پێنج سەد کەس لە فێرگەی سەربازی نەریمان دۆشکەی یەکێتی تەعزیب دەدرێن
بە گوێرەی زانیارییەکان نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لیوای ٣ و ٧ تایبەت لە فەرماندەی گشتی سلێمانی ، کە ٦٣ کەسیان لەلایەن فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی نێردراوە بۆ فێرگەی سەربازی نەریمان دۆشکەی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تاسلوجە ، بە حساب دامەزراون و ڕاهێنان لەسەر ئەرکی سەربازی دەکەن.
بەگوێرەی ئەو نامانەی دەست بازمیدیا کەوتوون کە لەلایەن بەشێکی زۆری ئەو پێشمەرگە تازە دامەزراوانە بڵاوکراونەتەوە ، مامۆستایانی فێرگەکە بەشێوەیەکی دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون و وەک دیلی داعش سەیرکراون ( بەگوتەی دامەزراوەکان)
بەگوێری ئەو نامە و ڕەسم و ڤیدیۆیانەی بڵاوکراوەتەوە لە مەشقەکانی (فێرگەی سەربازی نەریمان دۆشکە) ، وایان لەو پێشمەرگانە کردووە لەسەر کەمترین هەڵە توندترین سزا دراون ، هەربۆیەش لە ٥٠٠ کەس ٩٠ کەس لەو فێرگەیە ماوەتەوە ، ئەو کەسانەی لەو فێرگەیە بوونە دەڵێن : ٦ مانگ ڕاهێنانمان لەم فێرگەیە بەم شێوەیە دەبێت، ئەوەندە عەزاب دراین مردنم بە چاوی خۆم بینیووە.
پێشمەرگەیەکی تری فێرگەی سەربازی نەریمان دۆشکەی یەکێتی کە تەعزیب دراوە دەلێت ، ئەمانە هەر خاک فرۆش نین ، بگرە مرۆڤیش نین.
لە نامەیەکی دیکەدا پێشمەرگەیەکی تری فێرگەکە کە لەلایەن یەکێتییەوە ئەشکەنجە دراوە و دەڵێت : منیش یەکێک بووم لەو پێشمەرگانەی دوێنێ لەم فێرگەیە مەشقم کرد عەزابێک دراین لە تەمەنم شتی وام نەبینیووە ، ( بەڕووتی لەسەر چۆک و پشت و سنگ ) ٥٠٠ مەتر دەبایە بڕۆیشتباین هەموو جەستەم بریندار بووە، لەناو دار و بەرد و ئەستری ، لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەم و مردنم بە چاوی حۆم بینیووە.
پێشمەرگەیەکی دیکە کە بەشداری لە مەشقەکانی ئەم فێرگەیەی سەر بە یەکێتی کردووە و دەڵێت : بەجدی غەدرێکی زۆرمان لێکرا ، ئایا خۆیان وا مەشقیانکردووە؟ هەموو گیانم بریندار بووە ، چەند کەسێکیش دەمیان شکا ، یانی ئەمە سوکایەتی نییە بە هەژارەکان دەکرێت لەم فێرگەیە؟
بازمیدیا لەدەمی بەشێک لەو پێشمەرگانەی کەوا لەلایەن فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی نێردراون بۆ فێرگەکە زانیوویەتی کەوا گلەی و گازەندە دەکەن و دەڵێن : ئێمە ٦٣ کەس بووین لەڕێگای فەیسەڵ کەریم خان چووین بۆ فێرگەکە کە تاکو ئێستا نەهاتۆتە سەرخەت.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی وێنەی زیاتر