
    بازمیدیا لە تێلیگرام:
    https://t.me/bazkrd
    بازمیدیا لە سناپ:
    https://www.snapchat.com/add/baz.krd
    بازمیدیا لە یوتیوب:
    https://youtube.com/c/Bazkrd

  • تەقە لە هیچ بازگەیەک نەکراوە

    تەقە لە هیچ بازگەیەک نەکراوە

    تایبەت بە بازمیدیا

    لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەسەر کێشەی کڕینی ئۆتۆمبێل چەند کەسێک دەبێتە دەمەقاڵەیان و چەک بەکاردەھێنرێت و تۆمەتباران ڕادەکەن ، بە ئۆتۆمبێل بازگەی گەلی عەلی بەگ دەبڕن ، بەھۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەوە کارمەندێکی ئاسایشی بازگەکە بریندار دەبێت و ڕاکردووەکانیش لە خەلیفان دەستگیر دەکرێن و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بە مەبەستی دەستگیرکردنی 2 تۆمەتباری تر.

    لە چەند کەناڵ و پەیجێک باس لەوە دەکرێت تەقە لە بازگەکە کراوە ، هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و چەک بەکار نەهاتووە .

    بریندارەکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێرە و دۆخی تەندروستی بە ئەندازەیەک جێگرە.

    #bazmedia #بازمیدیا

  • سەرۆک بارزانی بە بینینەوەی چ ڤیدیۆیەکی خۆی دڵخۆش دەبێت؟

    سەرۆک بارزانی بە بینینەوەی چ ڤیدیۆیەکی خۆی دڵخۆش دەبێت؟

    سەرۆک بارزانی بە بینینەوەی چ ڤیدیۆیەکی خۆی دڵخۆش دەبێت؟

    لە لاپەڕە 70ی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەرگی پێنجەم سەرۆک مەسعود بارزانی باسی وتارە مێژووییەکەی دەکات کە لە 22ی ئاداری 1991 لە شاری کۆیە پيشکەشی جەماوەری کۆیەی کرد.

    لەم بارەیەوە سەرۆک بارزانی نووسیویەتی؛
    ڕۆژی 22ی ئاداری 1991، سەردانی شاری کۆیەم کرد. لە شارەکەدا جەماوەر پێشوازییەکی بێوێنە و گەرمیان لێ کردین، ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئامادە بوو کە وتارێکم پێشکەشی جەماوەری کۆیە کرد و لە وتارەکەدا ڕامگەیاند کە قۆناغی شەرعییەتی شۆڕشگێڕی کۆتایی هات و پێویستە بەرەو شەرعیەتی یاسایی هەنگاو بنێین، پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و جەماوەری کوردستان و گەلی کورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

    هەر کاتێک لە تەلەڤزیۆنەکانەوە سەیری ڤیدیۆی وتارەکەم دەکەم و گوێم لە وتارەکەم دەبێتەوە کە لەو باروودۆخەدا باسی هەڵبژاردن و سەروەری و شەرعیەتی یاسام کرد، ئەم بابەتە لەم بارودۆخەدا کەس بیری لێ نەدەکردەوە، بۆیە هەر کات کە دەیبینمەوە، هەستێکی خۆشم بۆ دروست دەبێت.

    #bazmedia #بازمیدیا

    بازمیدیا لە ئینستاگرام:
    https://instagram.com/baz.krd
    بازمیدیا لە تێلیگرام:
    https://t.me/bazkrd
    بازمیدیا لە سناپ:
    https://www.snapchat.com/add/baz.krd
    بازمیدیا لە یوتیوب:
    https://youtube.com/c/Bazkrd